لەچەمچەماڵ لە چلەى شەهید گەرمیان نەفرەت لەپارتى و 31ى ئاب كرا.
Thursday, 07/04/2011, 12:00
دوو هەوالى گرنگ لەچەمچەماڵەوە
1 -ئەمرۆ كاتژمێر چوارى ئێوارە بەئامادەبوونى سەدان كەس جگە لەخانەوەدەى شەهدی گەرمیان ئەحمەد مەراسیمێكى گەورە كرا بەبۆنەى چلەى شەهیدى رێگاى ئازادى لەهۆڵى رۆشنبیرى چەمچەماڵ ئەنجام درا و بەئامادەبوونى چەند پارلەمنتارێكى گۆران و هەروەهاش فیلمێكى دیكۆمێنتى نمایشكرا كە گرتەیەكى ئەو كاتەیە كەلەلقى 19ى پارتییەوە تەقە لەشەهدی گەرمیان دەكەن و بەئاشكرا دەبینرێت چۆن دەكوژرێت,هەر لەو هۆلەوەوە دایكى شەهید گەرمیان وتارێكى زۆر بەپێزى خوێندەوە و چەندین كەسی تر بەوتار و پەخشان و لاوانەوەكانیان ئەو هۆلەیان پر كرد لەفرمێسك و تانەنەت هاورێكانى گەرمیان كەلەقوتابخانە هاورێیبوون لەسەرەتاوە دەگریان بەكۆمەڵ هەتا كۆتایی بەچلەكە هات,جگە لەوەش لەلایەن چەند پەرلەمانتارێكى گۆرانەوە وتارى باش پێشكەش كران و بەشاكرا لەوێوە پارتى بەرنەفرەت كەوت و زۆربەى قسەكان كەدەكران ئاماژەدان بوو بەدرندەیی چەكدارەكانى پارتى و باسی خیانەتى 31 ى ئاب كرا و پارتیش بەنەفرەت كرا لەوەش گرنگتر چلەكە لەهۆلێكبوو كەپربوو لەخەلكى ئازادیخواز و تەنانەت دەنگى ئەو خەلكە دەگەیشتە لقى 19 ى پارتى كەچەند سەد مەترێك لەوێوە دووربوون كەلقى 19 ى پارتى لێبوو.
2-دوو پیاو كوژ كەناوەكانیان بە جاسم و قاسم ناسراون ئەمرۆ سەردانى قایمقامى چەمچەماڵ دەكەن ئەو دوو پیاوە ئامر قەبزیان هەیە بەتۆمەتى كوشتنى هاولاتى (دڵشاد عومەر) كەچى لەم هەفتەیە ئەو دوو تاوانبارە بەچەكەوە سەردانى قایمقامى چەمچەمالیان كردوو ە تەنیا بەمەبەستى كوشتنى كەسێك هاتوونەتەوە كەئەویش (دەوڵتەیار) ى ناوە بۆیە دەبێت ئەم توانبارنە كەتائێستا دەستگیرنەكراون بدرێنە دادگا نەوەك سەردانى قایمقام بكەن و بەرێزەوە پێشوازى لێ دەكەن و دێنەوە بۆ پیاو كوشتن لەچەمچەماڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست