کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کــورد له‌ دوسڵدۆرف ـ ئه‌ڵمانیا كـۆڕێـکـی ڕۆشـنـبـیـری ڕێکده‌خات

Monday, 12/07/2010, 12:00


کۆمه‌ڵه‌ی کولتووری کــورد دوو ته‌وه‌ر:
بابه‌تی یه‌که‌م
سیسته‌می سیاسی عێراق و هه‌رێمی کوردستان
له‌ ڕوانگه‌ی فیدرالیزمه‌وه‌
د. سالار باسیره‌

بابه‌تی دووه‌م
تیشکێک بۆ سه‌ر مێژووی ڕیفۆرم له‌ ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا
ئه‌نوه‌ر ئه‌ڵمان

بەروار : 18/07/ 2010
كات : 12 ی نیوه‌ڕۆ
شـوێـن: DSSELDORF ELLER
JGERSTRASSE 31
BRGERHAUS
په‌یوه‌ندی 01797825012 ، 015225962685
[email protected]

سیستەمی سیاسی عێراق وهەرێمی كوردستان لەروانگەی فیدرالیزمەوە
د.سالار باسیرە

(كورتەیەكی بابەتی یەكەم)
مرۆڤایەتی لەگەل گەشەكردنی میژووی ژیانیدا بەكۆمەلێك لەسیستەمی سیاسیدا رۆیشتوە.فیدرالیزم یەكێكە لەو شیوازی سیستەمە سیاسیانەو شێوازێكیشە بۆ فەرمانرەوایی دەولەت وكۆمەل.هەرچەندە ئەم سیستەمە بێكێشە نیە بەلام لەزۆرێك لەدەولەتانی جیهان پیادەدەكرێ.بۆ دەولەتانێك وكۆمەلگای پلورالیزمی وەك عێراق وئێران و توركیا پیادەكردنی ئەم شێوازی سیستەمە سیاسیە سەرەرای كێشەو بەربەستەكان بەلام بەگونجاو دەبینم. نوسەر لەم سمینارەدا لەو لایەنەش دەكۆلیتەوە هەتا چ رادەیەك فیدرالیزم وەك سیستەمێكی سیاسی وكۆمەلایەتی گونجاوە بۆ عێراق. ئایا دەبێتە هۆی دروستبوونی دیموكراسیەت وسەقامگیری لەم دەولەتەدا؟ ئایا كورد لەم دەولەتەدا سوودمەند دەبێت لەسیستەمی فیدرالی، ئەگەر نا ئالتەرناتیڤی تر چیە؟ بەلام بۆ دیاردەكە بەربەستیش هەیە لەعێراقدا كەئاماژەیان پێئەدریت كە لایەنە یاسایی ومێژویی ونەتەوەیی وسیاسی ومەزهەبیەكان دەگرێتەوە. هەر لێرەدا سالار باسیرە باس لەوەش دەكات كە كۆپی كردنی سیستەمی سیاسی ولاتێك بۆ یەكێكی تر دەقاودەق نەگونجاوەو پێویستە لەگەل بارودۆخی سیاسی وكۆمەلایەتی وئابوری وكەلتوری ئەو ولاتە خۆیدا گونجاوبێت وگەشە بكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە