بیریڤان سەرهەنگ ... جارێ , تو ویژدانت كوردیەكەت , سۆرانیە یان بادینیە . دواتر چێشتخانە و دەرمانخانە جیاوازى چیە ؟
Monday, 10/09/2012, 12:00
بڕیاردەرى لێژنەى (تەندروستى و خواردن) لەمەجلیس تەشریعیەكەى دختۆر ئەرسەلان بایز , بیۆیڤان و دكتور ڕیبازى وابزانم لەو مات تر ئەگەر سیوەیل و ست پەیمانى ئەبو شوقەكانى پەرلەِمان بێت .
لە بەرە بەیاتى ڕۆژى دووشەممە رێكەوتى 10/9 لە تەلەڤزیونى گەلى كوردستان , یەكێك لە كۆیلەكانى بنەماڵەى بارزانى داوەت كردبوو , بۆقسە كردن لەسەردوو پرسى زۆر گرنگى چارەنووس سازى خواردن و دەرمان , جارێ ئێمە پەیوەندیمان بەوە نیە جەنابت چۆن بوویە نوێنەرى خەڵك ئەوە ئەگەر ,خۆت و خوا و پارتى بزانێ.
گاڕان بە گردەوە ڕۆى تازە لە گۆلكە سۆر دەپرسى , تۆ بڵێ ى نەشیاو بێت بەلاتەوە یان نەزانى , ئەز بەنى بیست ساڵە فازیل موتنى ئەو خەڵكەى ژەهر باران كردیە , بەهێنانى دەرمانى خراپ و بەسەر چوو , بیست ساڵە عەلى كیمیاویەكەى دۆستى كۆسرەت , ژنى هەولێرى هەموو تووشى عەقم كرد , بەهێنانى لەولەب و حەبى مەنع . تازە بەتازە دوو چێشتخانەو فەلافلخانەم بۆ بەسەر دەكەیەوە. چێشتخانە و خواردن ئەركى سەرەكى وەزارەتى بازرگانى و گەشت و گوزارە دواتر تەندروستى چاودێر دەبێت بە سەریەوە ...بەڵام تو خوات خۆ لە دەرمان و بوارى پزیشكى و تەندروستى مەدە ,چونكە ئەمەیان زانستە باوەڕناكەم لە ئەلف و بێى زانست شتێك هەڵكڕێنى , بەتایبەت لە بوارى هەستیارى پزیشكى .
زۆر باسى ویژدانت كرد , باسى گەڕانەوەى متمانەت كرد لە نێوان تاكى سادەى نەخۆشى هەژارى ئەم دەڤەرەو ئیمپراتۆرەكانى بەڕێوەبردنى كەرتى تەندروستى. ئەوە خەڵك ئەترەشى لە خەستەخانەوە دكتۆر و كارمەند و دەرمانى چووە , ئەوە نیە خەڵك پەلەواژ دەبێتەوە
كەى مام جەلال بۆ نەشتەرگەرى جۆینتى چۆكى و چارەسەرى سروشتى بێزى هات بچێتە نەخۆشخانەى ڕزگارى و مەسعود بارزانى بۆچارەسەرى لێوى هاتە كۆمەڵگاى ددان ئەو دەم توماتیكى متمتانە دەگەڕێتەوە و چ پێویست بە ماندووى ئێوەش ناكات.
دواتر بێریڤان خان ئەو كوردیەى تۆو عبدوالسەلام بەروارى قسەى پێدەكەن , دەمێكە ڕەواجى نەماوەو ئێستا زارێكى مەدەنیانە هاتۆتە ئارا , خەریكى لە ناو زمانى ستاندەرى كوردى جێى خۆى دەكاتەوە .
لە ناوەڕاستى هەشتاكان لە تەندروستى هەولێر كەسێك هەبوو بە ناوى دكتۆر یونس لە ژینگەى تەندروستى , لەسەر دەستى ئەم پیاوە مەزنە بێ فیزە چەند ساڵێك هەولێر لەسەر یەك لەسەر ئاستى عیراق پلەى یەكەمى بەدەست هێنا لە خاوێنى .
دەكرێت بۆ سوود وەرگرتن بگەڕێنەوە نێو ئەرشیفى فەرمانگەى تەندروستى ئەگەر مابێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست