کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


په‌یامێک بۆ لیستی گۆڕان و لیستی خزمه‌تگوزاری

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


گه‌شبینی و چاو کراوه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مژده‌یه‌کی پێشوه‌خته‌ بۆ نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی ڕزیو له‌ کوردستان ...

له‌ پێناوی نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی مافیا به‌ یه‌کجاری له‌ کوردستان و بنیاتنانی په‌رله‌مانێکی سه‌ربه‌خۆ و حکومه‌تێکی خزمه‌تکاری خه‌ڵکی داوا له‌ لیستی گۆڕان و لیستی خزمه‌تگوزاری ده‌که‌م که‌ هاوپه‌یمانیه‌کی دوو قۆڵی دروست بکه‌ن ڕاسته‌وخۆ دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌ نوێ یه‌ خاڵی بێت له‌ و دوو ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه‌ و بتوانن سه‌رۆکی حکومه‌ ت و په‌رله‌مان به‌ده‌ستبهێنن و به‌ یه‌کجاری کوردستان له‌ گه‌نده‌ڵی ڕزگاربکه‌ن و که‌سی نه‌شیاو به‌یه‌کجاری له‌ کورستان وه‌ده‌ربنێن تکایه‌ تازووه‌ کار بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ بکه‌ن

به‌ڵێ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانی ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ی ئێوه‌ ده‌که‌ین و ئێوه‌ش به‌م هه‌نگاوه‌ مژده‌ی هه‌ڵاتنی خۆرێکی نوێ به‌ هاوڵاتیان ده‌به‌خشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە