مالیکی، جه‌لال و مه‌سعودی ڕیسوا کرد
Monday, 03/08/2009, 12:00
نوری مالیكی: بێده‌نگبون له ئاست تاوانبارانی كیمیابارنی هه‌ڵبجه، شورهییهدوای هاتنی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق بۆ سلیمانی و پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سعود و جه‌لال پاشان به‌سه‌ردانێک گه‌یشته هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید هه‌ر بۆیه مالیکی له قسه‌کانیدا ده‌رکه‌وت که زۆر دڵسۆزتره له یه‌کێتی و پارتی به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه.
ئه‌وه‌ی جێی باسه که مالیکی زۆر به ڕاشکاوانه که‌وته سوک کردنی یه‌کێتی و پارتی به‌م شێوانه:
1- له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌ی دوکاندا بۆ خه‌ڵکی کوردستانی دوپات کرده‌وه که ئه‌م دڵسۆزتره له جه‌لال و مه‌سعود ئه‌ویش کاتێک بینی ئه‌وانه‌ی پرسیاری لێ ده‌که‌ن هه‌ر ڕۆژنامه‌نوسه عه‌ره‌ب و بیانیه‌کانه بۆیه وتی با ڕۆژنامه‌نوسه‌کانی هه‌رێمیش پرسیار بکه‌ن ئه‌وان پرسیاریان نه‌کردووه.
2- له کاتی قسه‌کردنیدا له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید زۆر ڕاشکاوانه وتی شوره‌ییه بێده‌نگ بین به‌رامبه‌ر تاوانبارانی کیمیاباران ئه‌مه له کاتێکدا جه‌لال تاڵه‌بانی بێ له‌وه‌ی داوای کرد سولتان هاشم و عه‌لی کیمیاوی ئازاد بکرێن فڕۆکه‌وانه‌که‌شی به‌ره‌ڵاکرد
3- مالیکی به‌ڵێنی دا که برینداربوانی چه‌کی کیمیای چاره‌سه‌ر بکات ئه‌مه له کاتێکدا مه‌سعود و جه‌لال نه‌یان توانی له‌ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردودا ته‌نها بریندارێکیش چاره‌سه‌ر بکه‌ن له‌کاتێکدا مام جه‌لال ده‌یتوانی به‌و پارانه‌ی که دابه‌شی کرد به‌سه‌ر دزو گه‌نده‌ڵه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا چاره‌سه‌ری هه‌موو برینداره‌کان بکات .
بۆیه لیره‌وه به جه‌لال و مه‌سعود ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر یه‌ک زه‌ڕه غیره‌ت تان هه‌بوایه قبوڵی ئه‌م وه‌زعه‌تان نه‌ده‌کرد و خۆتان ده‌شارده‌وه و کوردستان تان با جێ ده‌هێشت چونکه به به‌رچاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دوای 18 ساڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێڕاق دێت که‌لاوه‌و برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه چاکده‌کاته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست