کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەواڵێکی بە پەلە.. بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود ده‌یه‌وێت دوو کادیری خۆی تیرۆربکات!

Wednesday, 19/05/2010, 12:00


هەر ئەمڕۆ کادرێکی پلە بەرزی پارتی کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت ئەم زانیاریەی پێڕاگەیاندین ، وتی پارتی بەهۆی دەزگا ڕاگەیاندنە ئەهلیەکان و ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەی هەمو چینو توێژەکانی خەڵکی کوردستان و ئەو نامە سەرکۆنەکردنانەی کە لەلایەن ڕۆژنامەو ڕۆژنامە نوسەکانی وڵاتانی دەرەوە بەرەو ڕوی ئەکرێتەوە کەوتوەتە ژێر فشارێکی دەرونی گەورەوەو نازانێ بە چ جۆرە سینارێۆیەك خۆی لەم تەنگژەیە ڕزگار بکات بۆیە لەدواین هەوڵیدا دەزگای پاراستن بە پێی بەرنامەیەك لە هەوڵی ئەوەدایە بە شێوازێکی تەمو مژاوی دو لە کادرە ڕاگەیاندنەکانی خۆیان تیرۆر بکات بە تایبەت ئەوانەی لەسەر شاشەی تەلەڤیزۆنەکانی خۆیان تۆمەتو قسەی ساردو سوکو ناڕەوایان ئاڕاستەی دەزگا راگەیاندنە ئەهلیەکان کرد بەتایبەتی لیستی گۆڕان دوایش بڵاوی بکەنەوەو بڵێن ئەوەتا ئەوانیش تەحەمولی بیرو ڕای ئێمە ناکەن دوایش بەو هۆیەوە شەرعیەت بە پەلامار بدات بۆسەر دەنگە ناڕازیەکان. ئەو کادرە وتیشی پارتی واتوش بوە سڵ لە هیچ پەلامار دانێك ناکاتەوە خوا خوایەتی دەستی ئاوەڵابێت تا توڵەی خۆی لە جەماوەریش و لە گردەکەو لە ڕۆژنامەنوسانی ئەهلی بکاتەوە بەتایبەتی لە سنوری سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە