کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەیاننامەیەك لەئەنستتیوتى كوردستان بۆ مافەكانى مرۆڤەوە (KIHR) سەبارەت بە رفاندن و تیرۆركردنى رۆژنامەنووس و خوێندكارى زانكۆ (سەردەشت عسمان)

Monday, 10/05/2010, 12:00


بەیاننامەیەك لەئەنستتیوتى كوردستان بۆ مافەكانى مرۆڤەوە (KIHR)
سەبارەت بە رفاندن و تیرۆركردنى رۆژنامەنووس و خوێندكارى زانكۆ (سەردەشت عسمان)

خەڵكى ژیاندۆستى كوردستان
هەرسێك سەرۆكایەتیەكانى هەرێمى كوردستان
داكۆكیكاران لەماف و ئازادى


لەكاتێكدا كە تەنها یەك رۆژ بەسەر (ساڵرۆژى جیهانى ئازادى رۆژنامەگەری)دا تێپەرى لەهەولێرى پایتەختى هەرێمى كوردستان , لە كارەستێكى قێزەون و نامرۆڤانەى بەرنامە بۆ داڕێژراودا , رۆژنامەنووس وخوێندكارى زانكۆ (سەردەشت عسمان) لەرۆژى 4-5 رفێندرا و دوو رۆژ دواتر لەبەروارى 6-5- 2010 تەرمەكەى بەتیرۆركراوى لەشارى موسڵ دۆزرایەوە .
ئەم كارەساتە پاشەكشێیەكى گەورەیە لە رووى ماف و دیموكراسیەوە بۆ هەرێمى كوردستان .هەروەها پێش ئەوەى سوكایەتى و تۆقاندن و تیرۆرى رێكخراو بێت دژ بەرۆژنامەنووسان و ئازادى رۆژنامەگەرى و ووشە و زانكۆ سوكایەتیە بە گەلى كوردستان و ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانى .
لێرەوە بەوپەرى توندى نارەزایەتى خۆمان دەردەبڕین و ئەو كارەساتە و ئەنجامدەرانى و ئەوانەش لە پشتیان بوون ریسوا دەكەین و وەك ئەركێكى مێژویش ئەم چەند داواكاریە دەخەینە روو :

1- رۆژنامەنووسان وویژدانى زیندووى كۆمەڵگان و رێزگرتن لەماف و ئازادیان پێوەرێكە بۆ رادەى رێزگرتن لەكۆى ماف و ئازادیەكان لەهەر كۆمەڵگەیەكدا .ئەمەش ئەركێكە پاراستنى لە ئەستۆى هەرسێك سەرۆكایەتیەكەى كوردستاندایە بۆیە داواكارین دەستبەجێ هەرسێك سەرۆكایەتیەكەى كوردستان هەنگاوى مەیدانیانە هەڵگرن بۆ دۆزینەوە و ئاشكراكردنی ئەو تیرۆرستانە و تەسلیمكردینان بەیاسا و داد .
2- پێویستە لە لایەن دەزگاى داواكارى گشتى كوردستانەوە دۆسیەیەكى تایبەت بكرێتەوە بۆ ئەو پرسە و هەموو ئەو بەرپرسانەش كە كەمتەرخەم بوون لێكۆڵیەنەوەیان لەگەڵدا بكرێت .
3- پێویستە دەزگاى داواكارى گشتى لێكۆڵینەوە بكات لەهەموو ئەو كەیسى پێشێلكاریانەى بەرامبەر رۆژنامەنووسان كراون كە ئێمە لەراپۆرتەكانى خۆمان ساڵانە بڵاوى دەكەینەوە و دواترینیان راپۆرتى (رەوشى رۆژنامەنووسى لە هەرێمى كوردستان لەماوەى ساڵى 2009) دا كە بەژمارە (65) كەیسى لەخۆ گرتوە .
4- پێویستە پەرلەمانى كوردستان دانیشتنێكى نائاسایی بۆ ئەم كارەساتە ئەنجام بدات و هەڵوێستێكى دیموكراسى و مرۆڤانەى گەورەتر لەبەرژەوەندیە تەسكەكانى حیزب و فراكسیۆن و باڵەكان بخاتە روو .
5- پێویستە دام و دەزگاكانى راگەیاندن وەك ئەركى سەرەكى خۆیان ئەو كارەساتە وەك خۆى پیشان بدەن و راى گشتى تەیار بكەن كە بەگەرم و گوریەوە لەپشت بەسزاگەیاندنى ئەنجامدەرانى بێت .
6- پێویستە هەموو ئەو لایەنانەى كە هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەنووس و نووسەران و هانى كەسانى هەلپەرست دەدەن بێرێزیان بەرامبەر بكەن دەستەبەجێ پاشەكشە بكەن و لەبرى جەنگ لەگەڵ دوو دێرى نوسینێك و پارچە شعرێك و پەخشانێك و ووتارێك و گۆڤارێك ...رووبەرووى ستەم و بێدادى و گەندەڵى و تیرۆرى رێكخراو ببنەوە .
7- پیویستە هەموو رێكخراوەكانى مافى مرۆڤ و كۆمەڵگاى مەدەنى هاوكار و هەماهەنگ بن لە پاراستنى ماف و ئازادى رۆژنامەنووسان و لەگەڵ هەموو لایەنەكانى تر هەر گیز بوارنەدەین كارەساتى لەوجۆرە دووبارە ببێتەوە .

هەر شەكاوە بێت بەیداخى قەڵەم و ووشە و زانست و بیرى ئازاد و میداى ئازاد... هەر بەردەوام بێت رەوتى بیناكردنى كۆمەڵگەى مرۆڤسالار و ئازاد لە كوردستان ...هەر ریسوا بن تیرۆرست و مەگپەرسان


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە