کێشەی دەستوور لەنێوان چارەسەرو قەیراندا
Friday, 07/06/2013, 12:00
خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد نزیکەی یەك سەدەیە بەردەوامە بەبەشداری گشت چین وتووێژەکانی نەتەوەکەمان بەتایبەتی چینی زەحمەتکێش وهەژار.لەشۆرشی مەزنی سالی ١٩٩١ تاکو ئەمرۆچەندێن قۆناغی بەرز ونزم وتال و شیرینی بەخۆوە بینیوە لەگەل پارچەپارچەبوونی و جیابوونەوەی پارت وهێزە سەرەکیەکانی ناوشۆرشەکەمان بۆچەندین پارت و باڵی جیاوازلە ڕووی فیکرو فەلسەفەی سیاسیدا لەنیوان چەپ وراستدا،تاگەیشتن بە دۆخی شەڕی ناو خۆ چەندین جار.
لەئەنجامدا سەدان رۆڵەی دلیرو بەوەفای میلەتەکەمان بوونە قووربانی جگە لەدەیان بی سەروشوێن تاکو ئەم ساتە، پێم وانییە براکوژی تەنها روداوێکی کوردانە بێت بەڵکوو ئەمە حەتمیەتی مێژوی هەموو شۆرشەکانی میلەتانە.چ زوو یا دڕەنگ یا پێش وپاش رزگار بوونیان نموونەشمان بۆئەمە شەری ناو خۆی ئەمریکایە کەدوای بەسەربەخۆبوون ڕوی دا..
را پەرینی بەهاری (١٩٩١)قۆناغێکی گرنگ وچارە نووساز بوو بۆ میلەتەکەمان کەلەپێش هەموو میلەتانی عیراق کورد لەژێر دەستە لاتی بەعس رزگاری بو و کوردستانکەوتە ژێردەستە لاتی کوردی جگە لەناوچەکان ژیر دەسەلاتی حکومەت ی ناوەند کە بەناو چە دا براووناکۆکەکان ناو دەبرێت،وە بۆ یەکەم جار هەلبژاردن بەئاشکرا ئەنجام درا وەیەکەمین پەرلەمان بۆ کوردستان دەست نیشان کراوە بەم کارە پرۆسەی دیموکراسی خرایە بواری جی بەجی کردن. وە ئەوەش گۆرانکاریێکی مێژووی بوو ،لەکوردستان بەلکولە تێکڕای ناوچەکە بەتایبەتی بۆمیلەتێکی ژێردەست تاکو ئیمڕۆ.
زیاترلەدووسالە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەتایبەتی وولاتانی عەرەبی لە ئەزموونێکی مێژوویی زۆرهەستیاروسامناك تێدەپەرێت،لەژیر
ناوونیشانی(بەهاری عەرەبی کەراستیەکەی بەهاری ئیخوان وسەلەفیە) کوردستانی خۆشمان بی گومان بەدوورنی یە لەکاریگەریی و گۆرانکاریەکانی ناوچەکە. ڕاستە و خۆ یا ناراستەوخۆ.
ڕووداوەکانی بەردەرکی سەرای سولێمانی لاسایی کردنەوەی هاوشێوەی ئەم گۆرانکاریانەیە بووکە ئوپۆزیسیۆن تیایدا سواری ئەسپی مەیدانەکە بوو،لە ژیر پەردەی چاکسازی وگۆڕانکاری چەندین شانۆو مەراسیم وداخوازی بە حوکمەت و دەسەڵات پێشکەش کرابەلام تاکو ئیمرۆ زۆربەی جێبەجەی نەکراوە .
پڕۆسەی چاکسازی وەك خواست وداوێکی ئوپوزیسۆن.
کارێکی راست وڕەوایە کەتەعبیرلە خواستی شەقام وهاولاتیان دەکات لەهەردووبەرە دا. ئەم ئەرکە نیشتمانی و نەتەوییە گرنگەبەیاخی بوون و خۆلە یەك جیاکردنەوە لەکۆی ئەزمونی کوردستان بە بێ هاوکاری وهەماهەنگی هەمو لایەنەکانی ناو دەسەڵات ودەرەوەی دەسەڵات جێ بەجێ ناکرێت و هچ پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانی بە بێ هاوکاری هەردوولاچارەسەر ناکرێت .
ئەو پرسانەی کە لە گەڵ ناوەندا بە هەڵواسراوی ماونەتەوە .... هەمیشە ئۆپۆزیسیۆن دەسەلات بەوە تاوان بار دە کات کەبەرپرسیاریە تی مێژوی دەکەوێتە سەر لە دواکەوتنی گەرانەوەی ناو چە دابراوەکان بۆ ژێر دەسەلات ی هەریمی کوردستان .بەڵام کارێکی شاراوە نیە کەلا یەنەکانی ئۆپۆزیسیون هەمان بەرپرسیارەتی یان دەکەوێتە سەر شان لە بابەت تەواو نەبوونی گشت پرسە نیشتمانی ونەتەوەیەکان. چونکە زۆربەی کادیر وسەرکردەکانی ناوئۆپۆزیسیۆن دەوری کاریگەرومێژویان هەبووە لە دروست کردنی ئەزنمونی ئەمرۆی کوردستان لەراپەڕینەوە تادوای روخانی سەدام حسێن .
پرسی دیموکراتیەت و یەك ریزی ویەك بوونی ووتاری سیاسی ناو ماڵی کوردستانیان بەتایبەتی مەسەلەی نەبوونی دەستور لەهەرێمی کوردستان وهەموار کردنەوەی رەش نووس وگەڕانەوەی بۆ پەرلەمان و راپرسی لەلایەن جەماوەرە بەبێ بریاری سەرۆکی هەریم کوردستان بارودۆخی ناوچەکەمان بەرەو قەیرانێکی سیاسی گرژو نائارام گواستەوە لەنێوان هێزە سییاسیەکانی گۆڕەپانی کوردستان .
ئەم ململانێ و ناکۆکیە ئەزموونی حوکمرانی کوردستانی خستە ژێر تاقی کردنەوەێکی تازە لەروی تەواوکردنی دەستوور. دوای ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردتان لەیادی ٣٨ سالەی دا خۆی ساغ کردەوە سەبارەت بەڕەش نووسی هەرێم وەکەوتەبەرەی ئۆپۆزیسیۆن لەبابەت گەرانەوەی بۆ پەرلەمان. بەم هەنگاوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەشێکە لەدەسەلات وەهاوپەیمانی ستراتیژیی پارتی دیموکراتی کوردستان. پارتی وسەرۆکی هەرێمی کوردستانی خستە ژێرفشاری ئەزمونێکی تازە لەکوردستاندا دوایی چەندین سال لە حوکمرانی وتەبایی وبریاری دوو قۆلی بەرامبەربەگشت پرسە کانی هەرێم .ئیمرۆ کلیلی چارەسەر تەنهالەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانە لەپێناوپاراستنی ئاشتەوای نیشتمانی و یەك ڕیزی میلەتەکەمان و گەیشتن بە کۆ دەنگی هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان لەسەر ئەم پرسە گرنگە بۆ ئەمڕۆ ودواڕۆژی نەوەکانی کوردستان یە تایبەت لەبارودۆخێکی ئاوا پڕ سەخت ودژواروناسە قامگیر لە عیراق وناوچەکەدا. هەروەها بۆبەردەوامی هەرێم لەزیاترئاوە دانی وگەشەکردن وپێشکەوتن دا چونکە سەرۆکی هەرێم دەبێ سەرۆکی هەموان بێت نەك تەنهاسەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست