کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوایین رونکردنەوەی PJAK سەبارەت بە شەڕی مەرەغانێ

Sunday, 01/09/2013, 12:00


پارتی ژیانی ئازادی كوردستان
بۆ رای گشتی
لە بەرواری 22ی مانگ لە گوندی مەرەغانێی سەر بە شاری سەردەشت، لە نێوان گەریلاكانی پارتیمان و هێزی سوپای داگیركەر و بەكرێگیراوانی رژیمی ئێراندا شەڕێك روویدا. لەو شەڕەدا هەڤاڵانمان سیپان و چەكدار لە ئەنجامی بەخۆدانێكی قارەمانانەدا چوونە ناو كاروانی پیرۆزی شەهیدانەوە. هەروەها بە گوێرەی دوایین زانیاری 10 جاش و پاسدار رژیم كوژراون و 3 كەسیش بریندار بوون. لە نێو كوژراوەكانی رژیمدا، چەند كەسیان تێدایە كە دەستیان لە رژاندنی خوێنی رۆڵەكانی گەلی كورد و بەتایبەت هەڤاڵانمان دا هەبووە. بە پێی زانیاری وەدەست كەوتوو یەكێك لەو كەسانە حەكیم خالیدیە خەڵكی گوندی هەسناوای سەر بە سۆمای ئەورمیە، لە شەهادەتی هەڤاڵانمان "باگەڕ حەكاری" و "وڵات وان" و وڵاتپارێزێك بەناوی" مەلا رەسووڵ " خەڵكی گوندی سیناوا هەروەها چەند هەڤاڵێكی دیكەماندا راستەوخۆ دەستی هەبووە و لەو ئاكامی ئەو شەڕەدا گەیشتووەتە سەزای كردەوە نەگریسەكانی.
پێویستە سەرجەم گەلی كورد بزانن كە كورد لەو قۆناغەدا بەرەو وەدەست هێنانی ستاتۆ و دەسكەوتی مێژوویی هەنگاو دەنێ‌ و رزگاری گەلی كورد مسۆگەر دەبێت. بەڵام هێشتاش چەكی بەكرێگیراوی و خەیانەت و نۆكەری بێگانە و داگیركەران لەگەڕدایە.
بۆیە بانگی هەموو ئەو كەسانە دەكەین كە چەكی داگیركەرانی كوردستانیان هەڵگرتووە و بە پێی سیاسەتەكانی ئەوان دژی گەلی كورد هەڵس‌وكەوت دەكەن، تا دەست لە ئەم كردەوانە هەڵگرن و بگەڕێنەوە بۆ ناو ریزی گەلی خۆیان. ئەگەرنا وەك كەسانی ناوبراو بە سەزای كردارە نەگریسەكانیان دەگەن.
پارتی ژیانی ئازادی كوردستان PJAK
01.09.2013

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە