بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌هلی گۆڕان نین و تیان هه‌ڵده‌ن و له‌ کۆڵیان که‌نه‌وه‌

Sunday, 27/03/2011, 12:00





ئه‌وانه‌تان که‌ له‌ سن و ساڵی مندان و وه‌ک من کۆڵه‌ واری ئه‌وه‌ن که‌ ئه‌م شۆڕشه‌ دوا بڕاوه‌ چی پێ کردین؛ ئه‌وه‌ فره‌ خاس دڵ کرمێن و من ئاسا به‌ئاخ وداخ چۆن ئه‌مڕۆمان به‌ دوێ ئه‌کرد له‌ ژێر سه‌رکردایه‌تی ئه‌وسه‌رۆکه‌ دڕنده‌ و خه‌ڵه‌فاو و خۆ ویسته‌ی ناوی مه‌لا مستـــه‌فــای بارزانی بوو۰

هه‌ر له‌زه‌مانی ئه‌و سه‌رۆک موسته‌فا به‌رزانیه‌دا ئه‌وی ئیمڕۆ ئه‌کاته‌ سکاڵامان له‌ده‌ستی فه‌سادوبه‌داخین له‌ئاستیاهه‌ر هه‌مانه بوو له‌زه‌مانی ئه‌ویشدا۰ سه‌رباسی هه‌رهه‌موو کۆڕودانیشتنێکی ئه‌و کوردوستانه‌غه‌زه‌ب لێگراوه‌ بۆته‌‌ سکاڵا و هه‌ناسه‌ی ساردهه‌ڵکێشانی ئه‌وخه‌ڵکه‌ بۆ ئه‌وباره‌ ناعه‌داله‌ته‌ی کاکه‌ مه‌سعود و جه‌لال تاڵه‌بانی کردویانه‌ته‌ پیشه‌۰ئه‌وی سه‌ر چاوه‌ی ئه‌م باره‌ ناله‌باره‌یه‌و تۆوی ئه‌م ڕه‌ش و رووتکردنه‌وه‌ی بۆکورد چاند سه‌رۆک موسته‌فا بارزانی بوو۰ به‌واته‌ی کورد گیا له‌سه‌ربنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه‌، ڕاستیانه‌ به‌و جۆره‌ی کاکه‌ مه‌سعود دزی و فه‌سادکردنی به‌ میراتی له‌ باوکییه‌وه‌ بۆ ماوه‌ته‌وه‌۰

‌ساڵی 1975 دوای ئاشبه‌ تاڵه‌که‌ زیاتر له‌ سه‌دو په‌نجا ملیۆن دۆلار میراتی ئه‌و شۆڕشه‌ فاشیله‌ بوو۰ له‌ئاستی مناڵانی بێ ده‌ره‌تانی پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌کان و ده‌ستکورتی و هه‌ژاریی ده‌یان هه‌زار خێزانی ئاواره‌، سه‌رۆکی بێ وویژدان و له‌خوانه‌ترس موسته‌فا بارزانی ئه‌و پاره‌ی کرده‌ هی خۆی و خێزانه‌که‌ی۰ عه‌رزی باسه‌عاتی خۆم بکه‌م ئه‌وه‌ سی ساڵی ڕابردوو ئه‌کات و بۆ ئه‌و زه‌مانه‌ یه‌کجار زۆر بوو۰ به‌کورتی و به‌ کوردی کاک مه‌سعودی سه‌رۆک خۆی دزو باوکیشی هه‌ ر دز۰ خوا هه‌ڵناگرێ له‌ ڕووی باوک و فه‌ رزه‌نی یه‌وه‌ کاک مه‌سعود ئه‌و ئاوه‌ی باوکی ڕشتویه‌ لێڵی نه‌ کردوه‌و حه‌ق ڕه‌وابێت وه‌جاخه‌که‌ی باوکی ڕۆشن کردۆته‌وه‌۰

سه‌ردارانی شایه‌سته‌ چ هی گه‌لانیی پێشکه‌وتوو وه‌ خواپیداو یان گه‌لانی زه‌لیلی کورد ئاسا ئه‌وانه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هاواروناڵه‌ی خه‌ڵکه‌که‌یانان۰ ناشوکرانه‌ ئیمه‌ی کورد سه‌رۆکه‌کانیشمان له‌ هی خه‌ڵکی دی ناچن۰ به‌ر له‌ ئاش به‌تاڵه‌که‌ هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزێ بۆردومان کران، هه‌ڵه‌بجه‌یان ته‌خت کردو زیاتر له‌هه‌زار که‌س کووژران و برینداربوون، هه‌ ربه‌وجۆره‌یش له‌ قه‌ڵادزێ۰ باسی ئه‌وه‌مه‌ که‌ چۆن موسته‌فا بارزانی سه‌رۆک که‌سی به‌خه‌یاڵا نه‌ئه‌هات۰ چونکه‌ ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی به‌بیرا بهاتایه‌ ئه‌وه‌ به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ سه‌ریکی له‌ هه‌ڵه‌بجه‌و قه‌ڵادزێی ئه‌دا بۆسه‌رخۆشی کردنی ئه‌و داماوانه‌۰ له‌بری ئه‌وه‌ ئاغا گیان ڕاوکردنی ئاسکی بووله‌چیاکانی حاجی هۆمه‌ران۰

له‌ ساڵی 1988 هه‌ڵه‌بجه‌یان کیمیاوی کرد، خه‌ڵکه‌ بێچاره‌که‌ی ڕێگای ئێرانیان گرته‌ به‌ر و به‌سه‌رهاتی ئه‌و خه‌ڵکه‌ چ ئه‌وانه‌ی له‌ناوچوون یان ئه‌وانه‌ی که‌ ده‌رچوون به‌سه‌ر هاتیکی غه‌مگین وناسۆرن و مێژووی مرۆڤ تۆماری کردن۰ تۆ سه‌یرکه ‌له‌ لوت به‌رزی سه‌رۆکه‌کانمان له‌ئاستی ئه‌و خه‌ڵکه‌، نه‌ مامه‌ نه‌ به‌رزانی فیزیان ڕێگه‌ی ئه‌وه‌ی نه‌دان دیدارێکی ئه‌و خڵکه‌ که‌ساسه‌ بکه‌ن۰ فه‌رموون له‌ ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ڕۆژێ کاره‌ ساتێکی ناحه‌ز ڕوو بدات، له‌

زووتینی کات سه‌ره‌ک کۆمار دیداری شوینه‌که‌ ئه‌کات. وه‌لێ قوربان مامه‌ و به‌رزانی فره‌ له‌سه‌روی سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌مه‌ریکاوه‌ن۰

ئێستایش خه‌ڵکه‌که‌ شۆڕشیانه‌ و نادانانه و خه‌ڵه‌فاوانه‌داوای گۆڕان ئه‌که‌ن۰ سه‌یرکه‌ ئه‌م دوو سه‌رۆکانه‌ی کورد قێز و بێز له‌ میڵه‌ته‌که‌یان ئه‌که‌نه‌وه ‌ و خه‌ڵکه‌که‌ له‌ ‌ به‌نده‌ی خۆیان به‌ که‌متر ئه‌زانن و بێ وویژدانانه‌ ده‌یان ساڵه‌ سه‌ریان کردۆته‌ گیانی ئه‌وخه‌ڵکه‌۰ که‌واته‌ ئه‌مانه‌ که‌ ئه‌وه‌نده‌ لووت به‌رز و بێ په‌رۆشی خه‌ڵکه‌که‌یان بن ئه‌وه‌ ڕاسته‌ و خۆ شایسته‌ی سه‌رکردایه‌تی نین و به‌ واته‌ی کورده‌که‌ که‌ری ئه‌و باره‌ نین۰بیکه‌ن به‌خاتری خوا مه‌سعود و تاڵه‌بانی ئه‌هلی گۆڕان نین و خه‌ڵاتی شه‌یتانن بۆ کورد۰ ئیتر باسی گۆڕان مه‌که‌ن و له‌بری گۆڕان تێ یان هه‌ڵده‌ن وله‌ کۆڵیان که‌نه‌وه‌۰
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە