ساڵانێک بەر لە ئێستا لە شوێنێکدا کارم ئەکرد دوو کارمەند کە خاڵ و خوشکەزا بوون لەوێ کاریان دەکرد. خوشکەزا زیتەڵ و وریا و چالاک، خاڵیش بێدەسەڵات بەڵام دەم بە هاوار. زوو زوو خاڵ شتێکی لێ عاسی ئەبوو هانای بۆ خۆشکەزا ئەبرد، خوشکەزاش لە دوای هەر بەهاناچوونێک سەیرێکی خاڵی ئەکرد و ئەیووت خەڵکیش خاڵیان هەیە،...
ئەوەی نەوشیروانی کرد بە سیمبوول سادەیی و خاکی بوون و کۆششی بەردەوامی بوو بۆ چاكسازی. ئەوەش کە نازناوی باوکی هەژارانی پێ بەخشی، ڕێزگرتن و پێشوازی کردنی بوو لە خەڵکانی خواری خوارەوەی کۆمەڵگا لە ڕووی داراییەوە. ئەوەشی کە متمانەی دڵی خەڵکی پێدا هەڵسوکەوتە جیاوازەکانی بوو. کاتێک کە ئەو تاکە سەرکردە بوو...
ئایا بۆ خۆشباوەڕی یان گێلیی کورد وتراوە؟!نووسەر و لێکۆڵەری کوردی ڕۆژئاوای کوردستان (د.محەمەد عەبدو عەلی) کە خاوەنی چەندین کتێب و لێکۆڵینەوەی زمانەوانی و مێژووییە سەبارەت بە کورد. کتێبێکی عەلامەی شاری حەلەب (محەمەد خەیرەدین ئەسەدی) ئامادە کردۆتەوە کە لە ژێر ناوی (الکرد في موسوعة حلب المقارنة-للاسدي) لە...
زیاتر لە پانزە ساڵە لە یەکێك لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکانی ئەسکەندەنافیا ئەژیم. لەم ماوەیەدا ئەگەر شتێکم بۆ دەرکەوتبێ لەوەی مێژوو لێرە ئەیگێڕێتەوە ئەوەیە کە وڵاتێکی تا ئەو پەڕی هەژاری هەژار بوون. ڕەنگە هیچ میللەتێك هێندەی میللەتانی ئەسکەندەنافیا بە تایبەتی نەرویج لە تاو هەژاری سەددان هەزاریان کۆچی بۆ...
بهاءالدین قەرەقووش یەکێك بوو لە پیاوانی سەلاحەدینی ئەیوبی. بەدرێژایی فەرمانڕەوایی سەلاحەدین، ئەم کەسایەتییە لە چەندین جێگەدا کاروباری بردووە بەڕێوە. زۆر چیرۆکی سەیر و سەمەرەی لە بارەوە ئەگێڕنەوە. بە تایبەتی کاتێک داوەری کردووە لە نێوان خەڵکانی خاوەن کێشە. هەر لەم بارەیەشەوە کتێبێك نووسراوە بە ناوی (الفاشوش...
وشەی (مسرور)ی عەرەبی کە لە سەر وەزنی (اسم مفعول)ە و لە (سَرَّ)ەوە بە واتای (دڵی خۆش بوو) داتاشراوە. ئەم (اسم مفعول)ە کە سەرۆکی حکومەتی وڵاتێکە، دڵی هەندێکی پڕ کردووە لە سروور و دڵی زۆرینەشی تەواو شکاندووە. ئەگەرچی ئەم کەسە هەموو ژیانی بە بێ کێشە و پڕ سرورەوە بەڕێخستووە بەڵام باوەڕ ناکەم لە...
نەرویج ئەو وڵاتەی ئەگەر بە ڕستەی (مێژووی هەژاری لە نەرویج) بە زمانی نەرویجی لە پێگەی گۆگڵدا سێرچێکی سەرپێی بۆ بکەیت. ئەوا سەدان وتار و لێکۆلینەوەی مێژووییت بۆ دەردەکەوێت کە باس لە ڕادەی هەژاری ئەم وڵاتە بە بەفر داپۆشراوەت بۆ دەکەن. وڵاتێک کە ناسرابوو بە هەژارترین وڵاتی ئەوروپا. وڵاتێک تەنها لە ماوەی...
نووسەری بەناو بانگی عێراقی عەلی وەردی لە کتێبی (مهزلة العقل البشري)دا، لە زمانی ئیمامی عەلییەوە ئەڵێت:- (لا تعلموا ابنائکم علی عاداتکم، فانهم مخلوقون لزمان غیر زمانکم).گەر ئەم وتەیە بهێنی و لە هەر کات و شوێنێکی جیاواز جێ بە جێ بکەیت لە کاتی پەروەردە کردنی مناڵدا، باوەڕ مەکە لە ژێر سایەی سێکولارترین دەسەڵاتدا...
وه ك ده زانین ته له فزیۆن سه رچاوه ی زانیاری و هه واڵ کات به سه ر بردنه ، زاگرۆس تیڤیش وه ك که ناڵێکی ئاسمانی کوردی ئاماده له ماڵه کانماندا ، ئه گه ر چی زۆرترین پرۆگرامی له خۆ گرتووه به ڵام نه یتوانیوه لایه نی که می داخوازییه کانی زۆربه ی خه ڵك دابین بکات . ئه م که ناڵه ئه گه ر چی بینه رێکی زۆری هه یه...