هەموومان ئەزانین تەڵە یان داو چییە!؟ تەڵە ئەگەر چی ئەو جێگەیەیە کە خواردنێک یان چەند دەنکە گەنمێکی ئامادەی تیایە، بەڵام دواجار نرخی بە دەست هێنانی خوێن و گۆشتی نێچیرەکەیە. کۆی پرۆسەکەش هەمیشە بە قازانج بۆ ڕاوچی ئەگەڕێتەوە. هەتا ئەو شوێنەی تەڵە بەشێک بێ لە ڕاوچی و نێچیریش جاروبار پێوە بێت، مرۆڤ تێگەیشتنێکی...
هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد زەمینەسازی ئەوێ. ئەوەی لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا ئەگووزەرێ، هیچ بنەما و زەمینەسازییەکی تەندروست و گونجاوی تێدا نیە بۆ هەڵبژاردن. دوو حزبی چەکداری خاوەن هیز و پارەی لە ئەندێشە بە دەر، بە لەشکرێک میدیا و سۆشیال میدیاوە، کە دەیان جار هەڵبژێردراون و تاقی کراونەتەوە، لایەکی دیمەنەکەن....
(لە یاریگاوە بۆ هۆڵی پاش هێلانە)ئەگەر لە کۆڕۆنا بپرسیت: ئایا بۆ بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە، لە یاریگایەکی فووت بۆڵێنەوە، دەست پێبکەین یان لە هۆڵێکی داخراودا باشترە؟ ئەوا مام کۆڕۆنا بێ یەک و دوو ئەڵێت: نەخێر سەرۆک هەم بۆ خۆت و هەم بۆ دەنگدەرانیش، وا باشە لە گۆڕەپانێکی کراوەدا بانگەشە بکەن. کەمێکیش مەسافە...
ئاڵای فەڕەنسی و ڕەنگەکانی سێ ئاماژەی جوانی باڵای، پڕ مانا بۆ مرۆڤایەتی، لە هەموو ئان و ساتێکدا، لە خۆگرتووە. کە ئەوانیش ئازادی و یەکسانی و برایەتین. فەرەنسا لە ساڵی 1794 ەوە، ئەم سێ ڕەنگەی بۆ ئاڵاکەی خۆی هەڵبژاردووە. کە ئەم سێ ڕەنگەش خۆی لە ئامانجەکانی شۆڕشی فەرەنسیدا ئەبینێتەوە. ئەو شۆڕشەی ماوەی...
بەر لەوەی حزب خۆی دامەزرێ من باسم لێوە ئەکرێ. هەر لە یەکەم دانیشتنی ئەندامی دامەزرێنەرانی سەرەتای دروست بوونی حزبەوە. ئەو دمەی بیرۆکەی پێنج شەش کەسەکەی یەکەمی حیزب، کە لە چایخانەیەکی مەنفا یان ژێرزەمینی ماڵێک، لە دادەنیشتنێکدا گەڵاڵە ئەبێت. هەر ئەو دەمە بڕیار لە شکڵ و شێوەی سەرەکی من ئەدەن. من کە باسم...
نەوەی حەفتاکانی کورد لە باشوری کوردستان (کوردستانی عێراق) یەکێکن لەو نەوە نەگبەتانەی کورد کە هاڕدراون لە نێوان بەرداشی دوو پەروەدەی یەک لە یەک خراپتر کە ئەوانیش پەروەردەی سەردەمی بەعس و پەروەردەی دوای ڕاپەڕینن.ئەگەرچی من نە پسپۆری بواری پەروەردەم و نە لێکۆڵینەوەیەکم هەیە لەو بوارەشدا، بەڵام خۆم سەر بەو...
ڤاڵگۆمات (VALGOMAT) وشەیەکی لێکدراوی نەرویجییە. بێ مانایە بەبێ ڕوونکردنەوە. ئەم وشەیە لە داهێنانی کەناڵی تەلەفزیۆنی (NRK)ی نەرویجییە. کە تێکەڵەیەکە لە وشەی (VALG) واتا هەڵبژاردن بە زمانی نەرویجی و کۆتا پیتەکانی وشەی (AUTOMAT) واتا ئۆتۆماتیکی. ئەمە سایتێکی ئەلکترۆنییە و 30 پرسیار ئاراستەی دەنگدەری نەرویجی...
گەر ماستاوێکیان دەرخوارد دایت و هەر تامی ئاوی ڕووتیدا؟ بزانە ئەوە ماستاوکەرەکە یان مەکینەی ماستاوەکەی باش نەبووە. خۆ ئەگەر ڕۆژێک و لە پڕێکدا دەوری خۆت بینی بە چۆڵی!؟ ئەوا بە بێ یەک و دوو سەیری دەور و بەری بەرانبەرەکەت بکە و بزانە ڕۆژی چەند سێڵفی ئەکەوێت. خۆ هەر بۆ دڵنیابوونیش کەمێک بە دوای گڵۆلەکەتدا...
ئاشکرایە لای هەمووان کە هەرێمی کوردستان بە خراپترین دۆخەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری خۆیدا تێدەپەڕێت. شتێک نەماوە لەم هەرێمەدا مرۆڤ قسەیەکی لە سەر نەبێت. گەندەڵی، خیانەت، جەردەیی و قاچاخچێتی میری، هەڵکشانی ژمارەکانی کوشتنی بکەرنادیار و خۆکوشتن، بێئومێدی، پاوانخوازی، خۆسەپاندن، بەد بەکاربردنی چەک...
ئەمڕۆ دونیای فیس بووک و سۆشیال میدیا، زەمینەی خەباتێکی بۆ کوردانی هەندەران ڕەخساندووە، کە دە هێندی خەباتی پێشمەرگایەتی شاخ و ریکخستنی شار، بۆ ئازادی و ماف و دیموکراسی تاکی کورد کاریگەرترە. بەڵام داخەکەم جیاوازی ئەم خەباتە لەوەدایە بۆ ستەم لێکراوی کوردە دژ بە ستەمکاری کورد، نەک عەرەب و تورک یان فارس....
نزیکەی 2 ساڵ بەر لە ئێستا لە نووسینێکدا لە سایتی ئاوێنە و لە ژێر ناوی (دووربینی ماکیافیلی وکوردبینی کورد) ئاماژەم بە بڕگەیەک لە کتێبە بەناوبانگەکەی مێکیافیلی(1469-1527ز) کە ناوی (الامیر یان شازادە)یە کرد. نزیکەی 500 ساڵ بەر لە ئێستا میکیافیلی ئەو کورە سیاسیەی درکی بە سیاسەتی داگیرکاری تورکەکان...
سەرۆک حەزم ئەکرد لە کۆنفرانسەکەی برازاکەتدا بتبینم و پێت بڵێێم دیمانەت بەخێر. بیرم ئەکردیت و دەمێک بوو گوێم لە وتە مێژووییەکانت نەبوو بوو. سەرۆک دەمێکە پاتری کوردایەتیم سکوتی کردووە (وەک سلێمانییەکان ئەڵێن) و شەحنی کوردایەتیشم وەها دابەزیوە پێویستم بە هەڕەشە و گوڕەشەی خەتە (3 فێس)ەکانی جەنابت...
شیروان شیروانی و هاوڕێکانی شەش ساڵ بە بێ تاوان زیندانی بکرێن چاکترە لەوەی وەکو تاوانبار بە لێبوردنی گشتی ئازاد بکرێن!!ئەزانم ئەم وتەیەی من بە وتن ئاسانە و بۆ منیش نیە لە جێی ئەوان لە جێگەی گەرم و نەرمەوە بڕیاری وەها بدەم!! تا ئێستا هیچ کەسیش بە ڕوونی ئاگای لە باری دەروونی ئەو زیندانیانە نیە!! ئاخۆ چ...
هەندێک ڕووداو هەن لە کۆتاییەکانیانەوە دەست پێدەکەن. هەندێک مردنیش هەن لە گەڵ دوا هەناسە و دوا قوڵبی خوێن ئەو دەم ژیان و بەردەوامی دەدەن. هەندێک کەسایەتیشهەن زۆر ئاسایی دەردەکەون یان دەریشناکەون و هیچ کات تیشکیان لە سەر نیە، بەڵام کە دەڕۆن و لە بەرچاو ون دەکرێن ئەو کات بۆ هەتاییە بە دوایاندا دەگەڕێین....
ئادابی گشتی کۆمەڵگا، داب و نەریت و ئەخلاق و بەهای کوردەواری ...دوو سێ دەستەواژەی تا سەر ئیسقان لاستیکی و پڕاوپڕ لە دوو ڕوویی و بێ تام و بێ لەزەتی کۆمەڵگای ئەمڕۆی کوردەوارین. سەیرم لە پێوەرە ئەخلاقییەکانی کۆمەگایەکی شێواوی وەکو کۆمەڵگای کوردی دێت. چونکە ئەگەر تۆ لێکۆڵەرێکی کۆمەڵایەتی بێلایەن بێنی، تا...