کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
ئەگەر ئەم وتارە بە پێناسەیەکی کورتی فەیلەسوفی ئینگلیزی (مارك ساینبەری ١٩٥٦) دەست پێ بکەم بۆ دژنوما، ئەوا ئاوا پێناسەی پارادۆکسمان بۆ دەکات:دژنوما یان پارادۆکس واتا کۆتاییەکی قبووڵ نەکراوە، کە لە هەندێك گریمانەوە هاتووە کە قبوڵکراو دیارە، لە ڕێگەی لۆژیکێکەوە کە لەوانەیە قبووڵکراو بێت.گەر هەر بە سەرپێی...
چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە نیسکەشووشەی کامێرای یەکێ لەو پەیجە ئەلکترۆنیانەوە، چاوپێکەوتنی پیاوێکی خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدی بە تەمەنم بەرچاوکەوت. دادەی پەیامنێر پرسیاری هیوای مامە حاجی کرد، بەوەی گوزەرانی خەڵک لە سایەی ئەم دەسەڵاتە چاک ئەبێت یاخود نا؟ مامەی ئەختیاریش وتی: نایبڕی، ئەگەر نایبڕی با...
پەیامێکی دۆستانە لە نێو ناڕەزایەتییەکانەوە، بۆ هەموو کاک و مام ئاغا و شێخ و مەلا و بنەماڵە و خێڵ و نازناوە سەیر و سەمەرەکانی دەسەڵات...کاتی ئەوە هاتووە پەساپۆڕت و ئیقامە و ڤیزەکانتان تەماشا بکەن. کاتی ئەوە هاتووە شەددە دۆلار و قاڵبە ئاڵتوونەکان بخەنە جانتا ڕەشەکانەوە. کاتی ئەوە هاتوو یاقوت و ئەڵماس...
بەیانیت باش جەنابی دادگا...من کەیسێکم ناوم ژەهرە، ژەهر خواردکردن. هێندەی ناوەکەم ترسناکم بۆ سەرخۆم و بۆ سەر ژەهرخواردکراو و ژەهرخواردکەریش، ئەگەر ساغم بکەیتەوە. وە ئەگەر نا، ئەوە لە کەیسەوە ئەبم بە لاوازترین سیناریۆی فیلمی سەردەم کە کۆتاییەکەم لە سەرەتاوە ئەبینرێت. بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای منەوە ئەوەیە...
نامەیەکی کراوە لە هەموو سەرۆک و سەرکردە و بنەماڵە سیاسیەکانی ئیمپراتۆری عوزمای کوردستانەوە بۆ هەردوو حکومەتی بیلاروسیا و پۆڵەندا...مەهێڵن کەس بڕوات و بیانگەڕێننەوە ئەو چەند هەزارپەنابەرە کوردە سەرلێشێواوە. ئەوان سەریان لێ تێکچووە، دەنا ئێمە باشین و لە هیچمان کەم نیە. خوا شاهیدە لەو ڕۆژەوە سەرۆکی...
لەدوای ئاشبەتاڵی 1975ی پارتییەوە، یەکێتی نشتیمانی بە چەند باڵ و ڕەوتێکەوە خۆی لە دووتوێی رێکخراوێکی مۆدێرنی پڕ خوێنەواری چەپڕەوتدا ڕێکخست، تاوەکو لە پارتی نەچێت. یەکێتی هەم بە دروشم و هەم بە خەبات و هەم لە شێوازی بیرکردنەوە و بەڕێوەبردندا، بە جیاوازی دەرکەوت بۆ ئەوەی دیسان لە پارتی نەچێت. هەر رێک دوای...
ڕەنگە ئەگەر لە نەرویجییەک بپرسیت: بۆچی پاشاتان وەها خۆش ئەوێ؟ کەس نەتوانێ وەڵامێکت بداتەوە کە تینوێتیت پێی بشکێت. گەر بشپرسیت، ئەبێ سوودی هەبوونی پاشایەکی تەشریفاتی بێدەسەڵات، لە سیستمێکی دیموکراسی 24 عەیار چی بێت؟ ڕەنگە هەبن بڵێن: لەبەر ئەوەی کۆکەرەوەی هەمووانە. هەندێکی دێکەش بڵێن: خێزانی پاشایەتی نمایندەیەکی...
لە جیاتی هەموو پارێزەرانی کەیسی زیندانیانی بادینان...لە جیاتی هەموو پارلەمانتارانی پاڵپشتی زیندانیانی بادینان...لە جیاتی هەموو ئەو چالاکوانانەی لە كەمپینی ئازادکردنی ئەو زیندانیانەی بادینان دا بەشدار بوون...لە جیاتی پارلەمانی یەکێتی ئەوروپا و هەموو ئەمنیستییەکانی دونیا ...سوپاس.هەروەها لە جیاتی خواوەندی...
ژیان لە کوردستان، بووە بە دارستان. گەورە بچووک قووت دەدات و بەهێزیش بێ هێز ئەکوژێت. تۆ خۆت پاسەوان و سیکوریتی بۆ شوێنە گشتی و باڵەخانەکانی خۆت و دام و دەزگاکانت دادەنێی، هەر خۆشت داوای دڵسۆزییان لێ ئەکەیت و هەر خۆیشت ئەیانکوژیت. سیکوریتی پێی وتراوە لێرە ببە بە دار، چاودێری هاتوچۆ بکە، باوکم بە ئۆتومبیلی...
بەڕە ئەو کەرەستەیەیە کە لە پاشماوەی پەڕۆ و لە پڕۆسەیەکی تایبەتی چنیندا، لە شێوەی ڕایەخ دروست دەکرێت. ئەگەر چی بەڕە دەبێت درێژتر بێت لە بەژنی مرۆڤ، تاوەکو بتوانێ بە ئارەزووی خۆی پێی لێ ڕاکێشێت، بە بێ ئەوەی سنووری بەڕە ببەزێنێت. بەڵام گەر لە بەر نەزانی وەستاکە لە بەڕێوەبردنی دەزگای چنینەکە، بەڕە...
(دوا مانیفێستی شێرزاد حەسەن)شێرزاد حەسەن لە واڵی خۆی، لە فیس بووک و لە پەیجی فەرمی خۆیدا، بە تێکستێکی ٢٢١٠ وشەییەوە، بوو بە میوانی دڵ و مێشک و چاومان. تێکستەکەی ناوناوە (دوامانیفێستی من)، کە هیوادارم دوا نەبێ وهەتا من ماوم تێکستی پڕ مانا و پەیامداری ببینم. من لای خۆمەوە ناوی ئەم تێکستەم گۆڕی بۆ...
بە بێ ئەوەی بە پانۆڕامای ڕووداوەکاندا بچینەوە، ئەتوانین بڕیارێ ئەوە بدەین کە تەواوی پرۆسەی تۆمەتبارکردن و زیندانی کردن و لێکۆڵینەوە و دادگایی کردنی ئەو سەدد و ئەوەندە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانە مەدەنییانەی بادینان، ناڕەوا و ناهەقی بوو. دەرهەق بەوان لە لایەن دەسەڵاتی جێ بە جێکار و دادوەری لە سنوری...
هەموومان ئەزانین تەڵە یان داو چییە!؟ تەڵە ئەگەر چی ئەو جێگەیەیە کە خواردنێک یان چەند دەنکە گەنمێکی ئامادەی تیایە، بەڵام دواجار نرخی بە دەست هێنانی خوێن و گۆشتی نێچیرەکەیە. کۆی پرۆسەکەش هەمیشە بە قازانج بۆ ڕاوچی ئەگەڕێتەوە. هەتا ئەو شوێنەی تەڵە بەشێک بێ لە ڕاوچی و نێچیریش جاروبار پێوە بێت، مرۆڤ تێگەیشتنێکی...
هەڵبژاردنی پاک و بێگەرد زەمینەسازی ئەوێ. ئەوەی لە سایەی دەسەڵاتی کوردیدا ئەگووزەرێ، هیچ بنەما و زەمینەسازییەکی تەندروست و گونجاوی تێدا نیە بۆ هەڵبژاردن. دوو حزبی چەکداری خاوەن هیز و پارەی لە ئەندێشە بە دەر، بە لەشکرێک میدیا و سۆشیال میدیاوە، کە دەیان جار هەڵبژێردراون و تاقی کراونەتەوە، لایەکی دیمەنەکەن....
(لە یاریگاوە بۆ هۆڵی پاش هێلانە)ئەگەر لە کۆڕۆنا بپرسیت: ئایا بۆ بانگەشەی ئەم هەڵبژاردنە، لە یاریگایەکی فووت بۆڵێنەوە، دەست پێبکەین یان لە هۆڵێکی داخراودا باشترە؟ ئەوا مام کۆڕۆنا بێ یەک و دوو ئەڵێت: نەخێر سەرۆک هەم بۆ خۆت و هەم بۆ دەنگدەرانیش، وا باشە لە گۆڕەپانێکی کراوەدا بانگەشە بکەن. کەمێکیش مەسافە...