کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)
سەردەشت عوسمان فیگەرێکی ڕەخنەگری ترسناك بوو. کە دەڵێم ترسناك، مەبەستم بە دیوێکی ئەرێنی بۆ بەرژەوەندی گشتی و نەرێنیش بۆ دەسەڵات. چونکە هەتا ئەمڕۆش کە لە نووسینەکانی ورد ئەبینەوە، چەند خەسڵەتێکی تیا بەدی ئەکەین، کە لە یەک کاتداو لە دووتوێی هەمان نووسیندا، تێکهەڵکێشی یەکتری کردوون. کە دیاردەیەکی دەگمەنە...
جاری جاران زەمانی زوو، ئەو دەم زۆربەی خەڵکی یان گوندنشین بوون یاخود شارنشینی هەژار و کەم دەرامەت. کەم ماڵ هەبوو لە چلەکان و پەنجاکاندا خاوەن ڕادیۆ، تەلەفزیۆن ئەوە هەردەگمەن بوو. گوندەکان زۆرینەی هەرە زۆریان بێ کارەبا بوون، جا چییان لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بکردایە گەر هەشبووبان!؟ کارەبا کە لە سییەکان و بۆ...
بەهای هێلکە لای مریشکە، بۆیە لە دوای هێلکە کردن، کاتێ هێلکەکەی لێ دەشارینەوە، دەست دەکات بە گارەگار. مریشک خۆرسکانە کە هێلکە دەکات، بۆ ئەوەی ناکات مرۆڤەکان بیبەن و بیخۆن، یان وەکو چاوەزار بیکێشن بە پێشی ئۆتۆمبیلی تازە کڕدراودا، یاخود بیکێشن بە ئۆتۆمبیلی سەرۆک و سەرۆچکە ستەمکار و گەندەڵەکان. بەڵکو مریشک...
وەڵامێک بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ1- بەڕای من شاسوارەکەی نەوەی نوێ گلا، چونکە بە هەمان ڕێگەدا غاریدا، کە دوو حزبی گەورەی دیکە پێشتر تێیدا گلان. هەمووان لە زۆنی سەوز و قوڵایی هەولێریش، ساڵانێکی زۆر داوایان لە یەکێتی کرد نەخزێتە نێو هەژموونی پارتییەوە، بەڵام یەکێتی تا پەیماننامەی دەباشان هەر ئەوەی کرد کە پارتی...
هەر کاتێ حکومەت توانی ژیانی خەڵکی وڵاتەکەی دابین بکات، ئەو کات ئەتوانێ مەرجەکانی خۆیشی بە سەر خەڵکیدا بسەپێنێ و کەسیش ئاماژەی بۆ نەکات وەکو ستەمکار. ئەمەش لە ڕاستیدا ئەو پەیمانەیە کە حکومەت و هاوڵاتیانی پێکەوە گرێ دەدات.دابین کردنی ژیانی خەڵک، بەواتای ئەوە دێت کە تۆ بتوانی مووچەی خانەنشینان و مووچەخۆرانی...
پیاوێتی وشەیەکە، پێکهاتووە لە (پیاو) لە گەڵ پاشکری (ێتی).پاشگری (ێتی) یش هەمیشە ئەو وێنانەمان نیشان ئەدەن کە لە هزرماندا چەسپاون و بەستراونەتەوە بەو وشانەی کە بە پێشیانەوە لکێنراون. وشەی پیاو، ئەگەر چی بە تەنها، وا وێناکراوە کە پێچەوانەی ژنە. بەڵام لە ڕاستیدا پیاو هیچ پێچەوانەیەکی نیە و بگرە پیاو...
لە سەروبەندی ڕاپەڕینەکەی بەهاری ٩١دا، خەڵکی کەرکووکیش وەکو زۆربەی خەڵکی شارەکانی کوردستان خرۆشا بوون. هەر لە گەڵ ئازادکردنی ڕانیە، ئیتر رژێم کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و نائارامی تەواوەوە لە کەرکووک.کوردی کەرکووک لە گەڵ ستەم و ڕق و خراپەکارییەکانی پیاوانی ڕژێم ڕاهاتبوو. بەڵام هەرگیز بەم شپرزەیی و ترسناکییەی...
وشەی علوج ئەگەر چی ڕەگ و ڕیشەی لە زمانی عەرەبیدا، هێندەی کۆنی زمانی عەرەبی کۆنە، بەڵام ئەوەی کە وای کرد ببێ بە وێردی سەر زمانی دەزگا ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان، محەمەد سەعید سەحافی وەزیری ڕاگەیاندنی سەردەمی سەدام بوو. ئەمەش کاتێک بە سەربازە ئەمریکییەکانی دەووت علوج. واتا هەم غەریب وبێگانە و هەم گوێدرێژی...
وەك ئاشکرایە کاری بانگخوازیی ئایینی، مێژوویەکی کۆنی هەیە. ئەگەر تا پەیدابوونی ئاینی ئیسلام، مەسیحییەت وەکو ئایینی زۆرینەی خەڵکی جیهان، پێویستی بە کاری بانگخوازی نەبووبێ، ئەوا لە دوای پەیدابوونی ئیسلام و گەورە بوون وفراوان بوونییەوە، سەددە لە دوای سەددە، دواجار وای کرد کە مەسیحییەتیش بیر لە کاری بانگخوازی...
خۆت لێ لە قەبارەی خۆت گەورەتر نەبێت. قەبارەت هەر ئەوەندەیە کە ئێمە ئەیبینین، کە لە دەرەوەی تۆوە تەماشات دەکەین، نەك بەو چاو و ئیدراك و مێشکەی خۆت کە خۆتی پێ ئەپێویت. هەستەکانت لە نیشاندانی قەبارەی خۆت، دڵنیابە درۆت لە گەڵ ئەکەن، چونکە گوێچکەکانت پڕ بوون لە پیاهەڵدانی درۆ و بە پارە کڕدراو....
دەقی وەڕگێرانی وتاری ئە کچە سۆماڵییە, کە لە نەرویج دەژی، لە بارەی ئەزموونی خۆی لە گەڵ خەتەنەکردن، ئەم وتارە لە ساڵی ٢٠١٩ لە پشبڕکێیەکدا، پلەی یەکەمی هێنا، گرنگی وتارەکە لە وەسفی پرۆسەکە و ئازار و ڕەخنەگرتن لە کولتور و پەیامەکانی نێوێتی، هیوادارم جێگەی بایەخ بێت لە ساڵوەگەڕی توند و تیژی دژ بە کچانی.ئەو...
بە کوردی شێرە بەفرینە و بە ئینگلیزیش (snowman) واتا پیاوەبەفرینە، بەو دوو سێ تۆپە بەفرە دەوترێ کە لە کاتی بەفرباریندا، مناڵ و گەورە بۆ کات بە سەر بردن لە سەر یەکیان دادەنێن و دووسێ بەرد وەکو قۆپچە دەنێن بە ورگێوە و لوتێک لە گوێزەر و دوو دەستیش لە چڵەدار و دوو چاویشی لە بەرد بۆ دروست دەکەن. وەک...
عەیامێکە بیری ئیماندارانی حەفتاکان و هەشتاکانی گەڕەکێکی میللی کەرکووک ئەکەم. ئەو ئیمانەی بایەقوشەکەی بەعس لە سەرەتای نەوەددەکان، شتێکی بە ناوی حەملەی ئیمانییەوە داهێنا بۆ لە ناوبردنی هەستی مرۆڤ دۆستانە و ئاشتی خوازانە و پێکەوەژیان و گیانی کوردپەروەرانەی خەڵکانی شارەکەم. ئیدی لەو ڕۆژەوە زۆرێک لە...
گەڕانەوە بۆ بیری ئەشکەوت نشینان!لە کتێبی (کیف تصبح انسانا) ی نووسەری میسری د.شەریف عەڕەفەدا هاتووە کە:-تەها حسێن ١٨٨٩-١٩٧٣ نووسەر و ڕەخنەگری گەورەی میسری لە وتەیەکیدا ئەڵێت:-”تەمەڵی هۆشە... وا لە خەڵکی ئەکات کە ئارەزوو بکەن، بەوەی کۆن وەربگرن بە ئاسانی و خۆیان لە گەڕان بە دوای تازەگەریدا ببوارن. بەڵام...
وەڵامێک لە جیاتی مامۆستا شێرزاد حەسەن بۆ نووسنێکی کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی لە پەیجی خۆی لە بارەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە.سەرەتا بەڕێزتان کەوتوونەتە هەڵەیەکەوە، کە نیشانەی باش گوێ نەگرتنە لەو گرتە ڤیدیۆییە و هەڵەداوانی جوابدانەوەیە. چونکە لە مەسەلەی باس کردنی وانەی ئایین لە خوێندنگەکاندا، بەوەی ببێ...