• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دلێر محەمەد نوری: بانگخواز و کچە مۆدێل

بانگخواز ئەو پیاوە ڕیشنە ڕێکپۆشەیە، کە جبەیەکی عەرەبی، پەتی، ئیسلامی بە عەمامەیەکەوە ئەپۆشێ، یان بە ڕیش و سمێڵێکی تەنک و جلی کوردی و مشکی و جامانەوە، یاخود بەبێ ڕیش و سمێڵ و قات و بۆینباغەوە، لە شاشەکانەوە دەردەکەوێت. ئامانج لە وتەکانی بانگخواز ڕەشباوەڕی و  ئایینین بەڵام هەمیشە هەوڵ ئەدات بە زانست...

دلێر محەمەد نوری: کەپکۆ لەو ئاشتی هەورامیەی

ئەوەی لە تەمەنی من و بەرەوژوورتر بێ، واتا پەنجا ساڵ و بۆ سەرەوە، بە ئاگابووە لە وردەکاری ڕووداوەکانی ڕاپەڕین و دواتر و تا ئەمڕۆش. هەر وەها هەندێکی باشی پێش ڕاپەڕینیشی لە یادە. جا ئەگەر ئەندامێکی چالاکی حزبێکی سەرەکیش بووبێ ئەوا کەمێک نزیکتریش ڕووداوەکانی بینیوە. لە کاتی شەڕی ناوخۆدا، دڵمان بە گرتنەوەی...

دلێر محەمەد نوری: مەسرورەکانی دوێنێ مەحزونەکانی ئەمڕۆن

بەر لە دوو ساڵ وتارێکم لە زۆرێک لە سایتەکان بڵاوبۆوە، لە ژێر ناوی (سەرۆکی غەمبارترین گەل مەسروورە). ئەو کات درکم بەوە کرد بوو کە لە ٢٠١٩ەوە ئەم حکومەتە تەعزێبارەی ئەمڕۆ، بە چ ئاقارێکی هەڵەدا هەنگاو دەنێت. جا با کەمێک بگەڕێینەوە بۆ دواوە و هەر خێراش بێینەوە بۆ پێشەوە، تا بزانین ئەوە چۆنە سروور و حوزن...

دلێر محەمەد نوری: هودا پار لە نێوان برای دینی و برای خوێنیدا

هودا پارتی تورکیا کە پارتێکی ئیسلامی کوردی تورکیایە، بە ڕێژە گەلێ لە خوار هەدەپەوەیە. چونکە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨دا توانیان تەنها ٠٫٣٪ دەنگەکان کۆبکەنەوە بەرانبەر بە هەدەپە کە توانی زیاتر لە ١١٪ ی دەنگەکان کۆبکاتەوە.  بەڵام تاکە کاریان بووە بە لەتکردنی دەنگی کورد لە تورکیا و پاڵپشتی کردنی ئەردۆگان....

دلێر محەمەد نوری: مەمەد ومروارییەکی سەجادی و حکومەتی هەرێم

عەرەبی عێراقی ئیدیۆمێکیان هەیە دەڵێت: "من فوگ هلە هلە، من جوە یعلم اللە" واتا بە ڕووکەش زۆر ئاوەدان و گەورەیە و بەڵام لە ناوەڕۆکدا وێرانەیە. لەم ڕۆژانە هاوڕێیەکی کوردی ڕۆژهەڵات لێی پرسیم، ئەرێ دەنگ و باسی حکومەتی کوردستان چیە، وەک ئەوەی ئێوە چاودێری بارودۆخی ئەوێن؟ منیش سەرم لێ هاتەوە یەک نەمزانی...

دلێر محەمەد نوری: گەڕانەوە بۆ عەرەقە فەلەکە

بە پێی مادەی ژمارە ١٤ لە یاسای داهاتی شارەوانییەکانی عێراق، بۆ لەمەودوا هاوردەکردن و فرۆشتن و دروست کردنی خواردنەوە کحولییەکان یاساغ دەکرێت. هەرکەسێکیش ئەم کارە بکات سزای ماڵی دەدرێت کە لە نێوان ١٠ بۆ ٢٥ ملیۆن دیناری عێراقیدا خۆی دەبینێتەوە. هیوادارم ئەم یاسا نا پەسەندە، بە مافی هەوادارانی خواردنەوە...

دلێر محەمەد نوری: کاتێک ئایین لە سیاسەت مارە ئەکرێت!

سیاسەت وەکو پارەدارێک و بەرژەوەندی خوازێک، بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بە میهرەبانێکی پەروەردەکاری گوێڕایەڵی پارە پەرستی ماڵداری کەری وەکو ئایین هەیە. هەر کاتێک سیاسەت لە باوەڕی ڕاستی مرۆڤانە و ئازادانە و دیموکراسییانەی خۆی لایدا و لە قومارخانەکانی دونیا پێکی نەوتی هەڵقوڕاندەوە و پارە و سەروەتی میللەتی...

دلێر محەمەد نوری: زارا لە بەر زاری گیرا و لە ترسی زاریشی ئازاد کرا

زارا محەمەدی تەوارەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. لە سەر زمان و زاری کوردی زیندانی کرا و هەر لە ترسی زار و زمانی کوردیش ئازاد کرا. ئەو ڕۆژەی بە شەرعی عەمامە ١٠ ساڵ زیندانی کردنی بۆ بڕایەوە و دواتر کرا بە ٥ ساڵ. ئەوە بڕیاری زیندانی کردنی تەواوی جەستەی زارا نەبوو، بەڵکو زیندانی کردنی زار و زمانی زارا بوو. قفڵدان...

دلێر محەمەد نوری: کەوە خائینەکانی بەدرخان

لە کتێبە بە نرخە پڕ پەند و عیبرەتەکانی مووسا عەنتەر (بیرەوەرییەکانم)دا، یەک دوو ڕووداوی مێژووییم خوێندەوە، نەمتوانی بە بێ ئەوەی بیری خوێنەری نەخەمەوە لە دووتوێی ئەم وتارەدا و لێیگەڕێم تێپەڕێ بە سەرمدا. مووسا عەنتەری ڕۆشبیر و کوردپەروەر، لە بارەی خیانەتی نشتیمانییەوە بۆمان ئەگێڕێتەوە کە وەزیرە ناخۆشەویستە...

دلێر محەمەد نوری: لە میرنشینەوە بۆ زۆن نشین

قەدەری ئەم میللەتە ئاوایە لە چاڵدێرانەوە دابەش بووە بە سەر سەفەوی و عوسمانیدا. ئەگەر دوێنێ بابان و سۆران و بادینان بوو ئەوا ئەمڕۆ زۆنی سەوز و زۆنی زەردە.ئەو ڕۆژەی نالی بە گەشتێک گەیشتە شام و سلێمانی کەوتە ژێر دەستی ئالی عوسمان. گەر نالی بیزانیایە لەپاش زیاتر لە ١٧٠ ساڵ، هەمان تاس و هەمان حەمام دەبێت....

دلێر محەمەد نوری: بانگخواز یان نووسەر؟

بانگخواز:-بانگخواز کەسایەتیەکی جێگیری نەگۆڕی متمانەبەخۆی، ڕەشباوەڕی ئایینییە. ئەوهاتووە، پەیامێکی ئایینی ڕووتی ئامادەکراوی نەسەلمێنراو لە ڕووی زانست و لۆجیکەوە، بگەیێنێت.  هەر بۆ ئەوەی کە ئەرکەکەشی، زوو کۆتایی نەیەت، لووتی خۆی، لە زۆر مەسەلەی زانستی و کۆمەڵایەتی و مێژوویی و مرۆڤاتیشەوە، وەردەدات....

دلێر محەمەد نوری: داهات و تیرۆر لە دوو بەیاننامەدا

ئیدیۆمێکی کوردی هەیە ئەڵێت: (با قسەیەکی خێریش بۆ دز بکەین)لە گەڕی تازەی شەڕی نێوان یەکێتی و پارتیدا، لە ڕێگەی شەڕە بەیاننامەی نێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانیدا، چەند سەرنجێکم بۆ درووست بوو. ڕەوایە کە ئەم سەرنجانە لەبەرچاو بگیرێن. ئەگەرچی کەمێکیش لە قازانجی یەکێتیدا بێت. ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ کە...

دلێر محەمەد نوری: وریابن ئەمشەو سەرۆکێك خەون ئەبینێ

ئەگەر چی ئێمە وەکو بوونەوەر، وەکو مرۆڤ، وەکو میللەت و کۆمەڵگای کوردی، لە واقیعدا هەین و ئەژین، بەڵام هەمیشە خەون وخەیاڵ ئەمانبات بەڕێوە.  ئێمە خاوەن سەرۆک و سەرکردەی خەیاڵاوی و خەون بینین. خەون و خەیاڵی سەرۆکەکان پرنسیپ و بەرنامەی بەڕێوەبردنمانن. نەوەکو بنەماکانی زانستی بەڕێوەبرن و ئابوری و سەرکردایەتی...

دلێر محەمەد نوری: بایس لە نێوان شاعیران و ئایینزاکاندا

لە کۆتا ڕۆژەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەکتەری کۆمێدی و ڕاگەیاندنکار و چالاکوانی بواری توندوتیژی خێزانی و ئازادی ڕادەربڕین، شابانا ڕەحمانی بە ڕەچەڵەک پاکستانی، لە تەمەنی ٤٦ساڵیدا، بە کاریگەری نەخۆشی شێرپەنجە، لە وڵاتی نەرویجدا، کۆچی دوایی کرد. ئەگەرچی شابانا لە زیاتر لە بوارێکی کۆمەڵایەتی و کولتوری و میدیایی،...

دلێر محەمەد نوری: دەروونناسانی کورد لە نێوان خزمەت و چەواشەکاریدا

ڕەنگە نەبێت لە کۆمەڵگای کوردی کۆڵەوارتر لە مەسەلەی دەروونناسی و چارەسەری دەروونی و نەخۆشییە دەروونییەکان. کۆمەڵگای کوردی کەمترین و خراپترین هوشیاری لە بارەی دەروون و کێشە دەروونییە تاکە کەسییەکان و دیاردە دەروونییەکانی کۆمەڵکاش بە گشتی هەیە. لە نێو دونیایەک کێشە و نەخۆشی دەروونیدا، کە خۆیان لە دەیان...