هەرچ کاتێ نشتیمان خانی خێزانی مامەڕیشە ئەدوێنن، باس لە بەشداری مامەڕیشە و بریندار بوونی ئەکات، شان بە شانی فەلەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل. هەڵبەتە مامەڕیشە یەکێک بوو لەو هەزاران خۆبەخشەی کە بەشداربوو لە جەنگی ئۆکتۆبەری حەفتاوسێ، دژ بە ئیسرائیل. بەڵام بە درێژایی شۆڕشەکانی کورد، دژ بە داگیرکارانی فارس و...
قەباعەت وشەیەکی عەرەبی تێکشکاوە و بە کوردی کراوە. وشەی قەباعەت لە وشەی (القباحة)ی عەرەبییەوە وەرگیراوە، کە بە واتای ناشرین یان قێزەون دێت. وشەی قێزەون، ناشرین یان قەباعەتیش پڕ بە پێستی خیانەتی ٣١ی ئاب بوو. هێزێکی بەرهەڵستکار، تەنها پێنج ساڵ بەر لەم بەروارە، هۆکاری دەرکەوتن و پەیدابوون و بەرپاکردنی جەنگ...
گەر بۆ پێناسەكردنی ئەخلاق بگەڕێی ئەبێت سەر بكەی بە هەزاران كون و كەلەبەری فەلسەفی و ئایینی و كولتوریدا، كە دواجار بە یەك دونیا پێناس بگەڕێیتەوە و نەشتوانی هیچیان بە تەواوەتی بكەیت بە كەرستەیەك تا بیبەستیتەوە بەو تەوەرەی كە باسی لێوە ئەكەیت. هەر بۆیە خۆم لەوە لا دەدەم و بە پێناسەیەكی سادەی ئەخلاق دەست...
دەقی وتارێکە کە بۆ زیاد لە پێنج ڕۆژنامەی نەرویجی نێڕدراوە، بە بێ ئەوەی یەکێکیان ئامادە بن بڵاوی بکەنەوە. وا دیارە دڵخۆشی جەماوەری ئەوروپی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ و تێکنەدانی مەزاجی سیاسی نەرویجییەکان، زۆر گرنگترە لە میسداقییەتی مێژوویی و ڕۆژنامەگەری. هەر بۆیە کورد دوای سەدد ساڵ هەمان پرسیار ئاراستەی...
هیچ کاتێک دەسەڵات هێندەی ئێستا گیری بە دەست زیندانییەکەوە نەخواردووە. زیندانییەک کە ڕەنگە بە یەک سەودای هەرزانی سەرشۆڕکردن، بتوانی ژیانێکی شاهانە بۆ خۆی و خێزانی مسۆگەر بکات. بەڵام نایکات و بگرە تۆسقاڵێک لە هەڵوێستەکانی بەر لە تۆمەتبارکردنی بە ناهەقی و دادگایی کردنی نەهاتۆتە خوارەوە. شێروانی بەو...
بەر لەوەی بێمە سەر باسی سەرۆکی خۆڕاگر، باسێکی ئەو وڵات و میللەت و حکومەتە ئەکەم کە خۆڕاگرترینی سەرۆکی دونیای بۆ بەرهەم هێناین، لە وێنەی خۆڕاگریی (گاندی و ماندێلا!). لە دۆنیادا وا باوە، بابەت و کەسایەتییە هەرە سەیر و نەشاز و سەیرەکانیش بە وێنەی بابەت و کەسایەتییە بلیمەت و دیار و کاریگەر و نایابەکان،...
من ئەو خاکەم کە ڕووبەرەکەم ١١٥ کیلۆمەتر دووجای تەختاییە. لەو ڕووبەرەش تەنها ٢بەشم ئاوە. واتا من بە نزیکی هەمووم، دەست ئەدەن بۆ نیشتەجێ بوون و ئاوەدانی و کشتوکاڵ.من ڕەسەنم و لە ٦٠٠٠ ساڵ بەر لە زایینەوە ئاوەدانم. بەڵام هەرگیز لە ئاوەدانکردنەوەی ئەم سەردەمەی ئێستای خۆم، ڕازی نیم. هەرگیز هێندەی ئێستا بێزار...
هەر دەسەڵاتێک لە جێی بەهەشتسازی، دەستی کرد بە دۆزەخ داخستن بۆ هاوڵاتیانی خۆی. ئەوا وردە وردە، نەوە دوای نەوەی بێ ئومێدو دڵشکاوو تێکشکاوو بێکار دەخاتە بازاڕی ژیانەوە. کاتێکیش دەسەڵات دەبێ بە دۆزەخساز کە تەنها بیر لە دروستکردنی بەهەشت بۆ خۆی و دار و دەستەکەی بکاتەوە. ئەو بەهەشتەش کە دەسەڵاتی دۆزەخساز بۆ...
سەلاحەدین دەمیرتاش و شیروان شیروانی دوو زیندانی سیاسین. هەرچەندە مەودای نێوان زیندانەکانیان سەددان کیلۆمەترە و لە دوو وڵاتی جیاوازن، بەڵام هەر ئەڵێی بە یەک یاسا و بە یەک بڕیاری یەک دادوەر و لە یەک دادگا و لە سایەی یەک ڕژێمی سیاسی و لە سەر هەمان ئەو تۆمەتانە سزادراون.هەردوکیان...
فەلسەفە دوژمنی سەرسەختی ئەو دێڕانەیە کە بە خاڵێک کۆتاییان دێت. کاتێک ئایینزایەک، بانگخوازێک، سەرکردەیەک، بازرگانێک یاخود حزبێک، پەرستگایەک، کۆمپانیایەک، پەیامێک ئەدا بە گوێماندا و ئەڵێت خاڵێک دانێن و تەواو، ئەوا بزانن ئەمانە دوژمنی سەرسەختی گومان و پرسیارن. ئەوە بزانن ئەمانە خاوەنی دەقی لە چوارچێوە گیراو...
قەدەری گەلی کورد و ڕەچەڵەکی باوباپیرانی وابووە کە نشتەجێی سەر زەمینێك بن کە جێگەی سەرهەڵدانی هەموو ئایینە ئیبراهیمی و زۆرینەی ئایینە ئاسمانی و فەلسەفی و ئینسانییەکان بن. چاکەی گەلی کوردیش لەوەدا بووە کە هەر لە باوەشگرتنە، ئایینە فرە خوداییەکان و تا دەگاتە زەردەشتی و ئێزیدی و موسڵمان و کریستیان و...
سیاسەتی کوردی بووە بە گاڵتەجاڕی، گاڵتەجارییەک کە دەرئەنجامەکەی ئازار بەخشە بۆ گەلی کورد لە باشور. ئەگەر تۆش لەو سیاسییانەی کە دڵنیا نیت لەوەی بەڵێنەکانت بۆ دەبرێتە سەر، تکایە دەست لەم کارە هەڵکرە و سەروەرییەک بۆ خۆت تۆمار بکە. دەنا بێ بەڵێنی لە گەڵ ئەم گەلە ستەمدیدەیە، وەکو چەقاندنی خەنجەرە لە دڵی هەر...
مناڵێک بەر لە لەدایک بوونی خۆی، باوکی شەهید ئەکرێ. کاتێ چاو ئەکاتەوە، زەمەن گۆڕاوە و بۆ بەرهەمی خوێنی، بەناهەق ڕژاوی باوکی ئەگەڕێ. هەموو عارفەیەکی جەژن، مۆمێک، بە دیار گۆڕی باوکە شەهیدەکەیەوە دائەگیرسێنێ و تێکەڵ بە فرمێسکی دایکی ئەکات. لەو بەریشەوە بکوژەکەی باوکی، خەریکی خۆئامادەکردنە بۆ جەژن و...
هەندێ ساتەوەختی کورد بوون هەیە، تێدا ژان ئەتگرێ و هیچێتیت لەدایک ئەبێت. هەندێ دیمەنی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین لە یەک دەدەی، نە دەتوانی لە ئەلبومێکدا جێیان بکەیتەوە، نە لە توانای هیچ فڵچەیەکیشدایە لە یەک تابلۆیا پێکەوە بیانکێشێ. پێش ڕاپەڕین قۆناغێک بوو، کورد بوون تێدا دوو لەتی نایەکسان و نا بەرابەر...
1- بیرمە لە سەردەمی هەشتاکاندا، ئیمەی کەرکووکی لە سایەی خراپترین و ستەمکارترین جۆری حوکمدا دەژیاین، بەڵام زۆر لە ئێستا سەربەرزتر و بێمنەتتر بووین لە ڕوو بە ڕوو بوونەوە و وەستانەوە و هەستانەوە بە ڕووی ستەمکاردا. بۆ نموونە ناخۆشترین ڕۆژ بۆ دامودەزگاکانی کەرکووک ئێوارەی نەورۆزبوو. بە تایەشڕەی یەک...