لە سەردەمی عەباسییەکاندا: ژمارەی زنجییەکان هێندە زۆر ئەبن لە شاری "بەسرا"دا، کە ئیتر ئەکەونە وێزەی خەڵکی شارەکە و هەراسانیان ئەکەن. ئەگەرچی زنجییەکان یان وەکو کۆیلە یاخود وەکو دەستی کار لە شارەکەدا دەبن بەڵام وردە وردە زاڵ دەبن بە سەر شارەکەدا. خەڵکی شاری بەسراش بە ناچاری هانا بۆ خەلیفە ئەبەن. خەلیفەی عەباسیش هێزێکی گەورە بە سەرکردایەتی برایەکی بە ناوی "الموفق" دەنێرێتە شاری بەسرا بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی شارەکە لە خراپەکاری زنجییەکان. بەڵام هەتا لەم کارەی موەفەق ئەبێت تەواوی شاری بەسرا کاول دەبێت. ئیتر...
کە ئەڵێم سێکوچکە مەبەستم سێ کەناڵی سەتەلایتی گەورەی کوردییە کە پێ بە پێی ڕاگەیاندنی دوژمن خزمەت بە ئەجێندای دوژمن ئەکەن.لە کوردەواریدا بە کەسێک ئەوترێ ڕووزەرد واتا کەسێکی شەرمەزار، ڕووڕەش و درۆزن و ئاژاوەگێڕبێ. لە دونیای ڕاگەیاندنیشا جۆرێکی ڕاگەیاندن پێی دەوترێ ڕاگەیاندنی زەرد یان ئابڕووچوو، کە خەریکی...
کە ئەڵێم سێکوچکە مەبەستم سێ کەناڵی سەتەلایتی گەورەی کوردییە کە پێ بە پێی ڕاگەیاندنی دوژمن خزمەت بە ئەجێندای دوژمن ئەکەن.لە کوردەواریدا بە کەسێک ئەوترێ ڕووزەرد واتا کەسێکی شەرمەزار، ڕووڕەش و درۆزن و ئاژاوەگێڕبێ. لە دونیای ڕاگەیاندنیشا جۆرێکی ڕاگەیاندن پێی دەوترێ ڕاگەیاندنی زەرد یان ئابڕووچوو، کە خەریکی...
لیستێک بە مێژووی جاش و باشی حزبە کوردییەکانی باشوری کوردستان:-١/ ساڵی(١٩٦٣)مەلا مستەفا بە هێزێکەوە و بە ناو شاری سلێمانی، ژێر دەستی حکومەتی عێراقدا، ئەچێتە سەر باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ماوەت، تا قەتڵ و عامیان بکات، بە هۆی ناکۆکی حزبییەوە. بەلای مەکتەبی سیاسییەوە، مەلا مستەفا خائین و باڵی م.سیاسیش...
دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان لە ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، پارتی ئازادی و دیموکراسی ئێزیدی و بەرەی خەباتی دیموکراتیک و پارتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانی بە هۆی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ەوە هەڵوەشاندەوە. بەپێی بڕگەی یەكەم و دووەم لە مادەی 25ی یاسای حزبە سیاسیەكان ژمارە 36ی ساڵی 2015...
گەر بۆ پێناسەكردنی ئەخلاق بگەڕێی ئەبێت سەر بكەی بە هەزاران كون و كەلەبەری فەلسەفی و ئایینی و كولتوریدا، كە دواجار بە یەك دونیا پێناسە بگەڕێیتەوە و نەشتوانی هیچیان بە تەواوەتی بكەیت بە كەرستەیەك تا بیبەستیتەوە بەو تەوەرەی كە باسی لێوە ئەكەیت. هەر بۆیە خۆم لەوە لا دەدەم و بە پێناسەیەكی سادەی ئەخلاق دەست...
کورد ئەڵێ خەسوو لە گەڵ تۆمە بووکێ گوێ بگرە. ئەو ناونیشانەش ئەگەر چی ڕەحمەت کردنی جەنابی شێخ جەعفەری کۆنە پارێزگاری سلێمانیی سەردەمی بەعسی تێدایە، بەڵام گەورەترین نەفرەتکردنی بۆ شۆڕشگێرەکانی دوێنی و پارێزگار و وەزیر و گوزیرە و سەرۆک و سەرکردە خائین و گەندەڵەکانی ئەمڕۆی تێدایە.شێخ جەعفەر شایەنی هیچ ڕەحمەتێک...
بڕۆنەوە! بگەڕێنەوە نێو ئەشکەوتەکان. بڕۆنەوە! هەموو شتەکانی خۆتان ببەنەوە و هەموو شتەکانی خۆمان پێ بدەنەوە. بڕۆنەوە بۆ ئەو شوێنانەی لێوەی هاتبوون، تا هەر وەکو ڕووناکییەکەی جاران لە دوورەوە بتانبینین. ئێوە لە نزیکەوە زۆر ناشرینن.ڕەنگە بڵێن بۆچی؟ ڕەنگە بپرسن ئاخۆ بۆچی دونیای ئێستاتان، بە هەموو پۆخڵەواتەکانییەوە...
چەند مانگێک بەر لە ئێستا کاتێک فاروق ڕەفیق کەوتە بەر شاڵاوی ئیسلامییەکان، خۆم بۆ نەگیرا و وتارێکم لە بارەوە نووسی و بەرگریم لێ کرد. خۆ ڕەنگە تا ئێستاش ئەو وتارەیان بەرچاویش نەکەوتبێ!ئەنی وەی... من ئەو بەرگرییەم وەکو ئەرکێکی ڕۆشنبیری لە بەڕێزیان کرد، نەک لە بەر هەر هۆکارێکی دیکە! چونکە من...
وەکو کوردێكی کەرکوك، ئەتوانم بڵێم کەس وەکو کەرکوکییەکان، لە تورکمان نەگەیشتووە. تەنانەت تورکمانەکانی کەرکوكیش، جیاواز لە تورکمانەکانی کفری و هەولێر، نە تواونەتەوە لە نێو بۆتەی کۆمەڵگای کوردی لە کەرکوک و نە تایبەتمەندی کولتوری و زمانەوانی و کۆمەڵایەتی تورکمانی خۆیان لە دەست داوە. بەڵام گەر تەماشای تورکمانی...
ئەگەر چی گوهدار، بە دیالێکتە شیرینەکەی بادینان واتا "گوێگر" بە سۆرانی، بەڵام گوهدار نەك گوێڕایەڵێکی باش نەبوو بۆ دەسەڵات، بگرە ئەو بێ گوێدانە دەسەڵات، هەرچی ڕاستی بوو وتی. هەر بۆیە گوهدار و هاوڕێکانی، لە زیندانە گەورەکەی بادینانەوە ڕاپێچی زیندانە بچووکەکەی هەولێر کران. پێتان سەیر نەبێ و سەرتان لێ...
میسرییەکان وتەیەکیان هەیە کە دەڵێن: "یاما في السجن مظالم!" واتا زۆرجار ستەملێکراوان لە زینداندان! هەڵبەت نەك هەر بە وتەی نەستەق و پەند، بگرە میسرییەکان لە زۆرێك لە دراما و شانۆ و فیلمەکانیان تیشکیان خستۆتە سەر ئەم ناوەڕۆکە کە ستەملێکراو لە ژێر ناوی تاوانکار و بە بڕیاری ستەمکار دەخرێتە کونجی زیندانەوە. هەموو...
بەشداری سیاسیی، واتا مرۆڤ کاتەکانی بە بیرکردنەوە و شیکردنەوە و چالاکی و بڕیاردان بەسەر ببات. بۆ ئەم پرۆسەیەش، مرۆڤ پیویستی بە مۆتیڤ و کاتە. مۆتیڤیش واتا پاڵنەر، ئیدی پاڵنەرەکە ناوەکی بێت یاخود دەرەکی بێت، گرنگی بێپایانی هەیە لەوەی وا لە کەسەکە بکات کە کردەی چالاکی سیاسی بە ئەرکی خۆی بزانێت.مرۆڤ...
ئەوەی ڕۆژێك ئاهێکی بۆ کوردستان هەڵکێشابێ، دڵۆپێك خوێنی بۆ ڕشتبێ، ئارەقێکی ساردی بۆ کردبێتەوە، ناتوانێ خۆی لە هەواڵی ئەم وڵاتە لابدات و بێ خەم بژی.وڵاتێك دوای درێژترین مێژووی، پڕ لە هەموو جۆرەکانی قورباندان، گەیشتووە بە هیچ. هیچێتییەك کە لە فەرهەنگی هیچ میللەت و خاك و دەڤەرێك، نە نموونەی هەیە، نە لە مێژوودا...
ئەوەی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕووی دا، سەرکەوتنێکی تەواو نەبوو. بەڵکو ڕزگارکردنی کوردستانی بوونی کەرکوک بوو، لە لە دەست چوونی یەکجارەکی. ڕاکان جبوری و کوتلەی عەرەبیش سەلماندیان کە توانییان بە شەش ساڵ هێندەی سی و پێنج ساڵی دەسەڵاتی بەعس کاریگەری تەعریب لە سەر کەرکوک دابنێن. ئەوان توانییان...