Thursday, 16/07/2009, 12:00
که‌مپه‌ین
هۆشیاری جه‌ماوه‌ری کوردستان زامنی پێشگرتنه‌به‌په‌ره‌سه‌ندنی بارگرژیه‌کانی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان
به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له‌کوردستانه‌وه‌ڕۆژ نیه‌چه‌ندین حاڵه‌تی تووندوتیژی و پێکدادان له‌نێوان لایه‌نگرانی لیستی کوردستانی و لیستی گۆڕان له‌سلیمانی ڕوونه‌دات. ڕووداوه‌کانی گه‌ڕه‌کی تووی مه‌لیک له11 /7 دا گه‌رچی نوێترین زنجیره‌ی ئه‌و پێکدادانانه‌یه‌به‌ڵام پێناجێت دواترینیان بێت. ئه‌م پێکدادان و تووندوتیژیانه‌ی لێیان که‌وتوونه‌ته‌وه‌پریشکی کێبڕکێی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ناوبراوه که‌به‌وپه‌ڕی هێزیانه‌وه‌له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان سۆزی جه‌ماوه‌ر و سه‌ره‌نجام ده‌نگی ئه‌وان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ڕۆژی 25 / 7 به‌ده‌ست بهێنن.
هه‌ڵبه‌ته‌ئه‌وه‌گومانی تیانیه‌که‌ململانێی دیموکراتیک و پڕوپاگه‌نده‌کردن بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و لیسته‌کان له‌هه‌ر لایه‌نێکه‌وه‌بێت کارێکی یاسایی و مافێکی دیموکراتی و ترادیسیۆنێکی شارستانیه. هه‌رله‌ونێوه‌شدا به‌ستنی کۆڕوکۆمه‌ڵی جه‌ماوه‌ری و هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌سهێنانی پشتیوانی خه‌ڵک و بانگه‌وازکردنیان بۆ ده‌نگدان بۆ ئه‌م یا ئه‌و لیست ، مافێکی یاسایی و ئوسوڵی هه‌رلایه‌نێکی به‌شدار له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن دایه.
به‌ڵام به‌هۆی بوونی لیستی ناکۆک و هیرشبردن و پڕوپاگه‌نده‌ی ناسیاسی و بوختان و توانج و ته‌شهیری نائوسوڵی وشێوازی ئیستیفزازی و به‌شداریکردنی زۆربه‌ی که‌ربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی هه‌رێم و سوود وه‌رگرتنیان له‌پۆست و ئیمکانیاتی حکوومی بۆ جاڕدان بۆ لیستی حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمدا، بارودۆخی شاری سلیمانی نائارامیه‌کی ته‌واوی تێکه‌وتووه‌و هیچ به‌رنامه‌و هه‌وڵ و نه‌خشه‌یه‌کیش دیار نیه‌بۆ پێش‌گرتن به‌پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و بارگرژیه.
ئه‌گه‌رچی به‌هۆی زاڵبوونی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه‌به‌سه‌ر هه‌موو دام و ده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردستاندا ئه‌سته‌مه‌که‌لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن ده‌زگا قه‌زائیه‌کانه‌وه‌له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوانه‌ی دوایی به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت به‌ڵام تا ئێستا شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌کان و ڕاپۆرته‌کانی ڕۆژنامه‌ی ئاوینه‌و وته‌یه‌کی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌خۆی بۆ رۆژنامه‌ی چاودێری سه‌ر به‌یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان که‌زیاتر په‌نجه‌بۆ ڕۆڵی ئه‌و درێژئه‌کرێت ، هه‌موویان نیشانده‌ری سه‌ره‌داوی جیاوازن بۆ بوونی هه‌وڵێکی ڕیکخراوتر که‌له‌لایه‌ن لیستی کوردستانیه‌وه‌ئه‌درێت بۆ پێش‌گرتن به‌که‌مپه‌ینی لیستی گۆڕان و مه‌ترسی زۆریان له‌نفووزی ئه‌و لیسته. جگه‌له‌وه‌ش هه‌موو به‌ڵگه‌کان ئه‌وه‌ئه‌سه‌ڵمێنن که‌هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بوونی هێزی ڕکابه‌ری به‌هێزیان پێ هه‌زم ناکرێت به‌تایبه‌تی کاتێک که‌حه‌ریفێکی به‌هێز بێت بۆ ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان. ئه‌وان ڕاهاتوون به‌بوونی هه‌ندێ هێزی لاواز و که‌م ته‌ماحی سیاسی که‌ده‌وری معاره‌زه‌یان بۆ دیاری بکه‌ن به‌و مه‌رجه‌ی پێ له‌و ئاسته‌زیاتر درێژنه‌که‌ن که‌بۆیان دیاری ئه‌کرێت.
ئه‌م ڕووداوانه‌مایه‌ی نیگه‌رانی هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز و به‌ده‌ربه‌سته‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌سکه‌وته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان. نابێ هۆ و لێپرسراوی ئه‌م بارگرژیه‌له‌باری یاساییه‌وه‌پشتگوێ بخرێت. ئه‌بێ کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌سوودوه‌رگرتن له‌سه‌ڵاحیه‌ته‌کانی ، ده‌ستدرێژی که‌ران و هه‌ڵگیرسێنه‌رانی ئه‌م ڕووداوانه‌ده‌سنیشان بکات و ڕه‌وانه‌ی دادگایان بکات له‌هه‌ر پۆست و مه‌قامێکدا بن. حکوومه‌تی هه‌رێمیش گه‌ر ڕاست ده‌کات که‌وه‌کوو لایه‌نی ڕکابه‌ری هه‌ڵبژاردن ناجووڵێته‌وه‌ئه‌بێ هه‌موو حه‌سانه‌یه‌ک لاببات له‌سه‌ر ئه‌و لێپرسراو و وه‌زیر و کاربه‌ده‌ستانه‌ی که‌ڕۆژانه‌یاساکانی هه‌ڵبژاردن و ڕێنوێنیه‌کانی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان پێشێل ئه‌که‌ن. ئه‌بێ لیژنه‌یه‌کی باڵای قه‌زایی و حقووقی سه‌ربه‌خۆ و به‌فه‌رمانێکی ڕه‌سمی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێک بێت بۆ سه‌پاندنی قورسترین سزا به‌سه‌ر سه‌رپێچیکاری ڕووداوه‌کانی تووی مه‌لیک و هه‌ر ڕووداوێکی هاوچه‌شنیدا. به‌بێ ئه‌وه‌نیگه‌رانیه‌کانی ئێمه‌و ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی کوردستان ناڕه‌وێنه‌وه‌و سه‌رپێچیکارانیش ڕێ به‌خۆیان ئه‌ده‌ن سبه‌ی و جارێکی تر هه‌مان شێوه‌کار دووباره‌بکه‌نه‌وه.
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی خه‌ڵکی کوردستان
ده‌نگدان و به‌شداری کردنی هۆشیارانه‌و ئازادانه‌و چالاک له‌بواری ژیانی سیاسی ووڵاتدا و دیاریکردنی چاره‌نووسی سیاسی کوردستان و هه‌ڵبژاردنی ئه‌و لیست و کیانه‌سیاسیه‌ی که‌خۆتان پێتان باشه‌نه‌ک هه‌ر مافێکی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای خۆتانه‌به‌ڵکوو ئه‌رکێکی ئێوه‌شه‌وه‌کوو هاوڵاتی. به‌ڵام سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌له‌چوارچێوه‌ی ئوسوڵ و یاسا و بنه‌ما سیاسی و شارستانیه‌کاندا. خۆتان مه‌که‌ن به‌پووشووی ئاگرێک که‌ڕه‌نگ بێ به‌هۆی ده‌سه‌ڵات خوازی هه‌ندێ لایه‌نه‌وه‌ماڵ و ژیانی هه‌موان بسووتێنێت. هۆشیاری سیاسی ئێوه‌و هاتنه‌مه‌یدانتان بۆ پیاده‌کردنی مافه‌کانی خۆتان به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ زامنی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاشووب و بارگرژیه‌که‌که‌ڕه‌نگ بێ له‌پرۆسه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بێته‌ئاراوه.
ئێمه‌به‌ئاشکرا نیگه‌رانیه‌کانی خۆمان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاو ڕاگه‌یاندووه‌و به‌داخه‌وه‌خه‌ریکه‌نیگه‌رانیه‌کان ئه‌بن به‌مه‌ترسی و بۆیه‌زه‌نگی خه‌ته‌ر لێئه‌ده‌ین. هه‌ر له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌به‌ئه‌رکی خۆمان ئه‌زانین که‌هه‌موو په‌رله‌مان و ڕێکخراوه‌و حیزب و لایه‌نه‌ئوسترالی و کوردستانی و عێراقی و جیهانیه‌کان له‌و نیگه‌رانیانه‌به‌به‌ڵگه‌و نامه‌ئاگادار بکه‌ینه‌وه. هاوکاتیش بانگه‌وازی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هه‌رێمی کوردستان و ده‌زگا ڕه‌سمیه‌کان ئه‌که‌ین که‌لێپرسراوه‌تی ئه‌وان له‌پاراستنی که‌ش و هه‌وای ئازاد و ئاشتیانه‌بۆ هاونیشتمانیان و کیانه‌سیاسه‌کان ئه‌رکی یاسایی ئێوه‌یه‌و بودجه‌و هێز و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی نابێ جیتر له‌دژی خه‌ڵک یا هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی به‌کاربهێنن.
لیستی گۆڕان و هێزه‌کانی معاره‌زه‌ش ئه‌رکیانه‌پابه‌ندبن به‌شێوازه‌کانی دیموکراتی و یاسایی بۆ بڕه‌ودان به‌سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌کانیان و سه‌رپێچی له‌و بنه‌مایانه‌پێش هه‌موو که‌س به‌زیانی خۆیان ته‌واو ئه‌بێت.
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له‌کوردستاندا 2009 ئوسترالیا
ناوه‌ڕاستی ته‌مووزی 2009
+61-421170966 or 61-412022440
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست