جامانەی خوێناویی
Monday, 03/02/2014, 12:00
کتێبی جامانەی خوێناویی لەنووسینی کاک هەڤاڵ ئەحمەدی رووداوێکی راستی شۆڕش و پێشمەرگە کانی موکریانە.ئەوپێشمەرگە قارەمانە چۆن بە برینداری بەجێ ماو،کێ یارمەتی کردو،کێ خەمی بۆخواردوچۆن رزگاری بووحەق وایەهەموولاوانی نەوەی نوێ بیخوێننەوەوبزانن ژیان وبەسەر هاتی تێکۆشەرانی گەل چۆن بووە؟ئەویش لەزمان کەسێکەوەکەنەتەنیاهاوڕێ وهاوسەنگەری ئەو پێشمەرگە بووە،بەڵکوودەکرێ من بڵێم فریادرەسی نەجاتیشی بووە. رازاندنەوەی وشە بەوشەی ئەو رووداوە ناخۆشە ویادکردنەوەی،ڕێزدانان ونێوهێنانی ئەوکادر وپێشمەرگانەی کەهەرکام نەخشێکی بچووک یاگەورەیان بووەخۆی جێگای سپاس وپێزانینە.
بۆکان و ناوچەکانی ، وەک هەمووشوێنەکانیتری کوردستان ،تایبەتمەندی خۆی هەیە،کەژوکێوی بڵندو سەختی کەمە،کەم بەرزایی هەیەماشێنی بۆنەچێ، بەوحاڵەش شوێنی قارەمانەتی،شوێنی راپەرینی جوتیاری،جێگای بەربەرەکانی وحەسانەوەی خەبات گێڕانی ساڵەکانی چل وشەش وچل وحەوتە .لەوناوچەبەدەیان قارەمانەتی کەم وێنەرووی داوە.لاوانی موکریان بە بەخشینی خوێنی خۆیان بەخاکی پیرۆزی کوردستان بەدەیان جارلمبۆزی داگیرکەرانی کوردستانیان لە خۆڵ وەر داوە.کاک هەڤاڵ یەکێک لەولاوانەیەکەهەم بەچەکی پیرۆز وەک پێشمەرگەی پەلێک و،هەم بە کۆڵەپشتی پڕدەرمان وەک تازەلاوێکی دەورەی دەرمانی دیتوولەنەخۆشخانەی حیزب ،و هەم بە قەڵەم ودەنگەبەسۆزەکەی کۆری خەباتی هەڵبژاردووەوتێدائەسپی خەیاڵ تاودەدات.هەڤاڵی خوشکەزایی هونەرمەندی گەورەی کوردکاک عوسمانەسوور،ئەوکاتانەی لەچوارچێوەی ماڵ دا، دادەنیشت لایەلایەی سێعراوی نایەبەسۆزەکەی خاڵی دەبیست.کاتێک دەهاتەبەردەرگاویاری لەگەڵ هاوڕێ کانی دەکرد،قەڵافەت وسەربەرزی چیای تەرغە شوێنی قارەمانەتی شەهیدانی دەبینی،یاخودبەلای چەپیدادەینواری ،کۆشکی خات زاراوپێمەرەکەی فەرهادی دەدیت، وئارەزووی گەیشتن بۆسەرچیای سەر بەرزی سەنگەرانی لەئاوێنەی بەختیدا دەبینی.لەبۆکان ودەوروبەری زۆرجاررودیداوەکاتێک گەنجەکان لەماڵ هاتوونەتەدەروچاویان بەتەرەغە(لەزۆربەی هەرەزۆری ئاوایی کان دەبیندرێ)کەوتوەسەنگەری پێشمەرگەکانیان هەڵبژاردووەوملی رێگایان گرتوو و بەرەو کۆری خەبات وەرێ کەوتوون.
کاتێک کتێبی جامانەی خوێناویم(بەمایل)پێ گەیشت،وەک هۆگرێکی دەنگ ونووسراوەکانی کاک هەڤاڵ دانیشتم ودەستم کردبەخوێندنەوەو،هەتاخڵاسم نەکرد هەڵ نەستام.لێتان ناشارمەوە چوون بۆخۆم لەگەڵ ئەوکاروانە بووم، بەلامەوەسەدهێندەی ترگرینگتروشیرین تربوو.لەهێندێک جێگا دەگریام وفرمێسکەکانم دەهاتن خوارو،برێک جاریش هەستم بەلەخۆبایی بوون دەکرد.گریان بۆ وەبیرهاتنەوەی فەرماندەری ئازا، هونەرمەندکاک برایم قادری کاتێک برینداربوو،لەسەرعەرزرا کێشابوو،ترسە نۆکێک کە پاشان تەسلیمی دژمن بۆوە وتی: بابەجێی بێڵین وکاک برایم گوێی لەم قسەیە بووودڵی پڕبوو، یەکی تردڵخۆشی دایەوەو وتی: خەمەت نەبێ کاکەمەرگم لەگەڵ مەرگی تۆیە.گریانم بۆوەبیرهاتنەوەی شەهیدکاک سەرگوردکەریم عەلیاربوو،کاتێک دوژمن بەتۆپی ١٠٦م لەئێمەیدا،سێ کەس وئەسپێک بووین.ئەبووشەهیدبووکاک کەریم ومنیش بریندار،برینەکەی قورس بووبۆرزگارکردنی لەدیدی دوژمن،دەستم دایەلەکۆڵی بکەم هەمووزگ وپشتی خوێن وجێگەتیکەبوو ،هەرلایەکم دەگرت بە لایەکیتریداریخۆڵەکانی شۆڕدەبوونەوە،ئای چ رۆژێکی ناخۆش بوو،فەرمووی زێڕەگیان دامبنێ نامتوانی،تازەمن ناژیم برۆ،ئەوە تفەنگی رووبەروو وراستە(مستقیم)ئێستا لە تۆش دەدەنەوە،هەردووکمان تۆزاوی،خۆلاوی،بریندار،یەک ئامانج ،سەریم بەرزکردەوەو نامە سەررانم، وەک کوڕێکی باب مردووئەملاوئەولایم ماچ کرد،سەرم هەڵ هێناوئاوی زارم قوت دایەوە، شتێکی زۆررەق لەنێوزارم دابوو وامزانی ددانم شکاوەوهۆشم نیە،کەچاوم لێکردخاک وخۆڵ وخیزی سەرروومەتی فەرماندەی شەهیدمە،بەسووکی چاوەکانیم لێک ناوئەسنادورەمزی بێسیم و پووڵە کانیم هێناو تەحویلی ڕێبەریم دایەوە.گریانم بۆ تاقانەکەی ئەوکاتی شێرەکوڕێکی قارەمان، چاو نەترس،ئازوبەجەرگی وەک کاک ئەمیر رەسووڵی کادر وفەرماندەربوو،ئەوکەسەی کەسنبوولی برایەتی ودۆستایەتی وخۆفیداکاری بوو،کاتێک کەوتینەنێومەیدانی مینی دژمن وبەداخەوە کاک ئەمیروکاک جەلال کۆخانی وەبەر کەوتن ،وەک یەکەم کەس گەڕامەوە وخۆم گەیاندەسەرلاشەی لە خوێنداخەڵاتان کراوی کاک ئەمیروفەرمووی زێڕەی گیان ئەوە تۆی؟بەڵێ ،بەڵێ دەگیریم وئێستاش فرمێسک دەڕێژم بۆ ئەورۆژانەی کەرۆڵەکانی موکریان وهێزی ١١٠ی بەیان بەنیەت پاکی خاکی پیرۆزی کوردستانیان ماچ دەکرد.قارەمانەکانی جامانەی خوێناوی ونووسەرەخامەجوانەکەی ،رۆڵە کانی مووکریان وقوتابی یەکانی فەرماندەرانی شەهیدسەرگوردعەلیارو وەستائەحمەدی کوهگرد و عەوڵاشێنانین .
کاتێک خۆت دەخەیت سەرشەپۆلی دێرەکانی جامانەی خوێناویی ودەگەیتەئەوجێگایەی رەحمان وئەنوەرلاشەی عوسمان دەبیننەوە ولەکاتی شاردنەوەدا،عوسمان دەڵێ ئێوەبرۆن من تازەنامێنم ، یان دەڵێ بچن وڵاغێک بێنن،یان بەری بەیانی کەلە لایەک جاش وپاسداروتۆپخانەوردە وردە لە پێشمەرگەی بریندارنزیک دەبنەوە،لەلایەکی تریشەوە رۆڵەی برینداری دێمۆکرات دەست لەسەر پەلاپیتکەی تفەنگ وئامادە، یان کاتێک لەوشوێنە کە خوشکەفریشتەدێ وبچێتەسەرکانی ولە نەکاو دەنگێکی نامۆدەبیستێ ،یاخودئەوجێگایە بەکەتری رەشەوەدێ وئاوبۆ بریندارەکە دێنێ،
دەبێ خوێنەرچ هەستێکی هەبێ کە دەبینێ لەلایەک گەنجێکی کوردی موکریانی،هەموو خۆزگەو وئاواتەکانی خۆی وەلاناوە وتەنیا یەک هیوای هەڵبژاردووە وئەویش رزگاری وسەربەستی گەلەکەیەتی ، لەلایەکی تریشەوەسپای سەرکوت وتاڵانکەروجاشی خۆماڵی هاتوون وڵاتەکەی داگیرو وێران دەکەن؟.کاتێک دەگەیتەئەوجێگایە کەهەمووخەمەکان،هەمووهەوڵەکان دەبن بەیەک ،دادەفرشتەسونبولی بەشێکی گرینگی کۆمەڵ ،کاکی شوان کەبەروپیری رەحمان و ئەنوەر دێ یارو یاوەری تێکۆشەران،وەرزێرەکان لەهەرسێک لا،چ ئەوەی نان وچادێنێ بۆدووپێشمەرگە هەڵبڕاوەکە ، چ ئەوەی بەکاک عەوڵادەڵێ دووکەس لەنێوئەوگەنمە هەرقوتە قوتیانە،چ ئەو دروێنەوانانەی کە من(زێڕە) دەچم بۆ لایان وبۆهەواڵ رەوانەی ئاوایی باغڵووجەیان دەکەم وچ پێشمەرگەکان هەر کەسەولەلای خۆیەوە هەوڵ دەدەن بۆرزگاری عوسمانی بریندار لەنێو گەرووی دوژمندا.لیرەدایە هەڤاڵ وجامانەی خوێناویی زۆربەروونی وبە راشکاوی بەداگیرکەران دەڵێن: شۆڕشی منی کورد ، خەبات وراوەستانی منی کورد تێ کەڵاوە لەگەڵ هەمووچین وتوێژەکانی گەلەکەم . پاڵپشتم گەل وکێووکەژەکانی کوردستانە،ورەوباوەروئیمان بە خۆ وخەباتەرەواکەمە،دەیان ساڵە دێمۆکراتم ولە خەبات دام وهەتاسەر کەوتنیش ئەوسەنەگەرچۆڵ نابێ.
کاک هەڤاڵ زەحمەتێکی زۆری کێشاوەوهیوادارم بەردەوام بێت ،جامانەی خوێناویی جوانترین رووی ئاوێنەی بەردە، کەئەویش دڵپاکی وبێ غەل و غەشی،وبێ چاوەروانی نووسەری دێرەکانێتی . من بەنۆرەی خۆم زۆرسپاسی دەکەم هەم بۆڕێزگرتنی لەهاوڕێ وهاوسەنگەرەکانی وهەم بۆ هەست و نییەت پاکی بەنیسبەت من کەلەچەندجێگادا،لەجامانەی خوێناویدانێوی هێناوم. سپاسی ئەو بەڕێزانەش دەکەم کە یارمەتی کاک هەڤاڵیان کردووەبۆ رێک وپێک کردن وچاپی ئەوکتێبە جوانە.
کەریم حاجی رەسووڵی(م ـ زێڕە)
٠٢ـ٠٢ـ٢٠١٤
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست