نامەیەک بۆ میلیشیاکانی دەسەڵات
Sunday, 24/04/2011, 12:00
نامەیەک بۆئەو هێزە چەک بە دەستانەی کە ئەقڵیان بووە بە مەخزەنی تفەنگەکانیان و چاویان بووە بە نیشانی تفەنگەکانیان و دەمیان بووە بە لوولەی تفەنگەکانیان و دەستیان بووە بە دەستەوانی تفەنگەکانیان و هەستیان بووە بە بەرە پیلکەی تفەنگەکانیان و ناو جەرگەی شارە کوردستانیەکانیان لێبووە بە ناوچە جێ ناکۆکەکان وخەڵکە ئازادی خوازە کانی کوردستانیشیان لێ بووە بە داگیر کەرانی کوردستان و قاچەکانیشیان بوە بە قاچی دەسەڵاتێک کە هاوشێوەی ئەوو دەسەڵاتە ڕووخاو و لەناو چووەی کە خۆیان و دار و دەستەکەیان کەوتنە بەر نەفرەتی گەلێکی ئازادی خواز و مێژوو پەلکێشی بەردەم دادگایی کردن و دادگاش پەتی سێدارەی کرد بە ملوانکەی ملیان، لێڕەدا ئەمەوێت پێش هەموو شتێک ئەوە تان بە بیر بهێنمەوە کە ئێوەی چەک بەدەست کوردن و بە زمانی شیرینی کوردی ئەدوێن نەوەی گەلێکن کە بەدرێژایی مێژوو قوربانی گەورەیداوە لە پێناوی ئەوەی کە تەنیا ساتێک یش بێت بە ئازادی و ئاسوودەی بژیین ئە گەرچی بۆماوەی 20 ساڵە ئەم گەلە ستەم دیدە نەفەسێکی بەبەردا هاتۆتەوە و نەفەسی ئەم 20 ساڵەش وایی کردوە کە نەوەیەک پێبگات نەوەیەکی هۆشیارو خوێندەوارن کە ئەم نەوەیە نەوەی هەموو شەهیدە کانی سەردەمی شۆڕش و ئەنفال و کیمیایی بارانن بە ئێوەی چەک بەدەستیشەوە بەڵام ئەمان جیاواز لە ئێوەی چەک بەدەس بیرێکی تریان هەیە ئەویش هەستی نەتەوەییان هێندە لا پیرۆزە کە ناتوانن بێدەنگ ببن لە ئاست ئەو هەموو زووڵمەی کە حوکمەتی حزب هەموو مافێکی مرۆڤ بوون وکورد بوونی غەرقی گەندەڵی وکۆیلایەتی و مشە خۆری کردووە و کۆمەڵگای کوردییان بە ئاقارێکا بردوە بەشێوەیەک خستوویانەتە گێژاوێک کە ئەگەر حزب و سەرۆکە پیرەکانی حزب نەبن یاخود بابڵێن نەبونایە ئەوە ئێستا گورگ دایک و باوکی ئێمەیان خواردبوو یان ئەگەر ئەمڕۆش هەر ئەوان نەبن ئەوا گورگ ئێمەش ئەخوات، بەڵام ئە مە جیاواز لەو مێژووە قێزەونەی حزبایەتییەی کەچەندەها ڕۆڵەی کوردیان بە کووشت دا لە بەرامبەر یەک تری ئەمەش لە پێناوی پارەو پووڵ و مانەوەی کورسی دەسەڵات لە ئەنجامی ئەم سیاسەتە چەوتانەی حزب کۆمەڵگای کوردی بەردەوام لە پارچەبووندابووە کە تا ئەمرۆش هەر بەردەوام هەوڵی بۆ ئەدات، ئالێرەدا رووی دەمم ئە کەمە ئێوەی چەک بە دەست و پێتان ئەڵێم بۆ تەنیا چرکەیەکیش بێت چاوێک بە خۆتانا بگێڕنەوە سەیرێکی خۆتان بکەن بزانن ئێوەکێن وچین بیرێک لە جل و بەرگ و چەکە کانی دەستان و هەموو ئەو پێداویستیە سەربازیانەی کە پێتانە بکەنەوەو بزان ئەمانە چۆن و لە کوێ و بەچی وهی کێن و بە پارەی کێ کڕدراون وە لەبەرامبەر کێ و بۆچی بەکار دێت، ئەوجا وەرن بیر لەو مادانە بکە نەوە کە هە موو پێ دا ویستییە سەربازیەکانی ئێوەی لێ درووست کراوە بۆنموونە بیر لەو فیشەکە بکەنەوە کاتێک ئێوە ئەی تەقێن بە چەن قۆناغێکدا تێ پەریووە و تا بووە بەو فیشەكە و بیربکەنەوە بزانن چەندێک کات ئەبات هەتا فیشەکێک بەرهەم دێت بە چەن قۆناخ ئەم فیشەکە ئە تەقێت چی هێزەکی پاڵپێوەنەر هەیە تا ڕێگە بەم فیشەکە ئەدات چەن دەها مەتر ببڕێت بۆ ئەوەی لە بەراممبەردا هەدەفێک بپێکێت و وە زۆربەی ئەم هەدەفانە مرۆڤ ئەبێت بە قوربانی، چەک بەدەستەکانیش بەدەرنابن لەم قوربانی بوونە چونکە ئەگەر هەموو چەک بەدەستێک چەک بەدەستێکی تر هەبێت لە بەرامبەریدا یان با بە شێوەیەکی سادە تربڵێن ڕووی چەکەکەی بکاتە خۆیی ئەوا ئەبێتە هۆی کۆتایی هاتنی ژیانی خۆیشی کەواتە ئێمەی مرۆڤ ئەبێت لەوە تێبگەین و هاوڕابین لەسەر ئەوەی کە چەک شتێک نیە ژیانمان بپارێزێت غەیری ماڵ وێرانی وکۆتایی هێنانی ژیان نەبێت زەحمەتە بیرکردنەوە لەم جۆرە شتانە بۆ ئێمەی مرۆڤ بە تایبەت ئەوانی چەک بە دەستن، بەڵام لە کۆتایدا ئەمەوێت ئەوە بڵێم ئەوەی چەک و تەقەمەنی و هەموو ئەو کەرەستە دروستکراوانەی ئێمەی مرۆڤ باکاری ئەهێنین لە ژیانی رۆژانەماندا هەمووی دەسکرد و دروست کراوی مرۆڤن و هەر مرۆڤیش ئەتوانێت لە ناویان ببات بە دەسەڵات دارە پڕ چەکەکانیشەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست