کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى كراوە بۆ "حاكم فەرهاد" فەرهاد رەسول گورون عزیزى كاندیدى ژمارە 1 ى لیستى هاوپەیمانى

Friday, 26/02/2010, 12:00


"شیر لە بیشە هاتەدەر چ نیر چ مى هیچ فەرق ناكات"وتەى حاكم فەرهاد

لە دەنگى قیژەو هاوارى ژنیكى شۆخ و شەنگ لە مالە دراوسیكەمانەوە سەرم لە ستارەى سەربانەوە بەرزكردەوە و بینیم پیاویكى سەر كەچەل , بە فانیلەیەكى علاگەوە بە قایشى پانتۆلەكەى, كەوتبوە لیدانى ژنەكەى نە قایشیك و نە دوان و نە سیان . ئەو ژنە بەستەزمانەش قیژەو هاوارەكانى , مالى هەمو دراوسیكانى پركردبو شەویكى هاوین بو سالى 2005 لە گەرەكە تازەكەى لاى شوقەكانى كاریزە وشك. من دلنیام ئیستا هەركەسیك لە دراوسیكان ئەم نوسینە بخویننەوە , راستەوخۆ ئەو شەوەیان وەبیردیتەوە كە تا درەگانیكى نیوەى شەو هەموان گویبیست و بینەرى ئەو فیلمە بوین, كە ئەم حاكمە یەكسانیخوازو بە ئەمەك و كاندیدى ژمارە یەكەى یەكیتى رۆلى پالەوانەكەى دەگیرا لەو شەوەدا خیزانەكەى خۆى كردبوە نیشانەو, بە بۆكز و زللەو قاییش دایگرتبۆوە, جارجارەش لە پەنجەرەى چیشتخانەكەیانەوە تەقەیەكیشى بە دەمانچەكەى لە دەرەوە ئەكردو هاواریشى ئەكرد بۆ دراوسیكان ئەیوت " كى خۆى بە پیاو ئەزانیت بابیتە بەر دەرگاكە ,بزانە .ئەی.......م. یان نا!! رەنگە ئیوە بروا نەكەن بەلام تكا لە هەموو ئەو كەسانە ئەكەم كە بروا بەم نوسینە ناكەن با برۆن بۆ لاى گەرەكە تازەكەى لاى شوقەكانى كاریزە وشك و پەیمانگاى مەلیەندى مامۆستایان , كە خانوە تازەكانى لى دروستكراوە و لە دراوسیكانى حاكم فەرهاد بپرسن, بزانە چیتان وەلام ئەدەنەوە, نەك تەنها ئەو گەرەكەش بەلكو دو گەرەك لەمسەرو دوانیش لەوسەرەوە , چونكە لەوشەوەدا كەس نەمابو لەو گەرەكە گویى بە قیژەو هاوارى ئەو ژنە نەزرینگابیتەوە!

ئەزانم ئیستا ئیوە پرسیارى ئەوەتان لادروست بوە كە من چۆن ئەم دیمەنانەم بینى ؟ بەلى مالى كاك حاكم لە قاتى دوهەمى خانوەكەیاندا ئەژیان و مەتبەخەكەشیان تەنها پەردەیەكى تەنكى قردیلەیى پیدا هەلواسرابو كە زۆر بە جوانى ناو چیشتخانەكەیان دەبینراو بەشیكى زۆرى فیلمەكەش لە چیشتخانەكەدا دەستى پیكرد, لە سەرو هەمو ئەمانەشەوە كاك حاكم فەرهاد یەك بوتلیشى مەشروباتى رۆحى دانابو , ژنەكەشى كردبوە مەزە. باوەربكەن هەركەسیكى دەرونناس ئەم دیمەنەى ببینیایە. راستەوخۆ دەیزانى ئەو كابرایە چەندە نەخۆشە لە دەرونیدا, وا ئیستاش لیستى هاوپەیمانى ئەیەویت دەنگى بۆ كۆبكاتەوەو بینیریت بۆ پەرلەمانى بەغداد و سبەى ئەم دەرون نەخۆشە بەرگرى لە مافى كوردو مافى ژنان بكات لە بەغداد , نازانم بە چ چاوو رویەكیش ئەتوانیت بلیت "شیر لە بیشە هاتەدەر چ نیر چ مى هیچ فەرق ناكات"؟؟!!!

منیش پیى ئەلیم ریوى لە كوردستانیشەوە برواتە پەرلەمانى بەغداد هەر ریوىیەو هیچ فەرق ناكات!

دیارە ئەو دیمەنە لەو شەوەدا هەمو پیاوان و دنان و منالانى ئەو گەرەكەى هەراسان و هاوكات خەمباركرد بەلام ئەوەى منیش و دراوسیكانى تریش لە دەسەلاتماندا بو تەنها تەلەفون كردن بو بۆ ئاسایش , بەلام بە داخەوە كە كاتیك ناونیشانى خانوەكەمان دا بە ئاساییش لاموابیت زانیان مەبەستمان مالى كاك حاكمە, بۆیە وتیان كاكە گیان ئەوەكیشەى خیزانى و نیوانى ژنو میردە و ئیمە بۆمان نیە تەداخول بكەین , وتم برا گیان دەمانچەى پییە و دورنیە ژنەكەى نەكوژیت !! تورەبوم و وتم ئیوە كەى ئەتانەویت تەداخول بكەن ؟دواى ئەوەى ژنەكەى كوشت؟!!ئیتر ئاساییشى بەریز تەلەفونەكەى داخستەوە بەسەرما!

ئەوەبو ئەوشەوە هەموان دلەراوكیمان بو لەوەى كە ئەو ژنە تا بەیانى بەو شیوەیە بمینیتەوە , دەمریت و نەماندەزانى چى بكەین بەو نیوەشەوەش هیچ سەنتەریكى ژنانیش كراوە نەبو تا پەیوەندیان پیوە بكەین و ئەو ژنە داماوو بەستەزمانە لە چنگى ئەو یەكسانیخوازو باوەردار بە یەكسانى ژن وپیاوە , دەربهینین!

خۆ لە هەمو ولاتانى جیهان ,تەنانەت ولاتە هەرە دواكەوتوەكانیشا لە حالەتى رودانى هەر كیشەیەكى هاوشیوەدا تەنها پەیوەندى بە ئاسایش و پۆلیسى ئەو شارەوە دەكریت! بەلام لاى ئیمە ئەگەر ئەو كەسە مەسولەكانمان بن . كە ئازارى ژنەكانیان ئەدەن و ئەشكەنجەیان دەدەن , ئەوا كیشەى خیزانییەو ئاساییش نایەویت تەداخول بكات ! سەیرە

ئەم كابرا یەى 4 زمان دەزانیت و چەند سالیك مامۆستاى زانكۆ بوە لە ولاتانى ئەوروپا . ئەمە رەفتارى بیت لەگەل نزیكترین كەس و هاوسەر و هاوسۆزو هاوسەرینى خۆیدا ؟! ئەبیت چ وەفا و دلسۆزییەك بنوینیت لە پەرلەمانى بەغدا دواى ئەوەى هەلدەبژبردریت!!

ئەوەبو ئەم گەورە پیاوە لە دواى نیوەى شەوەوە , قیژەو هاوارى ژنەكەى گواستەوە بۆ ژورى پشتەوە, لەویوە تەنها دەنگیمان دەبیست بە بى وینە. دەنگى ئەو وشە (ناسك و پر سۆزو خۆشەویستییانە)ى كە لە زارى حاكمیكى وەهاوە دەهاتە دەروە بەرامبەر بە ژنەكەى لە باسكردن نایەت و لیرەدا ئارەقەى شەرمەزارى دەریژم, و لە روم نایەت وشەكان دوبارە بكەمەوە , چونكە بەراستى هیچ كەسیك ئەگەر یەك زەررە كەرامەت و شەرەف و كەسایەتى هەبیت ناتوانیت لەو جۆرە وشانە بە ژنیكى سۆزانى دوژمنى ولاتەكەشى بلیت , نەك بە ژنەكەى خۆى !! هیچیش منى شیت نەكردوە , هەمو ئیوارەیەك ئەم پیاوە بەرزە دیتە سەر شاشەى تەلەفزیۆن و باسى بەرنامەكانى و كارنامەكانیمان بۆ دەكات كە بە نیازە دواى بون بە پەرلەمانتار, ئەنجامیان بدات!!

بۆ ئەوەى ئەو بیانوەى حاكمیش و ئیوەى خوینەرى ئەم نوسینەش ببرم لە ئەكەرى هینانەوەى پاساویكى خراپ بۆ روشاندن وشیواندنى سومعەو شەرەفى ژنەكەىو ئیوەش پرسیارتان لا دروست نەبیت كە بۆچى دەبیت حاكمیكى ریوى وەها كە ئەمرۆ یەكیتى لە ئیمەیان كردوە بە شیر , بەو شیوە وەحشییانەو نامرۆڤانەیە لەو شەوەو دەیان شەوى تردا , رەفتارى دەنواند؟!!منیش هۆكارەكەیتان بۆ روندەكەمەوە كە ئەم حاكمە بەوە قەلس بو كە ژنەكەى دەچو بۆ دیدەنى منالەكانى, ئەو منالانەى كە ژنەكەى هەیبو لە هاوسەرى پیشوى. كاك حاكمیش هەرەشەى كوشتنى لى كردبو كە نابیت بە هیچ جۆریك ئەو منالانەى چاوپیبكەویت و نابیت هیچ جۆرە پەیوەندییەكى دایكو فەرزەندى بمینیت و تەنانەت قسەكردنیش قەدەغە بو بۆى. ژنەش لەو رۆژەدا تەنها لەبەر ئەوەى چاوى بە منالەكانى كەوتبو هەتا بەیانى بە دەستى ئەو ناپیاوە سزا دراو فەلاقە كرا و هاوارو قیژەى تا ئیستاش لە گویمدا ئەزرنگیتەوە.

بۆیە لە ریى ئەم نامەیەوە تكا و داواكاریم لە هەمو كوردیكى بەشەرەفو خاوەن شەرەف هەیە , كە من هیچ مافیك بە خۆم نادەم و ناشمەویت پیتان بلیم كە دەنك بۆ چ لیستیك بدەن یان نەدەن, ئەوەى من لیرەدا مەبەستمە پەردە لەسەر ئەو حەقیقەتەى حاكم فەرهاد هەلدەمەوە بەرچاوى ئیوەى بەریزیش رۆشن بكەمەوەو ویژدانى خۆم ئاسودەكەم , ئیتر ئیوەى بەریزیش خۆتان سەرپشك بن دەنگ بە كە كى دەدەن!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە