گرنگ ... ریپۆرتاژێک لهسهر گەندەڵیەكانی لاهوری برازای جەلال و براكانی
Sunday, 28/06/2009, 12:00
بۆ خوێنەرانی بەرێزی كوردستان پۆست.
بە پێویستم زانی هەندێك دەربارەی خانەوادەی جەلال بنوسم وە خەڵكی كوردستان دەربارەی گەندەڵیەكانی ماڵی شێخ جەنگی, برا گەورەی جەلال ئاگادار بكەمەوە.
لە ماڵپەرە بەرێزەكەتان زۆر دەربارەی ماڵی ابراهیم احمد وە عائیلەی بەرزانی دەنوسرێت بەڵام تا ئێستا هیچم دەربارەی ئەو گەندەڵیانەی لاهور , ئاراس وە هیوا , كورانی شێخ جەنگی نەخوێندۆتەوە.
لاهوری برازای جەلال لێپرسراوی دەزگای دژە تیرۆرە كە لە لایەن ئەمریكیەكانەوە دروست كراوە وە مانگی یەك ملیون دۆلار نەسریەیە ئەم دەزگایەیە.
هەرچەندە ئەم نەسرییەیە بۆ دابین كردنی شوین و جێگا وە چەكو تفەنگە دیاری كراوە, بەڵام ئەم دەزگایە لە بارەگای فەرماندەی پێشمەرگە دایە وە هەموو ئەوانەی لەوی ناویان نوسراوە لە ڕاستیدا پێشمەرگەی یەكێتین ەو لە فەرماندەیی موچە وەر ئەگرن.وە هەرچی پێداویستی چەك و جل و بەرگ هەیە لە سەر حیسابی فەرماندەیی بۆیان دابین دەكردرێت.. واتا ئەو پارەو نەسرییەی كە لە ئەمریكیەكان وەر ئەگیرێت ئەچێتە گیرفانی لاهورو براكانیەوە.
لەم دەزگای دژە تیرۆرەدا هەموو كەسو كارەكەی وە هاورێكانی خۆیی تەعین كردوە. ئەمانە هیچیان فریان بەسەر جاسوسیەتە وە چۆنێتی گرتنی تیرۆرەوە نیە.
یەكێك لە براكانی بە ناوی پۆڵاد مەسئول عەسكەری دژە تیرۆرە كە مناڵی لەندەنە وە لە ژیانیدا فیشەكێكی نەتەقاندوە وە نازانی دەمانچە بگرێت بە دەستیەوە.
دوان لە خوشكە زاكانی بە ناوی رەنجە وە رەنوو خوێندكاری زانكۆی ئێوارانن وە زۆر منداڵن بەڵام لەوێ مەسئولی بەشی مەعلوماتن.
پورزایەكی بە ناوی حەمە كە خوشكەزای جەلال ئەكات مەسئولی بەشی علاقاتە. ماباقی دەورو بەریشیان هەمووی تاڵەبانین وە خزمی خۆیانن. هەموویان بە پارە رازی كراون وە شەریكن بۆ ئەوەی قسە نەكەن.
لاهور بۆ هەریەكەیان بەشێكی دروست كردووە وە كردونی بە مەسئولی بەش بۆ ئەوەی موچەكەیان لەلایەن ئەمریكیەكانەوە زیاتر بێت.
ئەم دەزگای بە ناو دژە تیرۆرە تا ئێستا تیرۆرێكی دەستگیر نەكردووە تەنها خەڵكی بێگوناح نەبێت كە دوای ئازارو ئەشكەنجەیەكی زۆروە دەستگرتن بەسەر سەیارەكانیان بەریان ئەدەن. بەڵگەشم بۆ ئەمە ئەو كابرایەیە كە چەند مانگێك لەمەو پێش بۆ گۆڤاری هاوڵاتی دوابوو وە باسی چۆنێتی گرتنی وە ئازار دانی ئەكرد لە لایەن ئەم دەزگایەوە وە دوای 2 ساڵ زیندان ئازاد كرابوو.
ئەم لاهورە پێش 6 ساڵ كە لە لەندەنەوە گەرایەوە وە خاوەنی فلسێك نەبوو هێرۆ خان بە خێری خۆی بردی بۆ دەباشان چونكە جێگاو رێگای نەبوو ئێستا خاوەن كۆمپانیای پارێزەرە كە رەسیدی لە بەنك یەك ملیۆن دۆلارە. ئەمانە پێشمەرگەكانی فەرماندەیی ئەبەن وە هەریەكە 100 دۆلاریان ئەدەنی وە پارێزگاری ئەمریكیەكان وە چاڵە نەوتەكانی تەقتەقیان پێئەكەن. لاهور بۆ هەریەك لە پێشمەرگەكان بری 1500 دۆلار وەر ئەگری وە تەنها 100 دۆلاری ئەدات بەوان ماباقی ئەبات بۆ خۆی وە كەس ناتوانیت هیچ بلێت.500 پێشمەرگە كە لە سەر وەزارەتی پێشمەرگە نوسراون وە موچە لەوێ وەر ئەگرن لەم كۆمپانیای پارێزەرەدا كار دەكەن . واتا مانگی 70،000 دۆلار مەعاشی ئەم پێشمەرگانە ئەبات بۆ خۆی بێجگە لە نەسریە وە مەعاشی دەزگاكەی بەناو دژە تیرۆر
ئەم خێزانە لەشاری سلێمانی لە نزیك راپەرین موجهمهعێكیان بۆ خۆیان دروست كردووە كە ئێواران لەوێ خەریكی خواردنەوەو رابواردنن دور لە دەنگە دەنگی ناو شارەوە.
لاهور لەوی 30 دۆنەمی كردوە بە باخ وە مەلەوانگەیەكی تێدا دروست كردوە كە 30 دەفتەری تێچووە. بۆ پۆڵای برای 27 دۆنەمی كریوە كە ئەویش كردویەتی بە باخ وە ڤیلایەكی تێدا دروست كردووە وە چەند خانویەك بۆ داموو دەستەكەی. وە هەروەها هەریەك لە خوشكەكانیان بە تەنیشت ئەوەنەوە یەكی 20 دۆنەم زەویان كریوە .
شێخ جەلالی خزمیان كە لە گەڵیان دا كار دەكات ئەویش بۆتە خاوەن 30 دۆنەم و زەوی لە تەنیشتیانەوە وە بێجگە لەم باخە 4 خانووی هەیە لە سلێمانی و كۆیە. تیكایە خۆتان برۆن وە سەیری باخ و ڤیلاكانیان بكەن لەم دەڤەرە.
ئەمانە وە كو دڕكێك وان لە چاوی خەڵكی ئەو دەڤەرە كە زەوی زراعی بەسودیان داگیر كردووە وە كردویانە بە باخ بۆ رابواردنی خۆیان. خوێنەری بەرێز ئەم سەدەها دۆنەمەی كە داگیریان كردوو ژێرخانی ئابوری وڵاتەكەمان لاواز ئەكات بەڵام ئەمان لەبەر خاتری رەفاهیەتی خۆیان هیچیان بە خەیاڵ دا نایەت.
لاهور بۆ هەریەكە لە براو برازاو خوشكەزاكانی لە پاك ستی خانووی كریوە بە 150،000 دۆلار. ئەری بێزەحمەت بۆ هیچ بەپرسێك لێی ناپرسێ ئەم پارەیەت لە كوی بوو.
لاهور ڤیلایەكی كریوە لە لەندەن بە 800،000 پاوەن وە هەروەها هوتێلەكەی لالەزار لە سەرچنار وە كابینەكانیش هی ئەمەن, بەڵام بەناوی حەمە چاوشینی خەزوریەوەیەتی. حەمە چاوشین تەنها بەشێكی بچوكی هەبوو لەم تەندەرە ئەویش بە حوكمی ئەوەی كە هاورێی عمر فتاح بوو وە ئەو تەندەرەی كاتی خۆی بۆ وەرگرت بوو.
لاهور لە زەمانی ۆستا سەیفەدین كە بەڕێوەبەری ئاسایش بوو بە ملیونها دۆلاری وەر ئەگرت بە ناوی سەرچاوە وە جاسوسیەتەوە وە سەیفەدین لە ترسی جەلال نەی ئەوێرا هیچ بكات. حكیم بەرێوەبەری ژمێریاری ئاسایشی گشتی شاهیدە لە سەر ئەم گەندەڵیە. هەموو مانگێك بە سەدەها هەزار دۆلاری ئەدا بە لاهور بە ئەمری ۆستا سەیف الدین بەبی هیچ ئەوەلیاتێك. ئێستا حكیم لیژنەی لەسەر دانراوە وە دیار نەماوە. كەس نازانی حكیم لە كوێیە وە چی بەسەر هاتووە. دور نیە ئەم دەزگای دژە تیرۆرە لە ناویان بردبێت بۆ ئەوەی نەهێنیەكانیان ئاشكەرا نەكات. حكیم لە لایەن ئاسایشەوە ئەمر قبزی بۆ دەرچووە وە بەدوای دا ئەگەرێن. بەڵام بە خۆی وە خاو خێزانەوە دیار نەماون.
هیوادارم حاكیم قاتڕ كە لیژنەی لەسەر حكیم پێك هێناوە بە هامان شێوە لیژنە لەسەر لاهوریش پێك بهێنێت هەرچەندە لە سەلاحیەتی ئەو دا نیە. هیوادارم بێگوناحی حكیم اسپات ببێت وە رێگا لەم گەندەڵیانە ماڵی شێخ جەنگی بگرێت وە چیتر نەهێلێ موڵكی ئەم میلەتە زوڵم لێكراوە بە هەدەر بڕوات
لاهۆر برایەكی تری هەیە بە ناوی شێخ ئاراس. ئەم شێخ ئارازە پێش سالێَك لە لەندەن ڤیلایەكی كریوە بایی 3،000،000 پاوەن ئەمە ڕاستیەكە كە هەموو كوردەكانی لەندەن ئەیزانن وە ئەتوانن بیسەلمێنن. بێجگە ئەمە سەروەت و سامانی زۆری هەیە لە لوبنان وە ئوردن. ئەم برازایەیە جەلال رۆژێك لە ژیانیا وەزیر نەبوو بەڵام بە وەزیر تەقاعود كراوە. ئێسا هیچ مەسئولیەتێكی نیە لە ناو یەكێتیدا بەڵام هەموو لێی ئەترسێن وە كومپانیای نۆكان لە ژێر دەستی ئەم و دلێری سەید مەجیدە دایە. ئاراس شەریكەلە ئاسیا سیل و شوقەكانی بەهاران لە گەڵ فاروقی مەلا دا . تەنها لە سڵمانی یەك شوقەی هەیە لە پاك سیتی. یەك شوقە لە بەهاران وە خانویەك لەسەر جادە پانەكەی زەرگەتە لەگەڵ چەندەها زەوی و دوكان. ماوەیەك لەمەو پێش بوو بەشەری لەگەڵ كاك كۆسرەت رەسول وە خەریك بوو ئنشیقاق بە یەكێتی بكات. بەڵام كاك كۆسرەت پێی نەوێرا وە نەی توانی هیچ لە دژی ئەو بكات وە بە ناویش هیچ پلەیەكی نیە لە ناو یەكێتی دا. ئەبوایا كاك كۆسرەت هەرگیز ئەوەی لێ قبوڵ نەكردایا. كاك كۆسرەت بەقەدەر ئەوو هەموو براكانی خەباتی هەیە بەڵام داخەكەم كە ەت لە پشت بوو كەس پێت ناوێرێ.
هیوای برایان كومپانیایەكی هەیە وە بەرپرسە لەو 18،000،000 دۆلارەی كە دیار نەماوە لە دائیرەی كارەبا. ئەم بڕە پارەیە تەحویل كراوەتە سەر حیسابی ئەم كابرایە لە لەندەن. ئێستا كە لیژنە دانراوە بۆ بەدواچوونەوەی ئەو برە پارەیە خۆی و خێزانەكەی رایان كردوو بۆ لەندەن بۆ گواستنەوەی پارەكە بۆ حیسابێك لە سویسرا.
ڕاستە كەوا لیژنەیەك پێك هاتووە بۆ بە دوا چوونەوەی ئەو بڕە پارەیە بەڵام لیژنەكە هەر توانیان ئەوەندەیان بۆ دەركوێت كە ئەو پارەیە لە سەر حیسابێكە لە لەندەن وە چیتریان نەتوانی بكەن. لەم بارەیەشەوە لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی لەسەریان نوسرابوو بەڵام نەیان وێرابوو ناوی هیوا بهێنن تەنها نوسرابوو برازای بەرپرسێكی ناو یەكێتی. بەڵام من ئەمەوێت ئێوەی بەرێز ئاگادار بكەمەوە كە ئەو بەرپرسە جلالە وە برازاكەی هیوای كوری شێخ جنگییە.
*كەسێكی نزیك لە دەزگای بەناو دژە تیرۆر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست