کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەندێ لەو مەهزەلەو گەندەڵیانەى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى

Tuesday, 21/09/2010, 12:00


پێش هەموو شتێك ئەمەوێ لە بەرێوەبەرى گشتى ئەو فەرمانگەیەوە دەست پێ بكەم كە د. رێكەوتە ئەوە بۆ ماوەى یەك ساڵ و نیوە بەرێوەبەرى گشتىیە بە وەكالەت وە لە هەمان كاتدا بەرێوەبەرى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەیە, وە ئەوەى لە نزیكەوە شارەزا بێت بەو هەموو كاروبارانەى لە ئەستۆى ئەو دوو دامەزراوەیەدایە ئەتوانێ بریار بدا كە چەند زۆر و گرانەو هەریەكەیان كەسێكى زۆر زۆر بەتواناو زیرەك و خاوەن هەموو جۆرە رۆشنبیریەك بێت تواناى گفتو گۆۆو دایەلۆگى هەبێت وە تواناى زانستى بەرزى هەبێت ئەم پیاوە بە وتەى من نەبێت دوایى لاى خۆتانەوە بخرێتە دەنگدانەوە من ئەڵێم ئەگەر بۆ قەسابىیان چایچى یان پاڵ بە عەرەبانەوە بنێت (لە گەڵ رێزى زۆرمدا بۆ ئەو كەسانەى لەم كارانەدان)
ئەم پیاوە هەمیشە دەستى لە پشتونەكەیدایە وەكو ئامادەباشىیەك وەك عەسابەیەك كە خۆى بۆ شەر ئامادە دەكات بە هیچ جۆرێك تواناى گفتو گۆى نىیە لە گەڵ بەرامبەریدا جگە لە هاواركردن و دەنگبەرزكردنەوەى بێمانا و هەرەشەكردن ئەمەیە بە كورتىیەكى زۆر رەوشتى ئەم پیاوە ئازایەیە ؟
شكى تێدانىیە ئەمەش بە تەواوى دەگەرێتەوە بۆ گەندەڵى و بێتوانایى ئەو حكومەت و كاربەدەستانەى كە ئەو نمونەیە دەستنیشان دەكات بۆ پۆستى وا گرنگ كە پێویستە دوو كارمەندى زۆر شیاو ولێهاتووى دەست پاك و خاوەن زانستى پزیشكى بەرز لەو شوێنانەدا دابنرێت ( بە دڵنیاییەوە ئەم جۆرە كەسانە زۆرن بەڵام ناگونجێن لە گەڵ بەرژەوەندى پیاوە گەورەكانى رژێم كە لەدواى گەندەڵەكانەوەن) .
ئەم پیاوە دانرا لە جێى د. شێركۆ كە ماوەیەكى زۆر یارى كرد بە دڵى خۆى بە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى كە تەنانەت لە روى دەرونىیەوە ئەو نیوە پیاوە تەواو نەبوو وە مودمنى كحول بوو وەلە كاتى دەوامیشا بۆنى كحولى لێدەهات و ناسراو بوو بە كورى خانمى یەكەمى عێراق و كەسیش بۆى نەبوو پێى بڵێ قاچ خوارداناوە تەنانەت وەزیرى تەندروستیش . دەنگۆیەكى دڵخۆشكەربوو كە بیسرا ئەم لێپرسراوە لا دەبرێت و زۆر كەس برواى نەدەكرد......... بەڵام لابراو لە جێگەى گەندەڵێكى زۆر خراپتر دانرا كە ئەو پەندە كوردىیەى بەسەردا تەتبیق دەبێت كە دەڵێ (خۆزگەمان بە كفن دز) .
فەرمانگەیەكى وەكو فەرمانگەى تەندروستى كە پێویستە بەرێوەبەرەكەى بەتەواوى هەموو كاتى خۆى تەرخان بكات بۆ بەرێوەبردنى كاروبارى فەرمانگەكەى وە تەنانەت شەو بخاتە سەر رۆژ بۆ ئەوەى بتوانێ بەشێوەى سەردەمانە پلانى زانستیانە دابرێژى بۆ ئەوەى كارو بارى فەرمانگەكەى بە شێوەیەكى گونجاو بخاتە خزمەتى هاوڵاتى و بە تایبەتى چینى كەم دەرامەت كە روو لە فەرمانگە جۆراو جۆرەكانى ئەو دامەزراوە دەكەن . نەك كاتى دابەش بكات نیوەى لە فەرمانگەى تەندروستى و نیوەى لە دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و ئەمە لە بنچینەدا سوكایەتى كردنە بەوكاروبارە پیرۆزانەى كە دەبێ بە شێوەیەكى نمونەیى بەرێوە بچێت و ستافى كاراى بۆ دابین بكات بۆ ئەوەى ئەو كارانەى ئەنجام دەدرێت لە ئاستى ئەو گرنگىیەدا بێت كە پێویستە حسابى بۆ بكرێت كە ئەویش تەندروستى هەموو تاكێكى كۆمەڵەو بە تایبەتى چینى هەژار.
ئەم بەرێوە بەرە نانمونەیىیە ئەو كارانەى كە پەیوەندى بە لیژنەكانەوە هەیەو پارەى تێدایە بۆ خۆى قۆرخ كردووە هەموو كارەكانى تر كە بریتىیە لە كارە خزمەتگوزارىیەكانى كە ئەو فەرمانگە گەورەیە لە دامەزراوە جۆراو جۆرەكانى كە لە شارو شارۆچكەكانى كوردستانایەو كاروبارى پزیشكان و كارمەندى ئەو فەرمانگەیەى روبەروى بەشى كاروبارى هونەرى كردۆتەوە.
ئینجا بزانین ئەو پاڵەوانەى كاروبارى هونەرى دەبات بەرێوە كێیە ؟
د. محمد دڵشاد ئەو هەموو ئەركە گران و گرنگەى خراوەتە ئەستۆ كە ئەم پاڵەوانەش یەكێكە لە كۆنە بەعسىیەكانى زەمانى گۆربەگۆر سەدام كە زوربەى كات بە جل و بەرگى سەوزى بەعسىیەكان و دەمانچەى بەلاقەوە بوو(زۆر دڵنیام كە بە هیچ جۆرێ ئەو پیاوە شایانى ئەوە نىیە دەمانچەى ئاویشى بدرێتێ) پیاوێكى ترسنۆك زۆر حەزى لە جێبەجێكردنى فەرمانى گەورە پیاوانى ناو سوڵتەیە (واستەچى پلە یەك) . ئەم كوڵە پیاوە تائیستا بە ئوسلوبى زەمانى بەعس كاردەكات لە هەرەشەو ترساندنى ئەو كەسانەى كە كاریان دەكەوێتەلاى و نەگبەت و بێ واستەیە یەكسەر بە زمانى هەرەشەو سزاو نەقڵكردن بۆ دەرەوەى شار روبەرویان دەبێتەوە وە بە هیچ جۆرێك سادەترین داوات هەبێت موستەحیلە جێیەجێى بكات ئەگەر گەورە پیاوێك پەیوەندى پێوەنەكات , ئەم پیاوە هیچ شەهادەیەكى باڵاى نىیەو كە ئەو پۆستە پێویستە خاوەن شەهادەى بەرز بیگرێتە دەست لە بەرگرنگى ئەو كارانەى ئەو بەشە دەیبا بە رێوە , وە ئەوەى سەیرو سەمەرەیە ئەم كۆنە بەعسىیە كراوەتە بەرێوەبەرى عیادەى میللى (1) ى عەسران بۆ نەخۆشىیە درێژخایەنەكان كە لە سلێمانى نزیكەى 10 عیادەى لەم بابەتە هەیە وە هێندە ئەنانىیە نزیكەى 50% نەخۆشەكانى بۆ عیادەكەى خۆى داناوە (پارەى تێدایە) 50% ژمارەى نەخۆشەكانى ترى دابەش كردووە بە سەر 9 مەڵبەندەكەى تردا (زۆر بە ویژدانە) , خۆزگە لێپرسراوێك دەچو بۆ ئەو مەڵبەندى یەكە كە دەكەوێتە شەقامى پیرەمێرد وە ببینێ كە تا چ رادەیەك ئەم بەناو پزیشكە چۆن نەخۆشەكان بەرێدەكات فەراشەكەى هەر 10 دەفتەر 10 دەفتەر كۆى دەكاتەوە ئەى خاتە بەردەستى د. محمد دڵشاد ئەویش بەشێوەیەكى زۆر رۆتینى ئیمزاى دەفتەرەكان دەكات و بە شێوەیەكى زۆر رۆتینى دەرمانەكان دەنوسێت بێَ ئەوەى نەخۆشەكە ببینێ یان فەحسى بكا تا بزانێ بەلاى كەمەوە تەندروستى ئەو هاوڵاتىیەى كە نەخۆشى درێژخایەنەكانى هەیە بەرەو كوێ دەروات گرنگ لاى ئەو ئەوەیە كە زۆرترین دەفتەر ئیمزا بكات و مانگانە چەند ملیۆن دینارێك بچێتە گیرفانىیەوە كە باشترین پزیشك و هەڵَگرى بروانامەى بەرز نیوەى ئەو پەیدا ناكات. ئەمە لە لایەك و لە لایەكى ترەوە خۆ بۆ مەسەلەى ئیفادى پزیشك و كارمەندەكانەوە هیچ جۆرە عەدالەتێكى تێدا نىیە هەندێكى بە هەوەسى د. رێكەوت و هەندێكى لەسەر هەوەسى د. محمد دڵشاد دەبێت وە گرنگ نىیە بەلایانەوە ئەگەر بیانەوێ پزیشكێ یان كارمەندێ چەند جارێك ئیفادى دەرەوەى وڵات بكرێت و زوربەى زۆریشیان هەر ئیفادى نەدیوە بە زۆرى لەبەر ئەوەى كە واستەى نىیە یان سەر بە لایەنێك نىیە, كەداواى هەقى خۆت دەكەى و سكاڵا دەدەیتە بەرێوەبەرى گشتى بێ ئەوەى سەیرى بكات رەوانەى هونەریت دەكات كە ئەو زاتەى ناوى د.محمد دڵشادە بەرێوەى دەبات ئەویش ئەڵێ بە دەست من نىیەو بە دەست د. رێكەوتە وەك تۆپ یارى بەو كەسە دەكەن تا واى لێدەكەن كە نەعلەت لەو رۆژەبكات كە لە فەرمانگەى تەندروستى وەرگیراو لە گەڵ ئەو جۆرە كەسانەدا كاربكات وا ئیزعاج دەكەن كە تەنانەت بە هیچ جۆرێك جارێكى تر داواى مافەكانى خۆت نەكەى , لەمانە زیاتر كە هەر سوكایەتى كردنە بە زانست و كام زانست ؟ زانستى پزیشكى بەو گرنگىیەیەوە كە ئەم پیاوە نەفامە كراوەتە لێپرسراوى دەستەى بەرێوەبردنى دبلۆمى باڵاى وەزارەتى تەندروستى و خوێندنى زانستى كە ئەم پۆستە لە وڵاتە پێشكەوتوەكان كەسێك دەیگرێتە دەست كە ناو نیشانى پرۆفیسۆرى یان بەلاى كەمەوە یاریدەدەرىپرۆفیسۆر بێت و هەڵگرى بروانامەى بۆرد بێت(ئەم زاتە تەنها بكالۆریۆسى هەیە لە بەر بێ توانایى نەى توانیوە هیچ بروانامەیەكى تر بە دەست بهێنێت) وە ئەوەى جێى سەرسورمانە ئەم بابەتانە هەمووى روون و ئاشكرایە لاى وەزارەت و لێپرسراوانى وەزارەت لە سەروو هەمویانەوە جەنابى وەزیر ئیتر نازانرێت ئەم شارە نەگبەتە تا كەى وا بێحاكم دەبێت وە ئەوەى كە باسكراوە لە سەرەوە شتێكى زۆر زۆر كەمە لەو گەندەڵیانەى كە لە فەرمانگەى تەندروستى سلێمانیدا هەیە وەك بڵێى مشتێك لە خەرمانێكەوئەگەر پۆلێنێكى گەندەڵى بكرێت لە ناو هەموو فەرمانگەكانى سلێمانیدا بە دڵنیاییەوە فەرمانگەى تەندروستى پلەى یەكەم دێنێت پیرۆزبێت ئەم پلەیە كاك د.تاهر هەورامى.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە