کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


باى باى یەكیەتى, پیرۆزە گۆران (بەشى دووەم)

Friday, 26/02/2010, 12:00


فوئاد مەعسوم دواى شكست و شەرمەزارى دووبارە هەمان كارى پێسپێردراوە لەم هەڵبژاردنە وەك كەسى یەكەمى یەكیەتى لە هەولێر (لەسەر قەزاى كۆیە) باشە ئەمە یەكیەتى بەرەو كوێ دەبات, با پێكەوە چاوێك بە كەسایەتى ئەم زاتە بخشێنینەوە,

1- وەك لە بەشى یەكەم باسمان كرد كە نەك هیچى نەكردووە بەڵكۆ بەرپرسە لە زۆرى شكستەكانى كورد لە بەغدا.

2- فوئاد مەعسوم جگە لە راتبى خۆى و ئەو هەموو پارەى كە بەناوى حیمایەكانى و لابەلا وەرى دەگرێ و چەندین راتبى حیزبى و تەقاعدى وەردەگرى تەنانەت راتبى تقاعدى وەك یەكەم سەرۆك وەزیرانى كوردستان كە لە شكست و تەنازول و نەفامى چى ترمان لێى نەدی و ئەوكاتەش پارتى بەكەیفى خۆى استغلالى كرد و خۆى پێ بەقوەت كرد لە سەر حسابى یەكیەتى.

3- بەم هەموو پارانە چاوى تێرنەبوو و لەدەیان شوێن و حالەتى تر پارەى پەیداكردووە لەسەر حسابى میللەت و سادەترین نموونەتان بۆ بهێنمەوە (دووساڵ پێش ئێستا كە تازە حكومەت دەستى كردبوو بە دابەشكردنى خانووى پلاستیكى بۆ جوتیاران و بۆ هەموو قەزاى كۆیە كە سەدان جوتیارى كەمدەرامەتى تێدایە تەنیا پێنج خانوو هات لەم پێنجەش دوو خانوو بەبەر كەم دەرامەتترین و فەقیرترین جووتیار كەوت كە ناوى د.فوئاد مەعسومە و تا ئێستاش لە باخەكەى لە كۆیە سەر رێى هەرمۆتە ماوە).

4- هەر لە بەینى باخى فوئاد مەعسوم و خدر مەعسومى براى كە یەكێكە لە گەورەترین شەرمەزاریەكانى یەكیەتى كە پۆستى بە كەسێكى ئاوا بەخشیوە) یەكسەر دواى گواستنەوەى قەسابخانەى كۆیە هەر لەشوێنى قەسابخانەكە ئێستا كچى فوئاد مەعسوم پێشتر كردبوویە وەزیرى ئیتێالات لە بەغدا و باوكى ئاسا هیچمان لێى نەدیت بۆ مەسلەحەتى كورد و كۆیە, ڤیللایەكى كەم وێنە دروستدەكات.

5- فوئاد مەعسوم هیچ ئیعتیبارێكى بۆ عادات و تقالیدى میللەتەكەمان دانەنا كە چوو و زۆر بێ شەرمانە بۆى فرێندى(Boy Friend) رەش پێستى یەك لە كچەكانى هێناوە و لە بەغدا كردى بە حیمایەى خۆى.

6- فوئاد مەعسوم بۆ مەسلەحەتى خدر مەعسومى براى هەموو توانای خۆى خستە گەر بە هاوكارى عومەر فەتاح و هێرۆى خانمى یەكەم بۆ لابردنى سەرۆكى پێشووى زانكۆى كۆیە و دانانى خدر مەعسومى براى لەبرى و بریا براى لە خۆى خراپتر نەبوایە لەوەتەى هاتۆتە سەر كورسى سەرۆكایەتى زانكۆى كۆیە جگە لە لەناوبردنى ئینجازەكانى پێشوى خۆى و دزى و بەكارهێنانى پۆستەكەى بۆ بەرژەوەندى خۆى چى ترمان لێى نەدیوە و خەڵكى كۆیە شایەدحاڵى ئەم قسەمن بۆ نموونە:-

- بەردەوام لەسەر حسابى زانكۆ وەك ئیفاد سەردانى خێزانەكى لە بەریتانیا دەكات .

- بەناوى گێلى و نەفامى زۆر زیرەكانە لەرێى چەند كەسانێكەوە لە ناو زانكۆ تا ئێستا پارەیەكى خەیاڵى دزیوە و دەزگاى نەزاهە و چاودێرى دارایى یەكیەتى باش دەزانێت و بۆى داپۆشراوە.



- هەر بیدایەتى هاتنى ڤیللایەكى لە سەر رێى هەرمۆتە بە كۆمپانیاى تك ماشى توركى دروست كرد و لە بەرامبەرى ێیانەى قسمەداخلیەكانى بە پارەكى باش دانێو بەنیاز بوو تاكە ئینجازى خۆى لە بنیاتنانى زانكۆى كۆیە كە سیاجى دەورى زانكۆیە مەترى بە 100 دۆلار بدات پێیان و عقدیش ئامادەكرا بەڵام لەرێى ێدفە لێى كەشف بوو و دواتر بە 15 دۆلار درا بە بەڵێندەرێكى تر, خۆى بە شەخسى چەندین جار چووە واستەى لە وەزارەت كردووە كە پرۆژى بەشى ناوخۆى تریان پێبدرێت.

- یەك لە دزیەكانى ئەمیش دزینى پارەى خوێندكاران بوو بە بەرى 105ملیۆن دینار ساڵى پار لێ ئاشكرا بوو كە ساڵێك پێشتر بردبووى و دواى ئەوەى لە لڤین و چەند راگەیاندنێكى تر بڵاوكرایەوە زۆر بێشەرمانە بە پلانى چاودێرى دارایى وێولات و مستنداتى تزویر كرد و پارەكەى گەراندەوە.

- دزینى پارەى دوو موەلیدە بە 700000 حەوت سەد هەزار دۆلار كە بۆى تحویلكرا بۆ بەریتانیا كە بریاربوو ئەم دوو موەلیدەیە بۆ بەشى ناوخۆى رانیە دابینبكرێت بەڵام ئەم پارەكەى بۆ تحویلكرا و لەبرى بەستافى ئەندازەیى و دارایى واژۆ كرد بە پێدانى پارەى موەلیدەكان بۆ كۆمپانیاكە بێ ئەوەى لە بنەرەتدا دابینكرابن و پرۆژەكەشى بە تەواوكراوى لێ وەرگرت و استلامى كۆتایى بۆكرد و دواتر كە كەشف بوو هەمدیسان بە پلانى چاودێرى دارایى بۆى داپۆشرا و مستندات تزویركرا و دواى ساڵێك لە دزینى پارەكەى دوو موەلیدەى تر بۆ بەشى ناوخۆى رانیە دابینكرا.

- ئەمە جگە لە غرورى و لەخۆبایى بوون و گوێنەدانە بەرژەوەندى شارى كۆیە و ماستەرپلانى شار و ئەگەر چاوى كامیرەیەكتان وەێنەیەك بگرێ دەبینى كە جۆت سایدى شەهیدان درێژدەبێتەوە بە رێكى تا دەگاتە حدودى باخەكەى كە مولكى زراعیە واتە مولكى دەوڵەتە و دەكرا تەنانەت پرسیشى پێنەكرێت و لەبەر بەرژەوەندى شار بەشێك لە سیاجەكەى بەبەردەكەوت و دواى چەندین تكاو رجاى سەرۆكى شارەوانى پێشوو (ئاراز حەوێز) قایمقامى پێشوو د.خدر رازى نەبووە كە بەشەێك لە سیاجى بەبەر جادەبكەوێت و ئێستا ئەم جادە دووساید و فراوانە لەبەر ماڵى ئەم خواردەبێتەوە.

ئەمانە چەند نموونەیەكن لە چەندین گەندەڵى و خراپەكارى فۆئاد مەعسوم و بنەماڵەكەى بەرامبەر بە كورد و یەكیەتى و خەڵكى كۆیە كە نەك هەر بێویژدانیان بەڵكو دەرى دەخات كە عەقلیەتى ئەم بنەماڵەیە تەنها بریتیە لە بەكارهێنانى پۆستیان بۆ بەرژەوەندى تەسكى خۆیان لەسەر حسابى خەڵك بۆیە دەڵێمەوە كە یەكیەتى چاوەرێى چیە لەم زاتانە بۆچى بەدەست و بە ددان پێیانەوە نووساوە ئەگەر ئاخرى مەرگى نەبێت كەواتە دووبارە باى باى یەكیەتى, پیرۆزە گۆران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە