هاوار فیریاى چەمچەماڵ بكەون

Sunday, 09/01/2011, 12:00


ماف خوراوێك خوێنەرى خۆشەویست كاتێك باسى چەمچەماڵ دەكرێت یەكسەر نیشانەى پرسیار دائەنرێت لە سەر قەزاى چەمچەماڵ ئیتر بە ناوەى (پیاو كوشت بیت یاخود دزی كردن بێت یاخود كارى خراپە بێت) لە هەمان كاتەدا خوێنەر یاخود بیسەر حەقى خۆیەتى كە ئەم گومانە لاى دروست بێت بەڵام دەبێت كاتێك هەواڵێكى لەو جۆرەى سەرەوە ڕیدا دەبێت بە پرسن ئایا خەتاكە لە دانیشتوانى چەمچەماڵە یاخود كار بەدەستانى ئەم شارەیە ئیستا بە چەندین بەڵگەوە بۆتانى دەسلمێنم كە خەتاى كیە ؟
با جارێ لەم كارەساتە كە ماوەى 4 رۆژ پێش ئێستا ڕویدا كە (2) كچیان لە ناحیەى شۆرش ڕفاندو پاشان لە ماوەى 24 كات ژمێرى تەرمەكانیان لە سەر ڕێگاى چەمچەمال سلێمانى دۆزاریەوە پاشانیش تەرمەكان بەشێوەندراوى دۆزرانەوە . ئەم روداوە مشتێكە لە خەرمان لە قەزاى چەمچەماڵ .
1. یەكەم بەرپرسى ئەم شارە لە كات ژمێر (2) ى پاش نیوەڕو ئەگەڕێتەوە بۆ سلێمانى چونكە ماوەیەكە ماڵى بردۆتە سلێمانى لێپسراوى ئەم شارە لە ئەمنێتى ئەم شارە دلنیانەبێ ئەى خەڵكە داماوەكە چۆن لە ئەمنیەتى خۆى دڵنیابێت چونكە پێشتر ماڵى لە چەمچەماڵ بەڵام لە خزمەتى كردنى ئەم بێزر بووە پاشانیش لە دواى دەوام مۆبایلەكە دەكوژێنێتەوە بۆ ئەوەى كەس پەیوەندى پێوە نەكات . پاشان لە ترسى ڕۆژنامەنوسان كامێراى تەلەفزینەكان بەردەوام لە پەسیارەكان خۆى دەشارێتەوە ئەوەتا لە گەڵ پەیامنێرى كوردسات ڕێكەوتووە بەناوى (هەردى ابو بكر) دەبێت داواكاریەكانى ئەم شارەكە نەكاتە ڕاپۆرت یاخود داوكارى ئەپرسم لە خوێنەر بۆ ماوەیەكە كێ بینیوێتى لە كەناڵى كوردساتەوە ڕاپۆرتێك یان داواكاریەك كرابێت لە سەر ئەم شارە ئەوەبوو لە رۆژێك پێش سەرى ساڵ قائیمقام بەبڕى (150.000) هەزار دینار قاتێكى بۆ هەردى كڕیوە بۆ ئەوەى چیتر گەندلێەكانى قائیمقامیەت یاخود فەرمانگاكانى ئەم شارە دەنەخات هەر ئەم قائیمقامە بوو لە ساڵى 2008 لە ناحیەى قەرەهەنجیر بە حیمایەكانیەوە بەر بوونە گیانى هەردى ابو بكر لیاندا بەڵام ئێستا بە پارە هەردى بۆ خۆى كۆنتڕۆڵ كردووە .
2. عمید دارا بەڕێوەبەرى پۆلیسى چەمچەمال ئەوەیش بە هەمان شێوە لە كات ژمێر (2) پاش نیوەڕۆ بەروو سلێمانى ئەگەڕێنەوە چونكە ئەمانە وا دەزانن لە كابوڵى ئەفغانستان دەوام دەكەن چونكە سیقەیان بە ئەمنێتى ئەم شارە نیە .
3. مسۆول مەڵبەند (وەستا رسول) یاخود مسۆول لقى پارتى (محمد كمال) و حاكم (عمر) ئەمانەش بە هامان شێوە ماڵیان لەم شارە نیە دواى دەوام باى باى دەكەن لەم شارە واتا (5) لەم لێپسراوانە كە ئەساسی شارن بەڵام بە داخەوە غایبن . بۆیە داواى لە كارەبە دەستانى حكومى پاشان حزبى دەكەم بە ڕاستى چەمچەماڵ ژیانى تێدا زۆر ناخۆش بوو هەر وەكو شارەكانى تر عێراق كە دەرچووى لە ماڵەوە ئیتر نازانى كە ئەگەڕٍێتەوە بۆ ماڵەوە یان نا پاشان پۆلسێكى زۆر هەیە یاخود كامەندانى ئاسایش بەڵام دەوام زۆر كەم دەكەن شەوانە ئەگەر بەگەڕێت بە ناو فەرمانگەى ئەمنیەكاندا بەڕاستى ڕێژەیەكى زۆر كەم خەفەرە شەوانە ئەوانى تر بە ناوەى هەر شتێكەوە یبَت دەوام ناكەن بۆیە داواى لە وەزارەتى ناوخۆ دەكەم تكایە هەڵسن بە لیژنەیە بۆ چاككردنى ئەم بارودۆخە لەم شارە یاخود لێپرسینەوەى لێپسراوانى ئەم شارە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە