کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەرەکەی ژێر پایان راکێشن تا بزماررێژنەکراوە

Friday, 01/05/2009, 12:00


لێرە ئەوەی مەبەستمەبیخەمە بەر دیدی خووێنەرانی هێژاکە زۆر لەنووسەرانی بررێز
تەرکیزێکی زیاد لە پێویستکردوویانەتە سەر گەندەلی و دامێن پیسسیدام و دەزگاکانی
حوکمیەکان و حزبیەکان بەبەلگە بێت یان بێبەلگە بەلام سەیر لە وەدایەزۆر کەم لەم
نوسەرانە توانیەیەتی دەست بخاتە سەر هۆکارەکانیسەرەکی ئەم کارە وە هیچان لــە
خۆیان نەپرسیوە ئاخۆ گەلۆ ئەم هەموو خەلکە گەندەڵە لە ئاسمان دابەزین بەسەرمان
یاخودئەمە ئفرازێکی سوروشتی ئەم مللەتەیە. گەندەڵی شتێکی خۆرسک نیە هاوکێشــــە
ێێکە دورست دەبێ لە نێوان مللەت و سەرکردەکانی بە دورستبونی کەش و هەواێێکـــــــی
گونجاو .
یازیزان کوردستان خاکەکەی زۆر بە پیت و بەرەکەتە بۆ کاری گەندەڵی هۆیەکەشی دەگەرێتەوە کە زۆرینەی مللەتەکەمان دەستی بەکڵاوی خۆی گرتوە باو پولیس و ئاسایش نەیباو بە قوتی لا یموت رازییە هەموو مافەکانی پێشێل کراوە و سەروەت و سامانیان بەبەرچاویان ئاودیوو دەکرا و دەدزرێ دەستیان بە چاوەکانیان گرتوە نووقەی لێ وە ناێێت.
ئەم کارەی مللەتەکەمان وای کردوە سەرکردەکانمان بەناو سەریان بخەنە سەر سەرینێکی  بێخەم، بۆ نا کە چەکدارەکانیان ئامادە باشیان تیا بێت بۆ کۆشتنی برای خۆیان شەریبرا کوژیش باشترین بەلگەیە .
چارەسەری گەندەڵی و بێ یاسایی تەنها بە نووسین چارەسەر ناکرێت چونکە کار لە کاتی خۆی ترازاوە و جارەسەری بە رای من زۆر لە هەڵجیرساندنی شۆرشێک سەخترە وە جارەسەری بنەرەتی لای مللەتە و سەرکردەێێکی گونجاو بۆ ئەم کاتە و ئەبێ مللەت هووشیار بێت و زامنی یەوەبێت کە ئەمانیش سواری کەری گەندەڵی نەبنەوە ئەمەش هەنگاوی وردبینی ئەوێت بە بەشداری چینە هۆشیارەکەی ناو مللەت و دەست لە سەر دڵی هەڵگرێ و جاربەزانە بکەوێتە کارکردن بۆ ئەم کارە پیرۆزە ، جونکە ئەم دەرفەتەلە دەست بروات تا دێت کاری گۆران سەختر دەبێ و لەجیاتی بزمارەکان لە بەڕەی ژێر پێان بەدەن با لە تابووتی ئەم ئژدیهایە دوو سەرە بدرێت.
  30-4-09

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە