پاقله‌کانی ناتۆ
Monday, 05/04/2010, 12:00
لهڕۆژتیڤی چی ڕویدا ؟ به‌ره‌به‌یانی رۆژی پێنج شه‌ممه 4 مانگی مارت بوو کاتژمێر شه‌ش و نیوی به‌ره‌به‌یانی هاوکارێكم ته‌له‌فۆنی بۆ کردم له‌شیرین خه‌ودا بوم ، خه‌به‌رم بۆوه‌و، ته‌له‌فۆنه‌که‌م کرده‌وه، پێی وتم: نه‌جیبه پاقله ڕژاوه‌ته ڕۆژتیڤی یه‌کسه‌ر تێگه‌یشتم پۆلیس هاتووه ، وتم : چه‌ندن و چۆنهچ ئاگاداریت لایه ؟ وتی: هیچ نازانم ته‌نیا ته‌له‌فۆن بۆ منیش هاتووه‌که ڕۆژتیڤی پڕ بووه له پاقله، وتی: چی بکه‌م ؟ وتم: جارێ بووهستهئاگاداری وه‌رده‌گرم ، ته‌له‌فۆنم بۆ هه‌ر که‌س ده‌کرد ته‌له‌فۆنه‌کانی ڕۆژتیڤی و ، تهلهفۆنهدهستیهکانی هاوکاره‌کانیشم مه‌شغوڵ بوون ، ڕادیۆی میزپۆتامیا ، ئێم ئێم سی و ڕۆژتیڤیم کرده‌وه هه‌موو په‌خشه‌کانیان بڕابوو ، رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی بهلجیکیم کرده‌وه بیستم که سه‌دان پۆلیسی به‌لژیک ده‌ستیان بهئۆپهراسیۆنێک کردووه‌بۆ سه‌ر چه‌ند ده‌زگایه‌کی کوردی له‌وانه له کۆمۆنی دهندرلیو که‌باره‌گای ڕۆژتیڤی لێیه، تێگه‌یشتم کهئۆپهراسیۆنێکی گه‌وره‌یه که‌وتمه خۆکۆکردنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچم بۆ ڕۆژتیڤی ، کاتێ گهیشتمهنزیک باره‌گای رۆژتیڤی ده‌بینم هه‌موو رێگاکانی ده‌چێته‌وه‌سه‌ر بینای رۆژتیڤی داخراوه‌و هه‌موو جێیه‌ک پۆلیس و تیمی تایبه‌تی ده‌مامکراوی لێیه ، بینم له‌و ریێهی که ده‌چێته سه‌ر شه‌قامی سه‌ره‌کی به‌رده‌م بیناکه ژماره‌یه‌ک له کارمه‌نده‌کانی رۆژتیڤی وه‌ستاون و پۆلیسه‌کان رێی هاتن و چونیان پێ ناده‌ن ، له‌وێ کۆببونه‌وه ، پرسیارم کرد ئه‌وانه‌ی له ژووره‌وه‌ن کێین ، چه‌ند که‌س گیراوه ، ئه‌وه‌ی وه‌ک ئاگاداری له‌وێ پێی گه‌یشتم ئه‌وه بوو که سه‌دان پۆلیس له ژووره‌وه‌ن و تیمی تایبه‌تی تورکیان تێدایه ، پۆلیسی به‌لجیکا سه‌ر به تیمه‌کانی پۆلیسی فیدرالی و ، تیمه‌کانی دژه تیرۆرن ، زۆربه‌یان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ژووره بوون ده‌مامکدار بون و له ده‌ره‌وه‌ش ژماره‌یه‌کی زۆر له ئۆتۆمبیلی پۆلیس ڕاوه‌ستان بوون ، وه‌ک ئۆتۆمبیڵی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگری پۆلیس که بۆ بردنی که‌ره‌سه‌ته‌کانی رۆژتیڤی هێنرابوون ، ئۆتۆمبێلی بچوکی پۆلیس ، پاسێکی گه‌وره‌ی پۆلیس و ده‌یان ئۆتۆمبیل داخراو به جامی ڕه‌ش بۆ ده‌ستگیر کردن هێنرابوون و له‌ده‌ره‌وه‌ش سه‌دان پۆلیس به ته‌واوی که‌ره‌سه‌ی هێرشه‌وه ڕیزببون ، کارمه‌نده‌کان هه‌ر ده‌هات زیاتر ده‌بون ، له‌سه‌ریه‌ک ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌هات که بۆ رۆژتیڤی په‌خشه‌که‌ی بڕاوه کاتژمێر بووه 11 په‌یتا په‌یتا خه‌ڵکی کوردی دانیشتوی به‌لجیکا ده‌هاتن ، ئێمه له کاتژمێر 9 به‌یانیه‌وه پردی نێوان کۆمۆنه‌کانی دهندرلیو و ئهفلیگهم -مان داخست ، چالاکی دانشتنمان ئه‌نجام دا و، کارتی رۆژنامه‌وانیان خسته سه‌ر زه‌وی له‌گه‌ل ته‌له‌فزیۆنێک وه‌ک سه‌مبولی رۆژتیڤی له‌به‌رده‌ممان دا بوو ، سه‌دان میدیای به‌لجیکی و ئه‌وروپی و تورکی هاتن و به‌دوای هه‌واله‌که‌دا چوون ، ته‌له‌فۆنه‌کان هیچ بێ ده‌نگ نه‌ده‌بون هه‌موو که‌س پرسی رۆژتیڤی ده‌کرد بۆ ڕاگیرا ، له‌وێدا ده‌ست به هه‌وڵدان کرا و په‌یوه‌ندی به کۆمپانیای کرێ کردنی ئۆتۆمبێلی په‌خشی ڕاسته‌وخۆ کرا بۆ کرێ کردنی ئۆتۆمبیلێک بۆ ئه‌وه‌ی که په‌خشی ڕۆژتیڤی له‌سه‌ر شه‌قام ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه ، له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئاپلینگ (ژووری په‌خشی جێگیر رۆژتیڤی) داگیراکرابوو ، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش ئۆتۆمبێلی یه‌ده‌کی په‌خشی راسته‌وخۆش له ناو گه‌راجی ته‌له‌فزیۆن دا ده‌ستی به‌سه‌ر دا گیرا بوو ، ئه‌و کاته‌ش چالاکی دانیشتنی ئێمه به‌رده‌وام بوو ، سه‌دان رۆژنامه‌وان ، کارمه‌ندی ته‌له‌فزیۆنه‌که‌مان له په‌یدا زیادیان ده‌کرد و خه‌ڵکیش به ئۆتۆمبێل ، پێ ، شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و زیاد بون ده‌چون .
شه‌فی پۆلیسه‌کان و شه‌فی پۆلیسی دهندرلیو داویان لێ‌کردین که پرده به‌رده‌ن و هاتوچۆ ئازاد بکه‌ن ، به‌لام ئێمه ڕه‌تمان کرده‌وه و داوامان لێکردن بیناکه‌مان چۆڵ بکه‌ن و کۆتایی به داگیرکاری بێنن ، پێیان وتین ئه‌گه‌ر چۆڵی نه‌که‌ن هێز به‌کاردێنن وتمان به‌کاری بێنن ئێمه‌ش پاراستنی خۆمان ده‌که‌ین و ئه‌و کات ڕوون ده‌بێته‌وه که ولاته‌که‌ی ئێوه چه‌ند دیموکراتیه؟ پێیان وتین کاتی کۆتایی خوێندنگه‌کانه منداڵان لێره‌وه تێده‌په‌ڕن و چۆڵی که‌ن ، وتمان منداڵانی کورد له‌م کاته‌دا چاوه‌رێ فیلم کارتۆنن له ڕۆژتیڤیهوه بڵاو بێته‌وه به‌لام ئێوه منداڵه‌کانی ئێمه بێ به‌ش ده‌که‌ن له فیلم کارتۆنی کوردی.
له‌کاتی ئه‌و مشتومڕه‌دا ئۆتۆمبێلی په‌خشی ڕاسته‌خۆی کرێکراو هات و ، زۆری پێنه‌چوو له‌وبه‌ری چه‌می ده‌نده‌رلیو ده‌ستمان به په‌خش کرده‌وه و ، ته‌نیا دوو کامێرای ڕۆژتیڤیمان مابوو که له ده‌ره‌وه‌ی ته‌له‌فزیۆن به ده‌ستی هاوکارنمانهوه مابوون ، هاتن و، ئه‌و دراندایهتیهی تیمی تایبه‌تی تورک و پۆلیسی بهلجیکیمان پێ تۆمار کرد.
هه‌ر به ده‌ست پێکردنی په‌خشی رۆژتیڤی خه‌ڵک ئاگادار کرانه‌وه که ڕۆژتیڤی ڕووبه‌رووی په‌لامارێکی گه‌وره بۆته‌وه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش سه‌دان کورد به‌بیستنی هه‌والی لێبراوی ئه‌و په‌لاماره له ئه‌کرانی رۆژتیڤیهوه ، خۆیان گه‌یانده سنوره‌کانی کۆمۆنی دهندرلیو ، هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش پۆلیس هه‌موو رێگاکانی سه‌ر کۆمۆنه‌که‌ی داخست و ناسنامه‌ی ده‌پشکنی له کاتی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دا ، له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری دهندرلیو پۆلیس و تیمی ئاسایش راوه‌ستا بوون هه‌ر که‌سێک شکیان بکردایه که کورده ناسنامه‌که‌یان و خۆیان ده‌پشکنی و ده‌گه‌ڕێنرانه‌وه ، زۆرێک له هێله‌کانی شه‌مه‌نده‌ر بۆ ئه‌و کۆمۆنه به‌تاڵ کرانه‌وه ، به‌لام وێرای ئه‌وه‌ش خه‌ڵک به پێ به نێو کۆڵانه‌کان دا خۆیان گه‌یانده رۆژتیڤی.
توڕه‌یی ، کین و نه‌فره‌ت له چاوی هه‌موو که‌سێ ده‌باری ، به‌رپرسی ڕۆژتیڤی ئامه‌د دیجله به‌رده‌وام وشیاری دان به خۆداگرتنی له خه‌ڵکه‌که و کارمه‌ندان ده‌کرد ، خه‌ڵکه‌که و کارمه‌ندانی ڕۆژتیڤی هێنده توڕه بوون کۆنترۆڵ نه‌ده‌کران ، به‌به‌رچاومانه‌وه باری کۆمپیوته‌ر و ئامێره‌کانیان ده‌هێنایه ده‌ره‌وه و باریان ده‌کرد ، له ماڵه‌کانی به‌رامبه‌ر رۆژتیڤییهوه و له په‌نجه‌ره‌کانه‌وه دیمه‌نی په‌خشی راسته‌وخۆ نیشانی بینه‌ران ده‌دران ، له‌به‌ری ئاوی چهمهکهشهوه پێشکه‌شکارانی ڕۆژتیڤی ئاگاداریان ڕاده‌گه‌یاند.
بووه کاتژمێر 3 پاش نیوهرۆژ ژماره‌ی خه‌ڵکه‌که خۆی له دوو هه‌زار ده‌دا ، هه‌لیکۆپته‌ر ههستێنرا و ، تیمی پۆلیس و تایبه‌تی تری زیاتر هێنرایه دهندرلیو ، ئه‌و که‌سانه‌ی که گیراوبوون (میوانی رۆژباش کوردستان ، ده‌رهێنه‌ر ، کامیرامان و ، پێشکه‌شکاری هه‌واڵه‌کانی په‌خشی سه‌عات شه‌شی به‌ره‌به‌یانی و ، ته‌کنیکارانی ده‌نگ و ،کارمه‌ندی ژووری ئاپلینگ) ده که‌س ده‌بون ئازاد کران ، ده‌ستیان نیشانه‌ی که‌له‌پچه‌ی جهڕێنراویان پێوه دیاره بوو ، لێیان درابوون و ، به تورکی قسه‌ی سوکیان پێوترابوو ، چه‌ند وشه‌یه‌کی تورکی ناشرین که شیاوی وتن نین.
پۆلیسه‌کان کاتێ دوو بولبوله‌که‌ی ڕۆژتیڤیان له‌نێو قه‌فه‌سێک دا هێنایه ده‌ره‌وه و ڕاده‌ستیان کردینه‌وه ، تێگه‌یشتن که ئیدی رۆژتیڤی مۆر ده‌کرێ. به‌و رێیه پێیان وتین که بولبوله‌کان ناتوانن بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بێ خزمه‌ت بژین و بمێنه‌وه بۆیه هێنایانه ده‌ره‌وه.
ئیدی که ئه‌وه بینرا ناچار ماین بڕیار بده‌ین چی بکه‌ین سه‌ره‌تا به‌رپرسانی رۆژتیڤی وتیان ئێمه پێکه‌وه ده‌چین و خه‌ڵکه‌که‌ش با له پشته‌وه بن و هیچ نه‌که‌ن ، داوا له شه‌فی پۆلیس ده‌که‌ین که رێگه‌مان بده‌ن بچینه ژووره و بچینه سه‌ر کاره‌کانمان ، به‌لام کاتێ چوین شه‌فی پۆلیس نه‌ک هه‌ر ره‌تی کرده‌وه ، به‌لكو وتی ئه‌گه‌ر دوور نه‌که‌ونه‌وه فه‌رمان ده‌ده‌م هێز به‌کاربێنین ، مشتومرێکی زۆر له نێوان به‌پرسی ڕۆژ ئێن ڤی که کۆمپانیای به‌رهه‌مێنه‌ری میدیاییه بۆ ڕۆژتیڤی که‌وته‌وه ، پۆلیس پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که دوورکه‌وتنه‌وه تا بانگی هێزم نه‌کردووه ، کاتێ وای وت خه‌ڵکه‌که و کارمه‌ندانی رۆژتیڤی به‌جارێ پاڵیان نا و چه‌په‌ری پۆلیسیان شکاند و ، 55 کارمه‌ند خۆیان گه‌یانده ناو ڕۆژتیڤی و ، ئه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌وێ بوون و نه‌یانتوانی خۆیان بگه‌یه‌ننه ناوه‌وه ، که‌وتنه به‌ر کوته‌کی پۆلیس ، ته‌وژمی ئاو به ماده‌ی سوتێنه‌ر و ، زۆر وه‌حشی و دڕندانه که‌وتنه لێدانمان ، هیچ شتێک له ژێر کۆنترۆڵ دا نه‌ما بوو ، خه‌ڵکه‌که هاواریان ده‌کرد کارمه‌ندانی رۆژتیڤی خۆتان بده‌ن لاڕێ با هیچیتان لێ نه‌یه‌ت ، پۆلیس هێزی زیاتری هێنا ، پۆلیس به تورکی هاواریان ده‌کرد که دوورکه‌وینه‌وه به‌لام که‌س گوێی نه‌ده‌گرت و هێنده‌ی تر توڕه‌یی خه‌ڵکه‌که زیاتر ده‌بوو ، هه‌لیکۆپته‌ر نزم بۆوه و ده‌نگی ئانۆنسی پۆلیس و ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنه‌وه ده‌هات و ، پۆلیسه‌کان ده‌یانقیڕاند .
ئه‌وانه‌ی له به‌رده‌م حه‌وشی رۆژتیڤی ماینه‌وه ، ده‌ستمان به چالاکی دانیشتن کرد ، شه‌فی پۆلیس جارێکی تر هاته‌وه و ، به توڕه‌ییه‌وه ده‌یگوت ده‌بێ ئێره چۆڵ بکه‌ن ، بکێشنه‌وه سه‌ر پرده‌که بچن له‌وێ دانیشن ، به‌لام ئێمه ڕه‌تمان کرده‌وه و وتمان وه‌رن ئێمه‌ش بگرن ، ئه‌و 55 کورده‌ی که له ژوورهبوون ، به چه‌ک په‌لاماریان درا و ، زۆربه‌ی تیمه تایبه‌تیه‌کانی تورک چه‌که‌کانیان له‌سه‌ر پێ بوون ، به‌ڵام تا ئه‌و کاته به‌کاریان نه‌هێنا له سه‌ر یه‌ک شه‌فی پۆلیسی ده‌چووه ژووره‌وه و ده‌هاته ده‌ره‌وه ده‌یگوت ئێڕه چۆڵ بکه‌ن به‌لام کارمه‌ندانی رۆژتیڤی و خه‌ڵکه‌که نه‌ک هه‌ر نه‌کشانه‌وه پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئیتر ئێمه که‌سمان بۆ کۆنترۆڵ ناکرێ هه‌ر شتێ لێره ڕووبدا ئێوه و ده‌وڵه‌تی به‌لجیک به‌رپرسیاره.
بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات له نیو شه‌ڕێکی ده‌رونی و جه‌سته‌یی دا بووین ، له کاتی هاتنه ده‌ره‌وه‌ی کارمه‌ند و ، خه‌ڵکه‌که ، ئه‌وانه‌ی له حه‌وشی رۆژتیڤی دا بوون خۆیان کوتایه به‌رده‌م ده‌رگای سه‌ره‌کی بینای ڕۆژتیڤی که سه‌دان پۆلیس به کوته‌ک و سێ ئۆتۆمبێڵی ئاوپرژێنه‌وه هاتبوون گه‌مارۆی رۆژتیڤیان دابوو ، هه‌لیکۆپته‌ریش به به‌رده‌وامی ده‌سوڕایه‌وه به‌سه‌ر بینای رۆژتیڤی دا.
پۆلیس له حاڵه‌تێکی شڵه‌ژان دا بوون ، شه‌فی پۆلیس دۆخه‌که‌یان بۆ کۆنترۆڵ نه‌ده‌کرا ، ده‌یان جار له نێو ئه‌و دۆخه‌دا ده‌چووه ژووروه و ده‌هاته ده‌ره‌وه به زمانی فلهمانی و ، فه‌ره‌نسی قسه‌یان ده‌کرد دیار بوو که فه‌رمانی کشانه‌وه‌یان بۆ هات ، وتیان کاری ئێمه ته‌واو بوو ئێمه له ده‌زگاکه ده‌رده‌چین و ده‌کشێننه‌وه به‌لام پاش چی , وه‌ک پێشبینیمان ده‌کرد ، ئه‌وه‌ی کاتژمێر شه‌شی ئێواره بینمان ، ڕۆژتیڤی کاوله‌یه‌ک بوو ، وه‌ک ئه‌وه‌ی که بومه‌له‌رزه ڕوی دا بوو و هه‌موو شت سه‌روبن بوو ئه‌وه‌ی که به که‌ڵک بێ و کاری په‌خشی پێ بکرێ بردبونیان به خه‌ڵکه‌که‌مان وت ده‌بێ بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قه چاوه‌رێ بکه‌ن تا هه‌مووی به کامێرا تۆمار ده‌کرێ پاشان ده‌توانن بینه نێو بینای ڕۆژتیڤی خه‌ڵکه‌که زۆر به‌رێزه‌وه چاوه‌ڕێیان کرد ، کاتێ هاتینه ژووره‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌سێکی ئازیزمان له ده‌ست دابێ هه‌موو پێکه‌وه ده‌گریاین به‌سه‌ر ئه‌و کاولهیهدا هه‌موو ڕوومان له شوێنگه گرنگ و ستراتیژیه‌کانی ته‌له‌فزیۆن کرد که داخۆ له‌و جێیانه چیان بردبێ ، ژووری ئاپلینگ ، ته‌کنیک ، ژووری په‌خش ، ستدۆیۆکان ، ژووره‌کانی ده‌رهێنان ، ناوندی ده‌نگوباس ، ده‌زگای ئیفێکت ، له جێگاکانی تر قاسه‌ی ژووری دارایی ، قاسه‌ی بچوکی کافیتهریا ، ده‌فته‌ره‌کانی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ، و زۆر که‌لوپه‌رلی تر ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که چا و قاوه‌ی پێ ده‌خورایه‌وه شکێنرابوو ، وه‌ک هێرشی مه‌غۆله‌کان داریان له‌سه‌ر به‌رد نه‌هێشتبوو.
له ئامارێک دا که نزیکه‌ی شه‌ش سه‌عاتی خایاند بۆمان ڕوون بۆوه که نزیکه‌ی 1 ملیۆن و ، 100 هه‌زار یۆرۆ زیانی مادی به‌ر رۆژتیڤی که‌وتووه.
خه‌ڵکه‌که و کارمه‌ندانی رۆژتیڤی کاتژمێر 6 و نیوی ئێواره دوای زیاتر له 12 کاتژمێر داگیر کاری هاتنه ژووره‌وه و به‌رێوه‌به‌رانی رۆژتیڤیش سوپاس گوزاریان بۆ داکۆکی و خاوهنداریهیان له ڕۆژتیڤی به خه‌ڵکه‌که ڕاگه‌یاند.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست