وەلامیک بۆ ئەرسەلان قەرەداخى
Tuesday, 11/01/2011, 12:00
سەرەتا من ویستم بەریزت وەلام نەدەیتەوە لەبەر ئەوەى تۆ ووتەبیژى لیوا مەریوان نیت و نەراگەیاندنى هاتووچۆى سلیمانیت ، ویستم ئەگەر بەریز لیوا مەریوان بەهەلەم ئەزانیت ئەوە عەرز و ئەوە گەز فەرموو ئەستۆپاکى خۆى دەربخات .
کاکە ئەرسەلان ئەگەر ئەتەویت (دفاع) لەگەندەلى بکەیت من هیچ ووتەیەکم نى یە ، ئەگەر ئەتەویت وەک رۆستەم ئیمە بلین نیرەو تۆ بیدۆشیت لیرەدا کیشە دروست ئەبیت .
1- ئەگەر سەرنج بدەیتەوە نوسینەکەم منیش هەمان شتم وتووە سەبارەت بە پوچەلکردنەوەى پسولەکان لاریم نى یە لە پوچەل کردنەوەیان لەپیناو خزمەت بەهاولاتیان ، بەلام سرینەوە واتە پوچەلکردنەوە ئەمەش لەدەسەلاتى دارایى دایە نەک لیوا مەریوان ئیتر پیویست ناکات هاولاتیان چەواشە بکریت باشتر وایە بوتریت با هاولاتیان سەردانمان بکات تاکو رەزامەندى سەروو خۆمانى بۆ وەربگرین بۆ پوچەلکردنەوە(ئیستاش ئەلیم بفەرموون تاقى بکەنەوە کئ پسولەى بۆ کراوە بەو شیوازە با سەردان بکات بزانن ئایە دەتوانریت لەلایەن لیوا مەریوانەوە پوچەل بکریتەوە یان نا) یاکاکى خۆم ئەمەش مەکە بە مەرسومەکەت کە دەلییت دەرچووى کۆلیژى پۆلیسم و خویندکارم لە کۆلیژى یاسا بۆیە دەلیم تۆزیک کلاج بکە هەلە بامنەداوە وەک بەریزت بەلکو بەریزت ئەبزرکینیت دیارە ماستاو چى یەکى باش نیت .
2- سەبارەت بەبرگەیەکى ترى نوسینەکەت منیش دەلیم جئ ى دەستخۆشى یە کە شۆفیر ئاگاداربکریتەوە کە پسولەى سزاى بۆکراوە لەکاتى بەکارهینانى مۆبایلدا بەلام سزاکەى دوو هیند دەبیت نەک سئ هیند و چوار هیند تابگاتە 000 500دینار نەخیر دیسان یاکاکى خۆم شتى زیادە بەخەلکى کەم دەرامەت خۆمان مەفرشنەوە مەلئ سزاکەت بووە بە دە قات بەلام لەبەر خاترى خاتران مایەکەى خۆیمان بدەرەوە ئەمە یاساو رینمایى یە دەبیت جئ بەجئ بکریت .
3- سەبارەت بەبرگەیەکى ترى نووسینەکەت کەژمارەى (3)ى یە بەلئ ئەفسەرو کارمەند مافى خۆیانە وەرى بگرن بەلام نەک لە (500) داواکارى کارمەند (10) کەس وەریبگریت وەبەریزیشت شارەزاتریت بە حوکمى ئەوەى قەرەداخیت شکارى مامۆستا جلال و کورى لیوا رزگارو برازاکانى شیخ جعفر ....هتد کە ى بونەتە کارمەند لە هاتووچۆى سلیمانى تاکو پشتگیرییان لئ بکەیت ، دەکریت هەر بەریوەبەریک گۆردرا ئەمانە سەرە بگرن لەگەل پیشکەشکردنى گولى پیرۆزبایى بەخیر هینانى بەریوەبەر ئەویش وەک دیارى یەکى پچووک چەند ژمارەیەکى (3)ییان بداتى !!!! ئەوانیش بەهەر حال ئەى ئەو ژمارەیەیى کە بۆ خیزانەکەى خۆى حجزى کردبوو ئەى بۆ ئەمیان ئەلییت چى؟ بەریزیشت دیسان هەلەت باداوە ئەوەى کە ژمارەکەى لە ژوورى (19) وەرگرتووە پیشرەو نى یە بەلکو ناوى ئارامەو کچەکەش نونەیە فەرموو بە پئ ى ئەوەى یاساییت سیفەتى پاریزەرت پئ ئەدەم وەلامم بدەرەوە .
4- سەبارەت بە ئۆتۆمبیلى هیلکیشان منیش دەلیم راستە تەندەرین و گرئ بەست لەسەر دەمى جەنابى لیوا مەریواندا نەبووە خوا ئەوانى تر بگریت بەلام خۆ لەسەردەمى بەریزیاندا وەرگیراوە واتە إستلام کراوە بۆ ئەمیان دەلییت چى؟
کاکە گیان من نالیم پیش لیوا مەریوان شامى شەریف بووە گەندەلى لە کرینى ماتۆر و لە شۆفلەکەدا هەبووە وەزۆر شتى تریش بەلام مامۆستا جلال سەرکردەى چەتەکان بووە، من کیشەم ئەوەیە کە کەسیک خۆى بەباش بزانیت و دەوووروبەرکەى بەگەندەل بزانیت .
برا ئەزیزەکەم من لەو گەندەلانە نیم کەلەسەر دزى خۆت ووتەنى لەژووریکدا کۆکرابیتینەوە تا تیم بگیریت بەلکو دلم بەو کارمەندانە دەسوتیت کە لەبەر سەرماو گەرمادان و لیوا مەریوان بەریوەبەرەکانى تر ئۆتۆمبیل بەبەرتیل وەربگرن .....پیش کۆتایى دەلیم یاکاکى خۆم ئەمجارە قەیناکە دەلیم یەکەم جاریتى ماستاو بکات بەلام جاریکى تر ئەگەر کردیانیت بەوەکیلى لیوا مەریوان بەسیفەتى یاسایى یەکەت وینەیەکى پەسەند کراو لەماستاو چى یەکەت بهینەوە ئاگاداربە تاکو (6) مانگ وەکالەتەکەت ئەخوات ئەگەر نا مالى قەلب سەربەساحەبى .
بەریزیشت پەتاکەى دکتۆر کمال کرکوکیت گرتووە کە دەرکەوت نە (دکتۆرەو نەناوى کمالەو نەکەرکوکیە) بەریزت ناوەراستەقینەکەت بەفیرۆ داوە لەبەر ئەوەى بەزیو و ترسنۆک بئ مەرسوم و بئ بروانامەیت تکایە فۆرمەکەى بەریوەبردنت چاک بکەو راستى یەکەى بنووسە .
یاکاکى خۆم برا ئازیزکەم یا چاوەراستەکەم بەالله دوو شەش لەدەستددا تۆپى یوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست