کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نازیزم و به‌رزانیزم جیاوازییان چییه‌؟

Friday, 26/02/2010, 12:00


ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین له‌نێوانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی نازیزمو ئه‌مرۆی بارزانیه‌کان ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی جیاوازیه‌کان زۆر نین به‌ده‌ر له‌ شوێنی جوگرافیا،ئه‌مرۆ به‌ ئاشکرا که‌سێک به‌رزانی بێت هه‌موو حه‌قێکی هه‌یه‌ هه‌رچی بکات هه‌رچی تاوانیک بکات به‌مه‌رجێک به‌رزانی سه‌ر به‌ مه‌سعود به‌رزانی بێت،له‌گه‌ل رێزم بۆ کاک ئه‌یوب به‌رزانیوو ئه‌و به‌رزانیانه‌ی تر که‌ له‌ خێل بێبه‌ری کراون له‌سه‌ر بۆ چوونی جیاواز،ترسناک ترین رژیم به‌رێوه‌یه‌ له‌ کوردوستان بۆ پاراستنی ئه‌م سیستێمه‌ خێله‌کیه‌ پێش هه‌موو شت بیریان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ که‌ هه‌رجی گه‌نجی بارزانی هه‌یه‌ بینێرن بۆ خوێندن له‌ده‌روه‌ی وولات ،نه‌وه‌ک له‌ ئاینده‌دا پێویستیان به‌ هیج که‌سێکی غه‌یره‌ بارزانی هه‌بێت،هه‌لگرتنی جامانه‌ی سوور که‌ هێمایه‌ بۆ عه‌شیره‌تی به‌رزانی هیچ رۆژیک مه‌سعود ئاماده‌ نیه‌ ئه‌و جامانه‌یه‌ بکاته‌ مشکیه‌کی هه‌ورامی یا کلاوێکی گه‌رمیانی ،یا پیچو جامه‌دانی کۆیی،ئه‌مه‌ش جۆریک له‌ خۆ جودا کردنه‌وه‌یه‌ له‌ خه‌لکی ئه‌و هه‌ریمه‌ی پێی ده‌لێن کوردوستان.سه‌رۆکی ئه‌فگانستان جلو به‌رگی هه‌موو که‌مینه‌کانی به‌ خۆیدا هه‌لواسیوه‌ ب ۆ ئه‌وه‌ی که‌س له‌ خه‌لکی ئه‌فگانستان هه‌ست به‌ نه‌ژاد په‌رستی نه‌که‌ن،شه‌هیدانی به‌رزانیه‌کان له‌پێش هه‌موو شه‌هیدانی ئه‌نفال کراو هینرانه‌وه‌ له‌مه‌شدا هه‌ر هێمایه‌که‌ بۆ ره‌گه‌زو خێل په‌رستی.ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌رزانی نه‌بێت بۆی نیه‌ له‌ مه‌سیف هاوینه‌هه‌واری سه‌لاحه‌دین زه‌ویو مال بکرێت، ئه‌مه‌ درووست دووباره‌ کردنه‌وه‌یه‌ ئه‌و رژێمه‌ ره‌گه‌ز په‌رسته‌ی ئه‌لمانیا ی هیتله‌ری بوو که‌ ووتی گه‌لی ئاری نه‌ژادی ئه‌لمان له‌سه‌روو مرۆڤایه‌تیوه‌ن بۆیه‌ ده‌بێت فه‌رمان ره‌وایی جیهان بکه‌ن ،هاتن هه‌رچی جووله‌که‌ و قه‌ره‌ج هه‌بوو هه‌موویان له‌ناو بردن که‌ کار گه‌یشته‌ 6ملێۆن قه‌ره‌جو جووله‌که‌ چونکه‌ ره‌گه‌ز په‌رستانی نازی پێیان وابوو هه‌موو مرۆڤێک حه‌قی ژیانی نیه‌،خوا ره‌گه‌زی چاوشینو قژ زه‌ردی بۆ فه‌رمانره‌وایی خولقاندووه‌،ئه‌گه‌ر سه‌رماو به‌سته‌له‌کی ئه‌و زستانه‌ جه‌رگبره‌ی شوره‌وی نه‌بوایه‌ که‌ له‌شکری نازیزمی تیک شکاند له‌زه‌مانی ستالیندا ئه‌وه‌ زۆر ئاسان تر ده‌توانین بلێین که‌ نه‌خشه‌ی جیهان ئه‌مرۆ شێوازێکی تری به‌خۆوه‌ گرتبوو،ئه‌وه‌ی که‌ شاهیدی ئه‌م راستیانه‌ ناداتوو خه‌لکی کوردوستانه‌ یا نۆکه‌ره‌، یا چاوو گوێی نوقوستانه‌، یا ئاگای له‌ دنیا نیست، کێ هه‌یه‌ ئه‌مرۆ نه‌زانێت که‌سێکی جامانه‌ سوور ده‌ هێنده‌ی ئینزیباتوو قوات خاسه‌ی ته‌پله‌ سووری جاران ده‌ست رۆیشتوون ،کی ده‌توانیت کارو باری که‌سیکی بارزانی دره‌نگ بخات ؟کی ده‌توانیت داخوازی به‌رزانیه‌ک ره‌ت بکاته‌وه‌ .سه‌رۆکی هه‌ریم ده‌ترسێ م بوێژی بێ خه‌به‌رم؟ته‌نها جیاوازیه‌ک که‌ له‌نێوان به‌رزانیزمو نازیزم دا هه‌یه‌ نازیزم باسی له‌وه‌دا بوو هه‌موو مرۆڤه‌ چاوشینه‌کانی جیهانی ده‌گرته‌وه‌ به‌لام ئه‌مه‌ی مه‌ر خۆمان ته‌نها خێلێک ده‌گریته‌وه‌ که‌ له‌گه‌ز په‌رستیش ی تی په‌راندوه‌ که‌ ده‌بێت پێی بوترێت مه‌سعودیزم،ئه‌وه‌ به‌ ئاشکرا مسرور به‌رزانی نه‌ وه‌زیره‌و نه‌گزیر له‌هه‌مان کاتدا هه‌مه‌کاره‌یه‌ له‌سه‌روی هه‌موو یاساکانی هه‌ریمه‌وه‌یه‌ ،هه‌ر له‌ئیستاوه‌ بێ چه‌ندوو چوون بۆته‌ جێگری بابی،ئه‌مه‌ دیمۆکراتیه‌ ته‌ یا مه‌له‌کیه‌ت.؟؟؟من هیج گوومانم له‌ وه‌ نیه‌ که‌ ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌ وه‌کوو زۆربه‌ی زۆری بنه‌ماله‌کانی کوردوستان قوربانیان داوه‌ به‌لام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نیه‌ بۆ هه‌تا هه‌تا یه‌ ببنه‌ میراتگری حوکم له‌م وولاته‌دا چونلکه‌ له‌ ئه‌جێندای دیموکراتیه‌دا جێگه‌ی ئه‌م له‌باوکه‌وه‌ بۆ کور نابیته‌وه‌.خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێک هه‌یه‌و ده‌لێت وانیه‌ بابفه‌رمێت ئه‌م وتاره‌ به‌درۆ بخاته‌وه‌و منیس داوایی لێبوردن له‌ خوێنه‌رو له‌و بنه‌ماله‌یه‌ش ده‌که‌م .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە