کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


روونكردنەوەیەك لە فانۆس بۆ پەیوەندییەكان

Sunday, 01/02/2009, 12:00


هاولاتی سەباح عەلی قارەمان لە بەرواری 26/1/2009 هەوالێكی لەسەر فلتەركردنی وێب سایتی كوردستان پۆست بڵاوكردۆتەوە كە گوایە فانۆس بۆ پەیوەندییەكان وێبسایتی ناوبراوی فلتەركردووە و بە كۆمپانیایەكی حیزبی ناویبردووە.
دەمانەوێت رایبگەێنین كە ئێمە ئەو كێشەیەمان لەڕێگەی بەشداربووەكانمانەوە زانیوە كە ناتوانن وێبسایتەكە بكەنەوەو دەست بەجێ چاكمان كردووەتەوە، ئەو كێشەیەش تەكنیكی بووە و هیچی تر وە پەیوەندی بە كێشەی (كراشەوە) هەبووەو خەڵكانی شارەزاش لەبواری ئینتەرنێتدا دەزانن ئەو كێشانە بوونی هەیە و دووبارەبوونەوەشی كارێكی سەیر نییە لەگەڵ ئەوەی تەواوی هەوڵدەدەین بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو جۆرە كێشە تەكنینیكیانەی كەدێتە رێمان و كۆسپمان بۆ دروست دەكات،ئێساش ئەو بەشداربوانەی فانۆس كە ئارەزومەندی كردنەوەی ئەو وێبسایتەن ئازادن لەكردنەوەو سەیركردنی ئەوەش بەڵگەیە بۆ ناڕاستی هەواڵەكە ، لەرێگەی ئیوەشەوە رایدەگەێنین هەركێشەیەك پەیوەندی بەخزمەتگوزارییەكانمانەوە هەیە تكایە پەیوەندی بكەن بە بەشی راژەی بەشداربووان بە ژمارە 222 ، كۆمپانیاكەشمان كەرتی تایبەتە و پەیوەندی بە هیچ حیزب و رێكخراوێكەوەنیەو هیوادارین خزمەتگوزارییەكانمان ببێتە مایەی رەزامەندی بەشداربووەكانمان و لەو هەڵانەی لەدەست خۆماندا نییە بمانبورن.
جگە لەوەش باشتر وابوو كوردستان پۆست پەیوەندی بە فانۆسەوە بكەن و لە ڕاستی هەواڵەكە دڵنیا بونایە هەرەها لێدوانێكیان لە ئێمە وەربگرتایە، پاشان بڕیاریان لەسەر بڵاوكردنەوەی بدایە . لەگەڵ ڕێزدا.

فانۆس بۆ پەیوەندییەكان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە