کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌تا سه‌راوی بۆ له ‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتیی ده‌رکرا، ئیستا له ‌کوێیه‌؟

Friday, 30/10/2009, 12:00


ئێواره‌ی ڕۆژی 29-10-2009 له‌سلێمانی پلنیۆمی یه‌کێتی ده‌ستی پێکرد به‌ به‌شداری 1200 کادیر . زۆر که‌س خۆی ئاماده‌کردبوو بۆ خۆ ‌هه‌ڵبژاردن یه‌کێک له‌وانه‌ عه‌تا فه‌تاح محمود (عه‌تا سه‌راوی) و ئه‌و که‌سانه‌ش، که ‌پێیان ناخۆش بوو عه‌تا خۆی هه‌ڵ بژێرێت که‌وتنه‌پلان دانان بۆی و دوای تێپه‌ڕ بوونی چه‌ند کاتژمێرێک له ‌پلنیۆمه‌که‌ محمود سه‌نگاوی ده‌چێته‌ به‌رده‌می عه‌تا و پێی ده‌ڵێت (عه‌تا تۆ بۆ هاتویت؟ هه‌ڤاڵانی مه‌کته‌ب سیاسی ‌بڕیاریان داوه ‌تۆ به‌شداری نه‌که‌یت له‌م پلنیۆمه‌)، عه‌تاش له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێت بۆ کاک مه‌حمود بڕیار دراوه ‌من به‌شدار نه‌که‌م؟ نه‌كچی خه‌ڵکم سه‌قه‌ت کردووه‌ و نه‌فایلم هه‌بووه‌؟ ئیتر بۆ ئه‌و بڕیاره ‌دراوه‌؟ مه‌حمود ئه‌و وه‌ڵامه‌ی عه‌تا له‌ خۆیا شک ده‌بات و ده‌ست ئه‌یه‌نه ‌ئێخه‌ی یه‌کتری له‌ناو پلنیۆمه‌که‌یا و له‌به‌ر تێک نه‌چوونی وه‌زعه‌که‌ به‌بڕیاری جلال تاڵه‌بانی هه‌ردووکیان بۆ چه‌ند کات ژمێرێت له‌شوێنێکی تایبه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر ده‌کرێن و تا نووسینی ئه‌م هه‌واڵه ‌که‌ شه‌وی شه‌ممه‌یه، که‌س نازانێت عه‌تا له‌ کوێیه‌ . له‌ چه‌ند کات ژمێرێکی که‌مدا فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ‌بڕیاری ده‌رکردنی عه‌تا سه‌راوی ڕاگه‌یاند به ‌بیانوی ئه‌وه‌ی ناتوانێت پڕێنسیپه‌کانی حیزب جێبه‌جێ بکات و تۆمه‌تێکی خراوه‌ته ‌پاڵ که‌ گوایا عه‌تا سه‌راوی نزیکی سێ ساڵ ده‌بێت له ‌دادگای سه‌ید سادق داواکراوه‌وه ‌ئاماده نه‌بووه ‌بچێته‌دادگا. من به ‌ئێوه‌ی خوێنه‌ر ده‌ڵێم ئایا که‌سێک له‌ دادگا بانگ کرابێت و پشت گوێی خستبێت و حسابی بۆ ‌بڕیاری دادوه‌ر نه‌کردبێت چۆن ده‌توانێت له ‌ناو خودی ئاسایشی سه‌یدسادق دا هه‌ڵسوکه‌وت بکات و سه‌ڕاحێتێکی گه‌وره‌ی هه‌بێت له‌ناوچه‌که‌دا؟ سه‌ڕای ئه‌مه‌ش له‌کاتی بانگه‌شه‌کردن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 25 مانگی ته‌موزی 2007 دا عه‌تا سه‌راوی له‌سه‌یدسادق و ده‌و روو به‌ری له‌لایان لیستی کوردستانی و براده‌رانی (ی.ن.ک) ه‌ ده‌سنیشان‌‌ کرابو وه‌کو که‌سێکی دیاری ناوچه‌که ‌بۆ بانگه‌شه‌کردن و کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ هه‌مان لیستی کوردستانی؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە