تا كه‌ى هه‌ست به ئازارى هه‌ڵه‌بجه ناكه‌ن؟
Tuesday, 13/03/2012, 12:00
له به‌هارى ساڵى 1988 له رۆژى 16ى 3دا ئه‌م شاره به‌شێوه‌یه‌كى دوور له مرۆڤانه و نائینسانانه كیمیاباران كرا له‌لایه‌ن جانه‌وه‌ره‌كانى به‌عسه‌وه، هه‌زاران مرۆڤیان له‌م رۆژه‌دا شه‌هیدكرد.. هه‌زاران دایكیان جه‌رگ سوتاوكرد، هه‌زاران باوكیان به بۆنى سێوێكى ژه‌هراوى خنكاند.. رۆحى هه‌زاران په‌پوله‌یان فڕاند.. هه‌زاران چاویان كوێركرد، مرۆڤه‌كان له‌م رۆژه‌دا له بێ به‌هاترین شتى سه‌ر ئه‌م زه‌مینه ئه‌چوون.. له‌م رۆژه‌دا جه‌سته‌ى پڕ برینى رۆڵه‌كانى ئه‌م شاره هاوارێكى قووڵى تێدابوو بۆ ژیان.
بینینى ئه‌و هه‌موو برینانه به جه‌سته‌ى مرۆڤه‌كانه‌وه واى له هه‌ر كه‌سێك ئه‌كرد، گومان له بێ گوناهى خۆى بكات، هه‌موو ساڵێك له‌م وه‌رزه‌دا.. یادى دروێنه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.. 24 ساڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان له‌باتى بۆنى گوڵ بۆنى سێوێكى ژه‌هراوى ده‌كه‌ن.. 24 ساڵه چوار وه‌رزیان پاییزه و گه‌ڵاى عومریان هه‌ڵئه‌وه‌رێ.
هه‌ڵه‌بجه خاوه‌نى مێژوویه‌كى پرشنگداره، هه‌ڵه‌بجه ته‌نیا شارى كاره‌ساته گه‌وره‌كانى مێژوو نییه، هه‌ڵه‌بجه شارێك بووه به درێژایى لانى كه‌م 100 سه‌د ساڵى پێشوو مه‌یدانى چه‌ندین جوڵانه‌وه‌ى سیاسى و خاوه‌نى چه‌ندین كه‌سایه‌تى دیار و مه‌یدانى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووه بۆیه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌ده‌ر له روودانى كاره‌ساتى 16ى 3 شانازى به مێژووه پرشنگداره‌كه‌ى خۆیانه‌وه ده‌كه‌ن، مردن له پێناوى ده‌سه‌ڵات و نیشتماندا شه‌ره‌فێكى گه‌وره‌یه به‌ڵام له‌پێناوى ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكى وه‌ك ئێستادا شه‌رمه به‌ڕاستى شه‌رمه.. بۆ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ى لاى زۆربه‌ى خه‌ڵكى كوردستان.. بگره لاى زۆربه‌ى به‌رپرسانى ئه‌م كوردستانه ئاشكرایه..
هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته ناساندنى میلله‌تێكى زوڵم لێكراو، به‌ڵام خۆزگه ده‌خوازم كه كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تێكى تر خاوه‌نى بوایه چونكه ئه‌و به‌م چاوه نزمه‌وه سه‌یرى ئه‌م كاره‌ساته نه‌ده‌كرا.. له‌وه زیاتر سوكایه‌تى به مرۆڤه‌كانى نه‌ده‌كرا، كه له‌سه‌ر ده‌ستى ئه‌وان و چه‌ندین نموونه‌ى وه‌كو ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، هه‌موو ساڵێك چه‌ندین به‌رپرسى حكومى و حیزبى دێنه ئه‌م شاره‌وه ساڵیادى ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌نه‌وه كه خۆیان به‌شێك بوون له هۆكارى كاره‌ساته‌كه، به خۆیان و چه‌ندین ئۆتۆمبێلى گرانبه‌هاوه چه‌ندین سه‌رباز و پاسه‌وانى زۆر رووده‌كه‌نه ئه‌م شاره، ئه‌م شاره ده‌بێته پێشانگایه‌ك بۆ نمایش كردنى ئۆتۆمبێله‌كانیان.. هه‌موو ساڵێك دێن له‌سه‌ر گۆڕى ئه‌م هه‌موو شه‌هیدانه ئه‌م هه‌موو به‌ڵێنى بێ كردارانه ده‌ده‌ن، نموونه‌ش بۆ ئه‌مه به‌ڵێنى به‌پارێزگاكردنى هه‌ڵه‌بجه درا له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌رێم له‌ساڵى 2010 كه بۆ بانگه‌شه‌كردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هاته ئه‌م شاره‌وه چه‌ندین به‌ڵێنى بێ كردارى تر كه ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه نموونه‌یه‌كى زه‌قى ئه‌و به‌ڵێنانه بوو، به‌ڵام كاره‌سات ئه‌وه‌یه ئه‌م هه‌موو به‌ڵێن و درۆیانه ده‌ده‌ن، به‌ڵام ساڵێكى تر كه یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه.. دێنه‌وه بۆ بێزاركردنى خه‌ڵكى ئه‌م شاره، هیچى تازه‌یان پێ نییه ته‌نها به‌كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلى مۆدێل به‌رزتر و ژماره‌ى سه‌رباز و پاسه‌وانى زۆرتره‌وه به‌ڵێنى بێ كردارتره‌وه دێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش وه‌ك گاڵته‌جارییه‌كى منداڵانه‌یه به رۆحى پاكى ئه‌م شه‌هیدانه و هه‌موو ئینسانانه‌یه كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و پله‌و پایه سیاسى و حكومییه، هه‌ڵه‌بجه تاوانێكى نه‌كردبوو كه كاره‌ساتى 16ى 3ى به‌سه‌ردا هات، به‌ڵام تاوانێك كه به تاوان له قه‌ڵه‌م بدرێت بۆ ئێستا ئه‌وه‌یه كه بووه هۆى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م حكومه‌ته گه‌نده‌ڵه و ئه‌م حیزبه گه‌نده‌ڵانه ببنه به‌رپرسى ئه‌م كوردستانه، به‌رپرسان ئه‌م شاره‌یان كردۆته ئامرازێك بۆ خۆبه‌هێزكردن له هه‌موو بوارێكدا نازانم سیاسییه‌كانى ئه‌م كوردستانه، هه‌تاكو كه‌ى وه‌ك مشه‌خۆرێك له‌سه‌ر هه‌ڵه‌بجه و چه‌ندین سێوى وه‌ك هه‌ڵه‌بجه ده‌خۆن له‌ولاشه‌وه پشتگوێ‌یان ده‌خه‌ن، من نازانم خه‌ڵكى ئه‌م شاره به چ ئیشێكى ئه‌م حكومه‌ت و ئه‌م په‌رله‌مانه‌ى كوردستان ڕازین كه چه‌ندین ساڵه دامه‌زراوه، باس له چ پڕۆژه‌یه‌ك و كارێكى ئه‌كه‌ن، ئه‌وه‌ى ئه‌م حكومه‌ته كردویه‌تى ته‌نها سه‌رمایه‌دارێكى ئه‌م كوردستانه ئه‌توانێت دووهێنده بكات، ئه‌وه‌ى ئه‌وانه كردویانه خوێنى یه‌ك منداڵى ئه‌م شاره نییه، هێشتا مافه سه‌ره‌تاییه‌كان نییه بۆ ژیان له‌م شاره‌دا، به‌ڵكو خۆیان له تاوانێك پاك نه‌كردۆته‌وه كه كردویانه به‌رامبه‌ر به‌م شاره.
ده‌بوو ئه‌م شاره ئێستا شه‌قامه‌كانى شووشه بن، به‌ڵام وه‌رن سه‌یركه‌ن جگه له وێرانه‌یه‌ك و چه‌ندین كه‌لاوه‌ى 88 هیچى تر نییه، ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى وێرانه‌كارییه‌كانى شه‌ڕى ناوخۆ ئه‌و حیزبانه‌ى كه خۆیان به ده‌سه‌ڵاتێكى زۆر دیموكراسى ده‌زانن ئه‌م شاره‌یان كردۆته ململانێكى سیاسى و مه‌یدانى شه‌ڕ، شه‌ڕى ناوخۆ له‌هه‌موو شاره‌كانى كوردستاندا روویدا به‌ڵام پشكى شێر دیسان به‌ر هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان كه‌وت، كه ئه‌مه كاریگه‌رییه‌كى زۆر خراپى له‌سه‌ر خه‌ڵكى ئه‌م شاره به‌جێهیشتووه له رووى كۆمه‌ڵاتى و بارى ده‌روونى خه‌ڵكى ئه‌م شاره، له‌باتى هه‌موو وه‌فا و ڕێزێكیان بۆ خوێنى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده مه‌یدانى شه‌ڕ و ململانێى ده‌سه‌ڵات، چ ده‌سه‌ڵاتێكى بێ مانا، له‌به‌رئه‌وه تكام وایه له لیژنه‌ى باڵاى مه‌راسیم رێگه به هیچ به‌رپرسێكى باڵاى حكومى و حیزبى ئه‌م سیاسییانه نه‌درێت بێنه ناو یاده‌كه و له به‌هاى كه‌م بكه‌نه‌وه.
له‌كۆتاییدا بۆ هه‌موو به‌رپرسان ده‌ڵێم كه خۆتان شه‌رم بكه‌ن شه‌رمه‌زارى ئه‌م شاره‌ن، خۆتان روو مه‌كه‌نه ئه‌م شاره، با منداڵانى ئه‌م شاره به‌ردبارانتان نه‌كه‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست