یەکێتی ماڵە بێ گەورەکە نەک ماڵە گەورەکە
Monday, 22/07/2013, 12:00
ئیمڕۆ ئەندامێکی ئەنجومەنی ناوەندی قسەی بۆ کردم کە عادل موراد سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی زۆر زۆر توڕەبووە لەمەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیاندووە دوای مام جلال پێدەچێت ھەمووتان ببنە پارتی و حیساب بۆ ئەو ئەنجومەنە نەکەن کەسەرۆک تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دامەزراندنی کردووە ئەو ئەندامە ووتی توڕەیی عادل موراد دوای ئەوە ھات کەتێکڕای کاندیدەکانی یەکێتی بەتەسکیە و لەدەرەوەی بازنەی ھەڵبژاردنەکان دانراون ئەوەش شانسی لیستەکانی تر زیاد دەکات بۆ ئەوەی یەکێتی زۆر لەوەی ئێستا کەبچوکە بچوکتربێتەوە،.
جێگای ئاماژەیە ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی ناوەندی ووتی عادل موراد بەمەلا بەختیاری ڕاگەیاندووە یەکێتی لەئێستادا ماڵە گەورەکە نیە بەڵکو ماڵە بێ گەورەکەیە و پێشتریش موراد لەسەر لادانی ئارام قادر خەبات و ژمارەیەکی کادیری تری یەکێتی بەشێوەی ڕەسمی توڕەبوونی خۆی بەمەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕاگەیاندبوو،.
چاوەڕوان دەکرێت عادل موراد لەبەر ئەوەی مەکتەبی سیاسی حیسابی بۆ نەکردووە بەبێ ئاگاداری ئەوان لیستی ناوەکانی بۆ مەکتەبی سیاسی ناردووە بەشداری ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان نەکات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست