بۆچی نەوت لە داشکاندایە؟

Saturday, 16/06/2012, 12:00







جوڵاندنی داشە بچکۆلەکان

کێشەی مالکی ومەسعود بارزانی،بەشێکی پەیوەنددارە بە نەوت و گازەوە،بەشە سیاسیەکەی،لێدانە لە مالکی وهەیمەنەی ئێران لە عێراق وناوچەکەدا،لە لوتکەی ئەم هەڕەمەدا،هەم ئیسرائیل ڕاوەستاوە،هەم تورکیاو سعودی،پاشەکشەکردن بە شیعە مەزهەبەکان،کە تا چەندە ئەم باڵە پاشەکشە بکات،ئەوەندە نفووسی ئێران بەرەو دوا هەنگاو دەنێت،تاڵەبانیش بۆخۆی بەشداری ناو یاریەیە،هەرچەندە بە ڕواڵەت وادەردەکەوێت کە تاڵەبانی لە سەنگەری ئێران و مالکیدایەو بارزانیش لە سەنگەری تورکیاو سعوددایە،بەڵام ئەمە تەنها تاکتیکیکی سیاسییە،بۆ ئەم سەردەمە،کە تاڵەبانی پێویستە میانەڕەو بێت وبارزانیش توند ڕەو.

ئەو شەڕەی ئەمڕۆ بە ئێران دەفرۆشرێت،سەرەتاکانی لە دابەزاندنی نرخی نەوتەوە دەست پێدەکات،بۆ ژێر لە 100 دۆلار بۆ یەک بەرمیل،بەم داشکاندنی نرخی نەوتە،ئێران تووشی قەترانێکی گەورە دەبێتەوە،ئەوەش لەم ‌هێرشانەوە سەرچاوەی گرتوە،کە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئێران دەستیان پیکردوە،
جاران کە نرخی نەوت بەرز دەبوەوە،جۆرێک بوو لە بەرەوڕوو بوونەوە بەرامبەر بە چین و هیند،بۆ ئەوەی کە نەتوانن کاڵاکانیان هەرزانتر بفرۆشن لە بازاڕدا،بەم کێشمەکێشە دەیان وویست،نرخی شت ومەکەکانیان لەبەرامبەر بە چیندا منافەسەی پێبکەن،بەڵام لەبەرامبەر بە ئێراندا،دابەزینی نرخی نەووت،شکستێکی گەورەیە بۆ ئێران،چونکە ئێران و بودجەکەی،هەر بەرمیلیک بە 117 دۆلار دانراوە،ئەگەر ئێران بەرمیلێک نەووت بە لە ژێر 100 دۆلاردا بفرۆشێت،کە ئێستا یەک بەرمیل نەووت،بە 97 دەفرۆشرێت،واتا ئێران بۆ هەر بەرمیلیک 20 دۆلار بۆ بودجەی ساڵی وڵاتێک کەم دەهێنیت.

ئەوەتا سەرانی دەست ڕۆیشت وداڕیژەرانی سیاسی وئابوری ئێران خۆیان دەڵێن،کە ئەمە جەنگێکی قورسە دژی ئێران وئەم جەنگەیان لە شەڕی بەرەو ڕوو پێخراپترە.

وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەووت،گرفتە گەورەکەیان ئەوەیە، بودجەی ساڵانەی خۆیان،لەسەر فرۆشتنی نەووت دادەنێن،ئێستا ئێران ناتوانێت نەووت وەک جارانی بفرۆشێت،چوونکە ئابڵوقەی ئابوری لەسەرە،کەواتە ئێران لە بودجەدا کەم دەهێنیت،بۆیە نرخی نان لە ئیراندا بە رادەیەکی زۆر چۆتە سەرەوە،وڵاتانی زلهێز ئەم ڕاستیانە باش دەزانن،بۆیە بەداشکاندنی نرخی نەووت،ئەم جەنگە دژی ئێران دەکەن.






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە