ڕاگه‌یاندنی چه‌تری ئازادی بۆ پشتگیریکردنی که‌مپه‌ینی ئازادیخوازان له‌دژی پرۆژه یاسای به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژن
Friday, 18/05/2012, 12:00
ده‌سه‌ڵاته سه‌رکوتگه‌ره‌کان هه‌میشه له‌پاڵ زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و کوشتن و تۆقاندا و هۆیه‌کانی تری سه‌رکوتکردندا، یاسا وه‌ك هۆیه‌کی تری سه‌رکوتکردن به‌کار ده‌هێنن. یاخود له‌رێگه‌ی یاساوه زه‌مینه سازی ده‌که‌ن بۆ به‌کارهێنانی هۆیه‌کانی سه‌رکوتکردن، و شه‌رعیه‌تدان به‌سه‌رکوت. کابینه‌ی حه‌وته‌می حکومه‌تی هەرێم له دوای ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر له ڕێگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌ڕێگه‌ی ده‌رکردنی یاسایه‌که‌وه، گورزێکی تر له ئازادی ڕاده‌ربڕین و ڕۆژنامه‌گه‌ری بوه‌شێنن.
له‌کاتێکدا که ئێمه له‌چه‌تری ئازادی به ته‌واوی توانامانه‌وه پشتگیری له" کهمپەینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادی ڕادەربڕین"ده‌که‌ین که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵێک مرۆڤی ئازادیخوازه‌وه به‌ڕێخراوه بۆ ڕێگه‌کرتن له‌و پرۆژه یاسایه. هاوکات ڕاشیده‌گه‌یه‌نین که ئێمه‌ش له‌لای خۆمانه‌وه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ڕێگه‌گرتن له‌ده‌رکردنی ئه‌و یاسا دژه ئازادیه و ههرههوڵێکیتر و یاسایه‌کی تری سه‌رکوتکه‌رانه.
سه‌رکه‌وتووبێت خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له دژی سیاسه‌تی سه‌رکوت و دهنگکپکردن.
چه‌تری ئازادی
[email protected] 18/05/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست