کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازێك لە چەتری ئازادیەوە بۆ سەرجەم ئازادیخوازان‌و ئەندامانی رەوەندی کوردی لە بەریتانیا

Thursday, 07/04/2011, 12:00


بەشداری خۆپیشاندان‌و رێپێوانی لەندەن بکەن

لەپێناو هەڵگرتنی ئابلۆقه‌ی ئازادی له‌سه‌ر هه‌ولێر!

ئه‌مرۆ پارتی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتداری ناوچه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک به‌مه‌به‌ستی سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌روه‌ها له‌ پێناو به‌رگرتن به‌ جه‌ماوه‌ری نارازی هه‌ولێر و دهۆک بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی که‌ له‌ ناوچه‌کانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیپێکردوه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی داواکارییه‌ ره‌واکانیاندا‌، گه‌مارۆیه‌کی سه‌ربازی و ئه‌منی توندی خستۆته‌ سه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و ناوچانه‌و فه‌زایه‌کی پڕ له‌ ترس وتۆقاندنی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه‌. له‌هه‌مان کاتدا ده‌ستی کردوه‌ به‌ گرتن وئازاردان و ئه‌شکه‌نجه‌کردن و هێرشکردنه‌ سه‌ر هه‌ر که‌س وگروپ ولایه‌نێک که‌ بیه‌وێت ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت.

به‌مه‌به‌ستی شکاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌و سیاسه‌ته‌ سه‌رکوتگه‌رو دژی ئازادییه‌ی پارتی‌و سه‌رکۆنه‌کردنی، چه‌تری ئازادی هه‌ڵده‌ستێت به‌ سازدانی خۆپیشاندان‌و ریپێوانێکی جه‌ماوه‌ری کە رۆژی ٩/٤/٢٠١١ کاتژمێر ١٢:٣٠ بە کۆبوونەوە له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومەتی هه‌رێم له‌ له‌نده‌ن دەست پێدەکات‌و کاتژمێر ١:٣٠ بە رێپێوان بەرەو نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە داونین ستریت بەرێدەکەوین‌. بانگه‌وازی ‌سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و رەوەندی کوردی لە له‌نده‌ن و سه‌رجه‌م شاره‌کانی تری به‌ریتانیا ده‌که‌ین که‌ له‌ پێناو به‌رگریکردن له‌ ئازادی و ماف و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی نارازی و خۆپیشانده‌ری ئه‌مرۆی کوردستان به‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتیه‌وه‌ هه‌وڵی جدی بده‌ن که‌ له‌م چالاکی و ناره‌زایه‌تیه‌دا به‌شداری بکه‌ن.

تێبینی: ئێمە لە راگەیاندنی پێشوماندا ئاگادارمان کردبوون کە کاتژمێر ٢ لەبەردەم نوسینگەی حکومەتی هەرێم خۆپیشاندان دەکەین.. بەڵام ئێستا ئەو خۆپیشاندانە گۆڕاوە بۆ خۆپیشاندان‌و رێپێوان‌، کاتەکەش بەمجۆرەیە کە لەم راگەیاندنەدا هاتوە.

ناونیشانی شوێنی خۆپیشاندانه‌که‌

Winchester house

259-269 Old Marylebone Road

NW1-5RA



چه‌تری ئازادی/ له‌نده‌ن

28/3/2011

[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە