ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری له به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن به‌رێوه‌چوو!
Monday, 07/03/2011, 12:00
ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری شکۆدار بۆ پشتیوانی له ناره‌زایه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان له به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له له‌نده‌ن به‌رێوه‌چوو! به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان دژ به دیکتاتۆرییه‌تی رژێمی به‌عس له ساڵی 1991 دا، هه‌روه‌ها بۆ پشتیوانیی له ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و داواکارییه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه‌ی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و دژ به‌سه‌رکوتی خۆپیشانده‌ران له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی کوردییه‌وه، ئه‌مڕۆ کاتژمێر سێی دوانیوه‌رۆ له له‌نده‌ن کۆبوونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری گه‌وره له به‌رده‌م نوسینگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن چه‌تری ئازادییه‌وه ئه‌نجامدرا.
شایانی باسه له‌م کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌دا ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردستانیانی له‌نده‌ن و ده‌وروبه‌ری به‌شداریان تێدا کرد و چالاکانه ئاماده‌ی بوون.
دوای ده‌ستپێکردنی خۆپیشاندانه‌که و به‌خێرهاتنی ئاماده‌بوان، پاشان چه‌ندین که‌س قسه‌وباس و ووته‌و په‌یامیان سه‌باره‌ت به راپه‌رینی ساڵی 1991 و راپه‌رینی ئه‌مرۆی خه‌ڵکی کوردستان پێشکه‌ش کرد. هه‌روه‌ها چه‌ندین پارچه شیعر و هۆنراوه بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی نارازی کوردستان و دژ به ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن چه‌ند شاعیرێکی لاوه‌وه پێشکه‌ش کران.
له‌هه‌مان کاتدا له لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه ده‌یه‌ها شیعار به‌ده‌نگی به‌رز به زمانی کوردی و ئینگلیزی ده‌وترانه‌وه به‌جۆرێک که ئه‌وه‌نده‌ی تر فه‌زای کۆبونه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌که‌ی شکۆردار تر و گه‌رمتر ده‌کرد. هه‌ره‌وه‌ها له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌یان تراکت و وێنه‌ی قوربانیه‌کانیان به‌رزکردبۆوه.
له‌دوای به‌رده‌وامبوونی ئه‌م خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تییه بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر دواتر له‌ناو شۆروشه‌وقی ئاماده‌بواندا سه‌رکه‌وتوانه کۆتایی پێهات.
چه‌تری ئازادی/له‌نده‌ن
06/03/2011
[email protected] facebook: Chatre Azady London
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست