تۆزێكى مابوو مەلا بەختیار ببێتە جاش و ئەزموونى شەست شەش دووبارە بكاتەوە
Tuesday, 02/06/2009, 12:00
رۆژى هەینى رابوردوو22-5-2009 لە شارۆچكەى سەیدسادق، رێكخراوى گەشەپێدانى لاوان دەربارەى هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان كۆرێكیان بۆ دكتور فائیق محەمەد گوڵپى سازدا،لەو كۆرەدا دكتور دەربارەى هەڵبژاردنەكانى ئەم جارەى پەرلەمان و ئەگەرى سەركەوتن و ژێركەوتنى لیستەكانى هەرێمى كوردستان بۆچوونى خۆى بۆ ئامادەبوان خستەرو،یەك لەو بابەتانەى باسیكرد ئەوەبوو كە خەڵك مەترسى هەیە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بە ئارەزوى پارتى و یەكێتى نەبێت و یەكێتى و پارتى ئەنجامى هەڵبژاردن قبوڵنەكەن و كێشە درووستبكەن،لە كۆرەكەدا دكتور هۆكارى ئەو مەترسیەى خەڵكى بۆ ئەوە گێڕایەوە كە لە هەرێمى كوردستاندا دەستور نیە تا میكانیزمى دەستاودەستكردنى دەسەڵات دارێژێت وجێبەجێبكات، ئابورى كوردستان لە ژێر دەستى هەردوو حزبى دەسەڵاتداردایە وبە ئارەزوى خۆیان یارى پێدەكەن، هێزى پێشمەرگە و ئاسایش موڵكى گەل نیە و سەربە حزبە دەسەڵاتدارەكانە و كەى بیانەوێت دژى لایەنەكانى تر بەكارى دەهێنن، بۆیە ئەگەرى ئەوە هەیە لە سایەى بێ دەستورى و هێزى ئابورى حزبى و هێزى چەكدارى حزبیدا پارتى و یەكێتى هەرەشە لە ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بكەن.بەڵام دكتۆر ئەوەشى رونكردەوە كە لەم رۆژەداچیتر هێزى پێشمەرگە و هێزى ئاسایش وەك جاران چاو لە هەڵەكانى حزبەكان ناپۆشن و شەڕى نارەوایان بۆ ناكەن، لەبەر ئەوەى هێزى پێشمەرگە و ئاسایشى پارتى و یەكێتى لە رۆڵە دڵسۆزەكانى گەلى كوردن و بۆ رزگارى كورد و كوردستان چەكیان هەڵگرتووە كە دەبینن سیاسەتە نادیموكراتیەكانى پارتى و یەكێتى لە بەرژەوەندى گەلى كوردا نین ئتر ئامادەنین وەك جاران بەشدارى شەرى براكوژى بكەن و لەسەر سیاسەتى نارەوا پارتى و یەكێتى بپارێزن.بەشى یەكەمى ئەو بۆچوونەى دكتور وەك لێدوان لە سایتەكاندا بلاوكرایەوە و دەسەڵاتى تەنگاو كرد.سایتى چاودێرى مەلابەختیار بە ناوى وەزارەتى ناوخۆوە وەڵامێكى دكتۆرى داوەتەوە.منیش وەك یەكێك لە ئامادەبوانى كۆرەكە كە باش دكتۆر فایق و مەلا بەختیارى چاودێر دەناسم بە پێویستى دەبینم لە سەر شێوازى سایتى چاودێر وەلامێكیان بدەمەوە.
1.وەڵامەكەى وەزارەتى ناوخۆ بەروار و ژمارەى پێوەنیە،ناو و پلەى قسەكەرى وزارەتى ناوخۆى دیارى نەكردووە،سایتى چاودێر سەرچاوەى هەواڵەكەى وەزارەتى ناوخۆى ئاشكرا نەكردووە،دوور نیە ئەمە درۆیەكى ترى سایتەكەى مەلا بێت و وەزارەتى ناوخۆ ئاگاى لەو لێدانە نەبێت.
2. لە وەلامەكەدا باسى ئەوە كراوە كە لێكدانەوەكەى دكتور پاساوە بۆ شكستى سیاسى و دكتۆر كەسێكى بێ جەماوەر و مایەپووچە وشایەنى ئەوە نیە وەڵام بدرێتەوە،ئەم جۆرە وشەو دەستەواژانە تەنها بە دەمى شەڵاتیەكانى سەرجادە و كەسێكى وەك مەلابەختیارى كوچەى(...) خانەقیندا دێت،پیشەى دكتۆریەكەى و پێشمەرگایەتیەكەى و شەهیدەكانى دكتۆر بەسن بۆ ئەوەى دكتۆر خاوەنى جەماوەر بێت و سەركەوتووبێت و مایەپووچ نەبێت،دكتور لە ساڵى 1996 وە هەستى كرد یەكێتى نیشتمانى كوردستان سەربەخۆیى سیاسى و سیادەى لە دەستداوە و جەماوەر پشتى تێكردووە، دەسەڵات و پارەو سەیارەو سەفەر كردنى خستە لایەك و چوویە بەرەى گەلەوە،لەو كاتەوە لە سەنگەرى گەلدا دژى گەندەڵى و بەكرێگیراوى و تالانكردنى سامانى وڵاتەكەى تێدەكۆشێت،ئەوەش مێژوویەكى پرشنگدارە بۆ دكتۆر و بنەماڵە شەهیدەكەى بەڵام مەلا بەختیار ناتوانێت مێژووى وا تۆمار بكات.بەلاى مەلا بەختیارەوە شكستخاورد و مایەپووچ ئەو كەسەیە كە لەگەڵ ئێش و ئازارى گەلەكەیدا دەژیت و سەركەوتوش ئەو كەسەیە كە دەستى بەسەر سامانى نەتەوەدا گرتوە و بەركێگیراوى داگیركەرانى كوردستانەو سیخوڕى بۆ ئەملاوئەولا دەكات.
2. بۆچى قسەكانى دكتۆر شایانى ئەوە نین وەڵام بدرێنەوە،ئەى بۆ وەلامتاندانەوە؟ دیارە قسەكانى دكتۆر گەورەن و ئێوەى نیگەران كردوە،خۆشى لە ئێوە گەوەرەترە لەبەر ئەوەى دكتۆر وەك تاڵەبانى جاشى شەست و شەش نەكردووە،وەك بارزانى جاشى نەوەدو شەش نەكردوە،وەك مەلا بەختیارى بەرپرسى سایتى چاودێرنیە،ئەم ملابەختیارەى كە ئێستە بەرپرسى سایتى چاودێرە و لە دەزگاى زانیاریەوە هەواڵى بۆ دێت ساڵى 1986 لە سەردەمى كۆنە ئاشیەكەیدا لە زیندانى یاخسەمەر رایكرد وبەرە و جاشایەتى ملى رێگەى سلێمانى گرت،كاتێك هەواڵەكە بە تاڵەبانى گەیشت،بۆ گرتنەوەى مەلا بەختیار تاڵەبانى نەفیر عامى راگەیاند،پێشمەرگە و بەرگرى میللى رێگەكانى سنورى نێوان هێزى پێشمەرگە و حكومەتى عراقیان تەنى نەوەك مەلا لە كونێكەوە دەربچێت و خۆى بكاتەوە بە شارى سلێمانیدا و ببێتە جاشى بەعس و ئەوەى لە ساڵانى 1966-1970 تاڵەبانى بە مەلا مستەفاى كرد مەلا بەختیاریش بە تاڵەبانى بكات،مەلا ئەو شەوە بەختى هەبوو كە كەوتە كەمینى چەكدارێكى بەرگرى میلیەوە،ئەگەر ئەو شەوە نەكەوتایەتە دەستى ئەو چەكدارەوە خۆى دەكردەوە بە سلێمانیدا ولە ساڵى 1986 دا ئەزمونى شەست و شەشى دووبارە دەكردەوە.
2-6-2009.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست