کۆماری مه‌هاباد یان حکومه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردستان
Monday, 11/03/2013, 12:00
له جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا چه‌ند سه‌رۆکێک و پاشایه‌کی ڕۆژهه‌ڵات هه‌وڵیان ده‌دا لایه‌نگیری هیتله‌ر بکه‌ن، هیتله‌ریش ده‌یوویست له‌شکره‌که‌ی بگا به سه‌رچاوه نه‌فتیه‌کان، وه ده‌شیزانی که ڕۆمل له بیابانی سه‌حاراوه هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌ووتووش بێ، ئه‌وا ناتوانێ له‌شکره‌که‌ی به‌سه‌ر شامدا ڕه‌ت بکا بۆ گه‌یشتن به عێڕاق و ئێران، بۆیه هه‌وڵی ده‌دا پاشاکانی ئه‌و ناوچه‌یه بۆخۆی ڕابکێشێ،
مه‌لیکی فه‌یسه‌ڵی عێڕاق وه شاهه‌نشای ئێران به‌ر له‌شه‌ڕ په‌یوه‌ندیان به‌هێز بوو له‌گه‌ڵ هیتله‌ر، ئینگلیزه‌کان درکیان پێ‌کرد، مه‌لیکی عراق له ڕووداوێکی گومانلێکراوی هاتووچۆ له مانگی چواری ساڵی ۳۹ مرد، دوای چه‌ند ساڵێکیش له ئێران ڕه‌زا شای باوک له‌سه‌ر ته‌خت هێندرا خواره‌وه، وه به موحه‌مه‌دی کوڕیان گووت یان ده‌بێ باوکت له ئێران ده‌ربکه‌ی یان ته‌ختی شاهه‌نشایه‌تیتان لاده‌به‌ین، ئیتر شای کوڕ باوکی نه‌فی کرد بۆ خواروی ئه‌فریکا وه دواییش هاته میسر وه له‌وێ مرد.
ئه‌مه له‌و کاته‌دا بوو که هیتله‌ر په‌یمانه‌که‌ی ناوبراو به پاکتی ستالین و هتله‌ر، شکاند، وه هێرشی کرده سه‌ر سۆڤیێت، هاوپه‌یمانه‌کانیش هه‌وڵیان ده‌دا به‌هه‌موو جۆرێک دڵی ستالین ڕابگرن چونکه ته‌نها گه‌لی ڕووس ده‌یتوانی به دانیشتووه زۆره‌که‌یه‌وه به‌رگری له له‌شکری شه‌شه‌می هیتله‌ر به سه‌رکردایه‌تی جه‌نراڵ پاول، بکا.
ستالین ده‌ستی له کاروباری ناوخۆی ئێران وه‌رده‌دا و هاوپه‌یمانه‌کانیش چاویان ده‌پۆشت، له ئێرانیش بۆشاییه‌کی سیاسی درووست بوو بوو وه ناوچه‌ی ئازربیجان به‌لای کۆمه‌نیست ده‌شکانه‌وه، ستالینیش به‌ڵێنی پشتیوانلێکردنی دابوون، وه ئه‌ویش ده‌یویست بگا به ئاوی گه‌رم که خه‌ونی سه‌ده‌ها ساڵه‌ی هه‌موو قه‌یسه‌ر و سه‌رۆکێێکی ڕووسیا یه وه تا ئیمڕۆش.
پێشه‌وای شه‌هید هه‌ڵومه‌رجه‌که‌ی قۆزته‌وه وه زۆر به بلیمه‌تانه هه‌وڵی دا سیاسه‌تێکی هاوکێش به‌کاربهێنێ له به‌ینی ئینگلیز، که ئه‌وکاته له تاران زۆر به‌توانا بوون وه سۆڤێت که کۆنترۆڵی شاره ئێرانیه‌کانی سه‌ر سنووری خۆی ده‌کرد،
له ده‌ستووری ئێران ساڵی ۳۱ وه دواییش ۳۳ نووسرابوو که هه‌موو ناوچه‌یه‌ک ده‌توانێ خودموختاری وه‌ربگرێ،
جا قازی نه‌مر ئه‌م به‌نده‌ی ده‌ستووره‌که‌ی به‌کارهێنا بۆ درووست‌کردنی حکومه‌تێکی کوردی، وه به‌م جۆره‌ش دڵی ئینگلیزه‌کانی نه‌شکاند، له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌وڵی ده‌دا به‌یارمه‌تی سۆڤیێت کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ته‌واوه‌تی له ئێران داببڕێ
دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ ساڵی یه‌که‌م بارودۆخه‌که زۆر نه‌گونجاو بوو وه که‌س نه‌یده‌زانی ئه‌وروپا چۆن دابه‌ش ده‌کرێ، به‌ڵام ستالین توانی زه‌بری خۆی بوه‌شێنێ وه ناوچه‌کانی بالکان، بولگاریا، ڕۆمانیا، هه‌نگاریا، تشیک، سلۆفاکیا، پۆلۆنیا، ئه‌ڵمانیای دیموکڕاتی کرد به لایه‌نگیری سه‌ره‌کی خۆی، وه چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تیشی له‌ناو سۆڤیێتدا توانده‌وه، به‌م جۆره شه‌ڕی ناو براو به‌شه‌ڕی سارد درووست بوو، وه ستالینیش هه‌ستی پێ‌کرد که ئینگلیز و ئه‌مریکا به‌ئاسانی ناهێڵن زیاتر دابه‌زێته ئێران، بۆیه له به‌ڵێنه‌کانی په‌شیمان بۆوه وه هیچی تر پشیوانی له ئێمه و ئازه‌ریه‌کان نه‌کرد ، وه به‌داخه‌وه که ئه‌وکاته ده‌وڵه‌ته‌که‌مان ساوا بوو، له‌م باوه‌ڕه‌دام ئه‌گه‌ر چه‌ند ساڵێکی به‌سه‌ر چووبا هه‌رگیز ئێران نه‌یده‌توانی بمانڕوخێنی.
جا ده‌رباره‌ی ناوی حکومه‌ته‌که
قازی هیچ کاتێک ناوچه‌گه‌ری نه‌کردووه وه ده‌وڵه‌ته‌که‌شی به ده‌وڵه‌تی هه‌موو کوردێک داده‌نا، وه ناوی ده‌وڵه‌ته‌که‌شمان به ڕه‌سمی حکومه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردستان بوو
هیچ کاتێک له‌هیچ شوێنک به‌ڕه‌سمی نه‌نووسرابوو کۆماری مه‌هاباد.
ئه‌م ناونانه چه‌ند ساڵێک دوای ڕووخانی حکومه‌ته‌که‌مان له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌شاره‌زا ناونراوه،
ئه‌ڵبه‌ته کاتی درووست بوونی حکومه‌ته‌که چه‌ند عه‌شیره‌تێکی کورد بوون به جاشی ئێران وه دژایه‌تی قاز‌یان ده‌کرد، ده‌ڵێن وه ده‌گێڕنه‌وه که سه‌رۆکی جاشه‌کان پێیان ئه‌سته‌م بووه بڵێن حکومه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردستان، بۆیه ده‌یانگووت کۆماره‌که‌ی مه‌هاباد، واتا ئه‌و کۆماره‌ی که له‌مه‌هاباد درووست بووه،وه ئه‌و کتابه‌ی که به زمانی عاره‌بی نووسراوه جمهوریه مهاباد، ئه‌م جمهوریه مهاباد ه ال ی ته‌عریفی بۆ دانه‌ندراوه وه‌ک بۆنمونه جمهوریه العراق، که‌واته مه‌به‌ستی نووسه‌ره‌که‌ش هه‌ر ئه‌و جمهوریه‌ته‌یه که له مه‌هاباد دامه‌زراوه، نازانم بۆ ئێمه‌ی کورد له‌خۆمان کرد به کۆماری مه‌هاباد
وه دواییش ناحه‌زانی کورد وه‌ک حکومه‌ته‌کانی فارس و عاره‌ب، ئه‌م مۆری کۆماری مه‌هاباده‌وه‌یان پێوه ناین، تا شۆڕشی قازی به مه‌سه‌له‌یه‌کی ناوچه‌گه‌ری بناسرێ وه نه‌ک وه‌ک شۆڕشێک بۆ ڕزگارکردنی کوردستان
قازی نه‌مر له‌سه‌ره‌مه‌رگیدا هیچ په‌یامێکی نه‌گووت، که پرسیاریشی ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی کوردستان لێده‌کرا، زوو بابه‌ته‌که‌ی ده‌گۆڕی و پێ ده‌گووتن ئاگاتان له کوڕه ڕه‌شی کوڕم بێ، جا مه‌به‌ستی له‌م وه‌ڵامه چی بووه، !!!
که‌واته قازی هیچ که‌سێکی دوای خۆی دیاری نه‌کرد بۆ سه‌رۆکایه‌تی حیزب، یان سه‌رکردایه‌تی کورد و کوردستان.
ئاسۆ کۆیی
ئه‌ڵمانیا شاری ئێسن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست