کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌س نازانێ کێ گووتوویه‌تی: له‌ پشت هه‌موو پیاوێکی گه‌وره‌ ژنێکی گه‌وره‌تر وه‌ستاوه‌

Monday, 11/03/2013, 12:00



زۆر به‌دوای بنچینه‌ی ئه‌م په‌نده‌ ئه‌وروپیه‌ گه‌ڕام وه‌ نه‌متوانی بگه‌م به‌ هیچ ئه‌نجامێک، ده‌گووترێ که‌ گوایا په‌ندێکی سویسریه‌، بۆ ماوه‌یه‌کی دیاریکراوی زۆر که‌م وه‌ چه‌ند جارێک له‌ ئه‌وروپا به‌کارهاتووه‌، به‌ڵام به‌ جۆره‌ خه‌ستیه‌ ته‌نها له‌ناو ده‌وڵه‌ته‌ عاره‌بیه‌کان وه‌ تا ئیمڕۆ ده‌نووسرێته‌وه‌ وه‌ هه‌روه‌کو به‌زمه‌کانی دی عاره‌ب کراوه‌ به‌ مه‌سه‌لۆکه‌یه‌کی موتله‌ق، وه‌ کورده‌که‌ی خۆشمان له‌ عاره‌بی وه‌رگرتۆته‌وه‌ وه‌ له‌خۆیان کردووه‌ به‌ یه‌کێک له‌ یاسا سروشتیه‌کان وه‌ چه‌ند ڕۆژێک ناڕۆژێک یه‌کێک وێنه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێکی کوردمان بۆ بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌ وه‌ له‌ پشتیشیه‌وه‌ ژنه‌که‌ی وه‌ستاوه‌، که‌ گوایا کابرا که‌ڵه‌پیاوه‌که‌ که‌ڵه‌ژنه‌که‌ی پشتیوانیه‌تی
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌ عه‌زیمه‌ کۆنه‌کانی دۆڵی ڕافیده‌ین و قوتبیه‌کان بێ، ئه‌وا ده‌زاندرێ که‌ به‌درێژایی ئه‌م هه‌موو ماوه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌ شه‌ش هه‌زار ساڵی خایاند، زۆر که‌م ناوی ژنی ئه‌و عه‌زیمانه‌ هاتووه‌، وه‌ دوا فه‌رعۆنی میسریش کلیۆپاترا بوو، کلیۆپاتراش چه‌ند جارێک مێرده‌کانی خۆی به‌قوربانی دوڵبه‌ره‌کانی ده‌کرد وه‌ دواجاریش حه‌زی له‌ سه‌رله‌شکری قه‌یسه‌ری مێردی خۆی کرد و قه‌یسه‌ری به‌کووشتدا و سه‌رله‌شکر هاته‌ جێی ئه‌و وه‌ دواییش ئه‌میشی ده‌رمانخوارد کرد، جا ئایا ئه‌م ژنه‌ پیاوی عه‌زیمی درووست کردووه‌ یان قووڕی به‌سه‌ریان کرد و به‌کوشتنی داوون؟
له‌ ماوه‌ی حوکمڕانی یۆنانیه‌کان جارێ ژن هه‌رده‌سه‌ڵاتی هیچیان نه‌بوو وه‌ زۆربه‌شیان وه‌ک شتوومه‌کی ناوماڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرا. ئه‌لکسانده‌ری مه‌گدۆنی که‌ به‌ دو القرنین ناو ده‌ندرێ، هه‌ر ئاره‌زووی ژنی نه‌ده‌کرد و هاوژینێکی پیاوی هه‌بوو، وه‌ تا ڕۆژی مردنیشی له‌ بابلی ئه‌وکاته،‌ هه‌ر له‌ ئامێزی پیاوه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بوو.
وه‌ له‌ به‌سه‌رهاتی مێژوویی فه‌یله‌سوف و زاناکانیشیان له‌ هیچ شوێنێک ناوی ژنی یه‌کێک له‌ ژنه‌کانیان نه‌هاتووه‌
له‌ ماوه‌ی حوکمڕانی ڕۆمه‌کانیش وه‌ تا کۆتایی ده‌وڵه‌تی بێزه‌نتینی ژنی ناوداره‌کانیان به‌به‌رده‌وام ڕیسووا ده‌کران و ژنیان به‌سه‌رده‌هات، ئه‌و کاته‌ش باو بوو که‌ قه‌یسه‌ری ڕۆم خوشک یان کچه‌ برا،خوشک،یان دایکی خۆی بخوازێ، نێهرۆ دوای ژنی چواره‌می کچی خوشکی خۆی خواست وه‌ دواییش هه‌ر خۆی کووشتی.
پێغه‌مبه‌ری هه‌موو ئاینه‌کانیش یان کۆمه‌ڵێک ژنیان هێناوه‌ وه‌ یان به‌ زوگرتیه‌تی کوژراون،
کام پیاوی ناوداریان مه‌به‌سته‌ وه‌ کامه‌یان ژنه‌که‌ی درووستی کردووه‌؟
مارتین لۆته‌ر، گوتنبێرگ که‌ له‌ لیستی سه‌د که‌سه‌ هه‌ره‌ به‌رزه‌کانی مێژوو پله‌ی یه‌که‌می دراوه‌تێ وه‌ تا داڤیچی، گالیلیۆ، دیکارت و سیبینۆزا، وه‌ هه‌تا ڤۆلتێر و ڕۆسۆ، وه‌ به‌ هه‌موو زاناو ناوداره‌کانی ئه‌وکاته‌ی چه‌رخی دوای ناوه‌راست پشگیری نه‌کراوون له‌لایه‌ن ژنه‌کانیانه‌وه‌ وه‌ به‌ده‌گمه‌ن ده‌زاندرێ که‌ ناوی هاوسه‌ره‌کانیان چی بووه‌ یان کێ بوون.
ئه‌گه‌ر ناپۆلیۆن به‌ عه‌زیم دابندرێ، ئه‌وا هه‌رسه‌رگه‌ردان ده‌بین چونکه‌ ناپۆلیۆن دوای جۆزیفینی یه‌که‌م ژنی چوار ژنی تری هێنا، باشه‌ کام ژنیان ناپۆلیۆنی کرد به‌و پیاوه‌، جارێ جۆزیفین لێفپیس بوو وه‌ به‌به‌رده‌وام خیانه‌تی لێده‌کرد، وه‌ ژنه‌کانی دیشی دوای سه‌رکه‌ووتن و ناودانه‌وه‌ خواست.
پێویستش ناکا باسی سوڵتانه‌ عوسمانیه‌ دواکه‌ووتووه‌کان بکه‌ین که‌ چۆن ژنیان ده‌چه‌وسانده‌وه‌،
مارکس و ئیگلز و لینین و ستالین، ئه‌گه‌ر به‌ عه‌زیمی شۆڕشی چه‌وساوه‌ دابندرێن، ئه‌وا ژنی هیچ کامێکیان هه‌ووڵی نه‌داوه‌ له‌پشت مێرده‌که‌ی بێ، وه‌ که‌سی ستالین ژنی یه‌که‌می ته‌خسیر کرد وه‌ ژنی دووه‌میشی به‌ کوڕ و کچه‌که‌یه‌وه‌ تووشی ئیدمانی ئه‌لکهول کرد،
دیلاکڕوا، دیلۆتریک، پاول کلێ، ڤان کوخ، دالی، پیکاسۆ، میونش، چه‌نده‌ها ژنیان هێناوه‌ یان هه‌ر به‌ بێژنی سه‌ریان ناوه‌ته‌وه‌
هیتله‌ر، مۆسۆلینی، ڕۆمل، مۆنتگمری، پاول، رۆزفێلت، ئایزنهاوه‌ر یان تچرچل ژنی به‌توانایان نه‌بووه‌،
گیڤارا ژنه‌که‌ی به‌ دووکچی ساواوه‌ به‌جێهشت، کاسترۆ چه‌ند ژنێکی هێناو ته‌ڵاق دا، ماو تسی تۆنگ چه‌نده‌ها ژنی هه‌بوو
گاندی هه‌رکه‌ به‌ بابۆ بانگکرا، به‌ ژنه‌که‌ی خۆی گووت که‌ باوکیه‌تی وه‌ وه‌ک کچی خۆی سه‌یری ده‌کرد، ماندێلا دوای ئازاد بوونی له‌زیندان وه‌ به‌ده‌رکه‌ووتنی له‌سه‌ر شانۆی سیاسی جیهانی ژنه‌که‌ی دژبه‌دژایه‌تی کرد وه‌ ماندێلا له‌ته‌مه‌نی هه‌فتا ساڵی ژنه‌که‌ی ته‌ڵاق دا.
جارێ خۆ عاره‌ب هه‌ر که‌سێکی نیه‌ که‌ به‌ ستانداردی جیهانی به‌ گه‌وره‌پیاو بناسرێ، ئه‌گه‌ر ناسر، قه‌زافی، سه‌دام یان هه‌ر سه‌رۆکێکی دی که‌ خۆی به‌ گه‌وره‌ ده‌زانی، ژنه‌کانیان ده‌وورێکیان هه‌بووایه‌ ڕێی تێده‌چوو که‌ بۆ عاره‌ب ئه‌م په‌نده‌یان له‌خۆیان کردووه‌ به‌ حکمه‌
به‌ درێژایی مێژوو ئه‌گه‌ر ژنێک به‌توانا بووبێ، جا له‌هه‌ر بوارێکه‌وه‌، پێوویستی به‌ پیاوێک نه‌بووه‌ تا له په‌نا سێبه‌ری ئه‌وه‌وه‌ ڕۆڵێک ببینێ، هه‌ربۆیه‌ش ناڕه‌وایه‌ که‌ ئه‌م په‌نده‌ به‌کار بهێندرێ، چونکه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا شکانه‌وه‌ی ژن ده‌به‌خشێ،
زۆربه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی مرۆڤایه‌تیمان ده‌رباره‌ی ژنان زۆر ڕه‌شن جا هه‌ربۆیه‌ش ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست مافی ژنان بێ له‌ ئیمڕۆماندا ئه‌وا ده‌بێ ئه‌م لاپه‌ڕانه‌ هه‌ڵنه‌ده‌ینه‌وه‌،
ئه‌م جۆره‌ قسه‌ نه‌سته‌ق و فسته‌قانه‌ هیچ جیاوازیه‌کیان نیه‌ له‌گه‌ڵ بۆنمونه‌ شعاراتی به‌عس وه‌ک عراقنا لنا، یان وه‌ک سعودی ده‌ڵێن العرب اسیاد الشعوب، یان مه‌سه‌لۆکه‌کی بێمانای خۆمان که‌ ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر گوڵ نی دڕکیش مه‌به‌.

ئاسۆ کۆیی
ئه‌ڵمانیا شاری ئێسن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە