سه‌قامگیر، جه‌خت، فشار، مه‌خابن
Thursday, 14/03/2013, 12:00
تکایه به‌هه‌ڵه تێم مه‌گه‌ن، ناڕێزیم نه‌کردووه وه ئه‌م وشانه‌ش جوێن نین، ڕاسته گران دێنه به‌رگوێ، به‌ڵام تا ئه‌و ڕۆژه‌ی زمانه‌وانێکی کوردناس ده‌یسه‌لمێنێ که هیچیان بنه‌ڕه‌تێکی ڕه‌سه‌نیان نیه، وه تا ئه‌و رۆژه‌ی فه‌رهه‌نگێکی درووست بۆ زمانه‌که‌مان داده‌ڕێژرێ، که له‌وانه‌شه ئه‌و... ڕۆژه هه‌ر نه‌یه، ئه‌وا خۆشیمان بێ یان ترشی، هه‌رده‌بێ لێیان ڕابێین و به‌کاریشیان بهێنین.
فشار له فارسیه‌وه وه‌رگیراوه، جه‌خت له‌وانه‌یه له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراو وه له‌وانه‌شه به مانایه‌کی دی به‌کاربهێندرێ، سه‌قامگیریش وه‌ک تێی هه‌ڵده‌ڕوانم ده‌بێ له سه‌قه‌ت و مه‌قام ه‌وه وه‌رگیرابێ، مه‌خابنیش خوا نه‌بێ که‌س نازانێ چیه؟
ئه‌مانه به‌رهه‌می کوردستانی ئازادن، به‌رهه‌می ئازادی بیرکردنه‌وه‌ن هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ به وشه‌ی پیرۆزیان دابنێین، ده‌تواندرێ به حه‌زره‌ت ناوبندرێن. له‌هه‌موو کتابێک، نووسراوێک، لێدوانێک به‌لێشاو ئه‌م حه‌زره‌تانه به‌کارده‌هێندرێن و به‌رگوێمان ده‌که‌وون و وه‌ک تیری غه‌یبیش ته‌پڵه‌که‌ی کون ده‌که‌ن،
له زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته پێشکه‌ووتووه‌کان ئه‌گه‌ر به‌نیاز بن چه‌ند وشه‌یه‌ک بگۆڕن یان بیخه‌نه سه‌ر فه‌رهه‌نگه‌که‌یان، ده‌یه‌ها زمان‌ناس بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر لێی ده‌توێژنه‌وه، چه‌نده‌ها میوزیکناس له ئاوازه‌که‌ی ده‌کۆڵنه‌وه، چه‌نده‌ها ئاو نای له‌سه‌ر بڕیار ده‌درێ ئه‌وجا په‌رله‌مانی وڵاته‌که ئه‌رێی له‌سه‌ر ده‌دا و به ڕه‌سمی له مێدیاکانیان بڵاوی ده‌که‌نه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌م حه‌زره‌تانه‌مان له‌سه‌ره‌وه بۆ شۆڕ ده‌کرێته‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی بۆمان ڕوون بکرێته‌وه ڕه‌چه‌ڵه‌کیان چیه؟ وه که‌سیش نازانێ - ئه‌گه‌ر قودره‌یه‌کی ئیلاهی نه‌بێ - چۆن وا زوو توانیویانه به‌م جۆره بڵاوه، له‌م ماوه کورته، شوێنی خۆیان له‌ناو زمانی کوردی بکه‌نه‌وه.
ڕاسته که ده‌تواندرێ بۆ ڕه‌نگاوڕه‌نگ کردنی نووسراوێک چه‌ند وشه‌یه‌کی لابه‌لا به‌کاربهێنی، ده‌شێ نووسه‌رێک له کتابه‌که‌ی چه‌ند دێرێک له‌ده‌می یه‌کێکه‌وه به شێوازی ناوچه‌که‌ی بنووسێ، به‌ڵام مانای ئه‌وه نیه که هه‌ر شتێکی نوێ به‌رچاو که‌ووت، بکرێ به حه‌زره‌ت و بخرێته ناو فه‌رهه‌نگه نه‌نووسراوه‌که‌مانه‌وه، که دوای چه‌ند ساڵی دی ده‌بێ شاره‌زاکان قوڕ بپیوون و لێی بپێچنه‌وه تا تێی بگه‌ن که ڕه‌گی وشه‌کان له کوێوه هاتوون.
ئێمه‌ی کورد دوای بیست و دوو ساڵ نه‌مان توانیووه فه‌رهه‌نگێکی هاوتای سه‌رتاسه‌ریمان هه‌بێ، به هه‌موو رێزکمه‌وه، تا ئیمڕۆش زۆر سۆرانی له کوردی بادینان ناگه‌ن وه به عاره‌بی له‌گه‌ڵ یه‌ک ده‌دوێن، که‌هه‌رچه‌ند ئه‌گه‌ر نه‌ختێک پاره‌ی بۆ ته‌رخان بکرێ زۆر ئاسانه که ئه‌م دوو شێوازه، خاوه‌ن یه‌ک ڕه‌گو بنچینه‌یه، له‌یه‌ک بدرێ و به وشه نازداره کۆنه‌کانیان زمانه‌که‌مانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند تر بکرێ و بڕازێندرێته‌وه.
ئه‌وکاته پێویست ناکا ئه‌م به‌م هه‌له‌قبه‌له‌قانه گه‌رووی خۆمان ئازار بده‌ین. له جیاتیان وشه‌ی نوێمان بۆ داده‌هێنن و به‌سه‌ریشمانیان ده‌سه‌پێنن، وه‌ک ئه‌ویه کابرایه‌کی ڕوت له‌ناو به‌فر له‌سه‌رمان بله‌رزێ، تۆش بێی وه له‌جیاتی جلوبه‌رگ پێبده‌ی،بۆیمباخی بۆ ببه‌ستی
به‌ڕاستی مایه‌ی شه‌رمه‌زاریه، وه هه‌تا ئه‌گه‌ر ده‌ستگا تایبه‌تیه‌کانی زمانه‌وانیش زانیبێتیان که حه‌زره‌ته‌کانیان له‌کوێوه هێناوه، که هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کیان نه‌خستۆته به‌رچاو، وه نه‌ده‌بوایه له مێشکی یه‌ک کوردی ساده‌ی وه‌ک من، وه ته‌نها یه‌ک پرسیایری بێ وه‌ڵام، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی هاتنی ئه‌م وشانه بۆ ناو زمانه‌که‌مان، خۆی قیت بکردباوه.
وه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئاگاداریه‌کیش سه‌باره‌ت به حه‌زره‌ته‌کان له لایه‌ن ده‌سگا دیاریکراوه‌کان بڵاویش کرابێته‌وه، هه‌ر ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریان نابێ بسڕێته‌وه چونکه ئاگادارکردنه‌وه ده‌بێ هه‌موو کوردێکی پێ گوێ بیست ببوایه وه له‌هه‌موو شوێنێک
منێک دانشتووی ئه‌ڵمانیا هه‌ر ئه‌وه‌نه‌دم پێکرا له‌م دووریه‌وه چه‌ند ساتێک له ئینته‌رنت به‌دوای هه‌واڵێک یان ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک بگه‌ڕێم که‌چی بێ ئه‌نجام بوو، دوایی هه‌وڵم دا له ڕێگه‌ی چه‌نده‌ها براده‌ری شاره‌زا به شتێک بگه‌م، هه‌ر هیچم به هیچ نه‌کرد وه ته‌نانه‌ت هاوڕێیه‌کی دانیشتووی کوردستان ئه‌ویش داد‌و بێدادی بوو له‌ده‌ست حه‌زره‌ته‌کان و نووسیبووی که به‌هۆی ئه‌م جۆره وشه سه‌یرانه خه‌ریکه هه‌ر کوردیشی بیر بچێته‌وه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست