کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


منه‌تی شه‌هید!!

Monday, 11/03/2013, 12:00



شه‌هید وشه‌یه‌کی عاره‌بیه‌ وه‌ دوای به‌ موسوڵمان بوونی کورد هاتۆته‌ کوردستان، له‌ قورئان چه‌نده‌ها جار باس له‌ شه‌هید و شه‌هاده‌ت کراوه‌،
له‌زۆر ئاینی تریش، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌ پێناوی خودا ده‌کوژرێن، ده‌بن به‌ خاوه‌نی ئه‌م شه‌رفه‌ و به‌ڵێنی به‌هه‌شت یان ئاسمانیان پێده‌درێ.
لێره‌دا به‌هه‌شت به‌نسیببوون خه‌ڵاتێکی بێهاوتایه‌ وه‌ خواوه‌ند چاکه‌ی ئه‌و کوژراوانه‌ی پێده‌داته‌وه‌ که‌ له‌پێناوی ڕێگای ڕاستیدا گیانی خۆیان به‌خش ده‌که‌ن.
له‌ناو کوردا وشه‌یه‌ک نه‌بووبۆ وشه‌ی شه‌هید، ئه‌گه‌ر هه‌شبووبێ ئه‌وا ڕۆژ دوای ڕۆۆژ مانا ‌که‌ی گووم کردوه‌، هه‌ر بۆیه‌ش به‌کارهێنانی وشه‌ی شه‌هید په‌ره‌ی سه‌ندووه‌ وه‌ خۆی له‌ مانا ئاینیه‌که‌ی جیا کردۆته‌وه‌ ، به‌جۆرێک که‌ بۆ هه‌موو کوشتنێک یان مردنێک له‌ پێناوی باوه‌ڕێکی ڕه‌وا وه‌، به‌کارده‌هێندرا،
له‌ ڕابردوودا گۆڕینه‌وه‌ی وشه‌ له‌به‌ینی گه‌له‌ هاوسێکان دیارده‌یه‌کی باو بوو، وه‌ ئیمڕۆ له‌ جیهانی ته‌کنۆلۆجیا و گلۆبالیزمدا هه‌موو گه‌لانی سه‌ر ڕوی زه‌مین وشه‌ ئالۆگۆڕ ده‌که‌ن، ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو چه‌نده‌ها وشه‌ی کوردی هاتۆته‌ ناو فه‌رهه‌نگی ئه‌ڵمانی ناوبراو به‌ دوودن، وه‌ک پێشمه‌رگه‌، کۆڕه‌و . . .
وه‌ عاره‌بیش بۆ ته‌واوکردنی زمانه‌ بیابانیه‌که‌ی خۆیان هه‌ر له‌دێر زه‌مانه‌وه‌ چه‌نده‌ها وشه‌یان له‌ کورد و فارس و سریانی و عبری و گه‌لی تره‌وه‌ وه‌رگرتوه‌،
وا به‌مدواییه‌ش به‌به‌رده‌وام وشه‌ له‌ ڕۆژئاوا وه‌رده‌گرن و ته‌عریبی ده‌که‌ن وه‌ به‌ عاره‌بیه‌ قوحه‌که‌ی خۆیانی داده‌نێن، دیمۆکڕاسیان کردۆته‌ دیموقڕاتی تا بتوانن قڕه‌ به‌ ئازادی بیرکردنه‌وه‌ بهێنن، ته‌له‌فزیۆن و به‌نته‌لۆن و هه‌زاره‌ها وشه‌ی تر له‌ ئه‌وروپا وه‌رگیراون، به‌س هیچ ئه‌ورو‌پیه‌ک منه‌تی وشه‌یان به‌سه‌ره‌وه‌ ناکه‌ن، که‌چی عاره‌ب ئه‌م وشه‌ی شه‌هیده‌ به‌ ماره‌یی دایکیان ده‌زانن و هه‌ر تێیانهه‌ڵتریزاند داوای ده‌که‌نه‌وه‌ جارێک له‌ فارس جارێک له‌ تورک وه‌ به‌مدواییه‌ش ده‌یانه‌وێ به‌ شه‌هید منه‌ت به‌سه‌ر کورده‌وه‌ بکه‌ن.
دوای بوژانه‌وه‌ی هه‌ستی کوردایه‌تی به‌م جۆره‌ی که‌ ئیمڕۆ ده‌ناسرێ گه‌لی کورد ڕووبه‌ڕوی دوژمن بۆوه‌ وه‌ دوژمنی گه‌له‌که‌شمان تا بیتوانیبا لێی ده‌کووشتین، هه‌موو کوژراوێکیشمان گیانی خۆی بۆ کوردستانێکی ئازادی سه‌ربه‌خۆی پڕ ئاسوده‌یی ده‌به‌خشی، جا بۆ ناڕه‌وایه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خه‌ڵاتی ئه‌م خۆبه‌ختکارانه‌ به‌ نیمچه‌ به‌هه‌شتێک له‌ شێوه‌ی وڵاتێکی ئازادی پڕ له‌ ئاسوده‌یی بده‌ینه‌وه‌، وه‌ بۆ نه‌تواندرێ ئه‌م که‌سانه‌ی که‌ بۆ مافێکی ڕه‌وا کوژراون، به‌ شه‌هیدی کورد و کوردستانیان له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو جۆری خه‌بات له‌ کوردستان گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات وه‌ له‌ گه‌ڵ خۆشیدا مانا جه‌وهه‌ریه‌که‌ی وشه‌ی شه‌هیدی گۆڕیوه‌ تا وشه‌که‌ بوو کوردی که‌ هه‌روه‌ک عاره‌ب سه‌هۆلیان کرد به‌ پلج ی عاره‌بی.
وه‌ من دڵنایم که‌ ئه‌وکاته‌ی عاره‌بێک ده‌ڵێ پلج ئه‌وا ئه‌م پلجه‌ به‌ ئه‌ندازه‌ی به‌فره‌که‌ی خۆمان سارد نیه‌ وه‌ کاریگه‌ری هه‌وا گه‌رمه‌که‌ی عه‌ربستانی به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، که‌چی هه‌ر مه‌به‌ستیان سه‌هۆڵه‌که‌ی خۆشمانه‌، جا ئێمه‌ی کورد که‌ هه‌ر به‌دڵباش به‌ناوبانگین به‌رده‌رگای دادگامان پێنه‌گرتوون وه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی وشه‌که‌مان لێنه‌کردوون، وا ئێوه‌ش به‌به‌ردوام به‌چاومانی داده‌ده‌نه‌وه‌
برا عاره‌به‌کانمان، که‌ هه‌رچه‌ند ئێوه‌ به‌ برای خۆتانمان نازانن وه‌ ناشتانه‌وێ له‌ به‌هه‌شتیشدا هاوسێتان بین، ئێمه‌ به‌م وشه‌یه‌ نامانه‌وێ گیانفیداکانمان بنێرین بۆ به‌هه‌شتی ئێوه‌ وه‌ جێگا له‌وێ به‌ ئێوه‌ له‌ق ناکه‌ین، به‌ڵکو ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ به‌م وشه‌یه‌ به‌ڵێنی کوردستانی ئازادیان پێبده‌ین،
جا شه‌هیده‌کانیشمان خۆیان و باوه‌ڕیان به‌یه‌زدان،
ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی به‌هه‌شت بوون ئه‌وا نه‌ به‌م وشه‌یه‌ ده‌رگایان بۆ ده‌کرێته‌وه‌ وه‌ نه‌ ئه‌گه‌ر نه‌هێڵن به‌کاری بهنین له‌ جناته‌کان ده‌ربه‌ده‌ر ده‌کرێن جا بۆیه‌ منه‌تی شه‌هید مان به‌سه‌ره‌وه‌ مه‌که‌ن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە