بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕان به راستی ببێته گۆڕان....
Friday, 17/07/2009, 12:00
راستیه‌کی خه‌وشهه‌ڵنه‌گره بۆ هه‌موو که‌سێکی رۆشنفکر که ئه‌و ره‌وشه‌ی باشووری کوردستانی تێکه‌وتووه به‌رهه‌می فره‌تر له سه‌د ساڵی داگیرکردن و به‌کۆلۆنیکردنی سه‌رجه‌م کوردستانه له لایه‌ن دهوڵهتهداگیرکهرهکانهوه. هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی که حوکمی کوردستانیان کردووه به هوموو شێوازه‌کانی له خشته‌بردن، زه‌لیلکردن، هه‌ژارکردن، سه‌رشۆرکردن و له‌وێشه‌وه تێکشکانی که‌سایه‌تی مرۆڤی کوردیان کردۆته به‌شێکی هه‌ره گرنگی به‌رنامه‌ی سیاسیان بۆ هێشتنه‌وه و به‌رده‌وامیدان به داگیرکردنی کوردستان.
شتێکی ئاشکرایه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی گه‌لێکی وڵاتداگیرکراو له رووی هزری، سیاسی و رووناکبیریهوه له ئاستێکی نزمدابن ئه‌وه رژێمی داگیرکه‌ر به ئاسانی ده‌توانێت ئه‌و گه‌له له‌خشته‌به‌رێت و به‌رده‌وام بێت له داگیرکردنی وڵاته‌که‌یاندا و له‌وێشه‌وه سه‌ر و سامانی وڵاته‌که‌یان به‌تاڵان به‌رێت و به‌رده‌وامبێت له حوکمکردنیان و سه‌پاندنی سه‌روه‌رێتی خۆی به‌سه‌ریاندا.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشایه‌کی ره‌وشی باشووری کوردستان بکه‌ین ده‌بینین که له هه‌موو روویه‌که‌وه زۆر لهدواماوهتهوه له به‌راوردکردن له گه‌ڵ ته‌نانه‌ت وڵاتانی دواکه‌وتووی ناوچه‌که‌شدا. من هه‌میشه ئه‌و بۆچوونه‌م هه‌بووه که ئێمه نابیت گله‌یی و ره‌خنه له دوژمنانمان بگرین، چونکه ئه‌وان دوژمنن و دوژمنیش بۆ سه‌لماندنی دوژمنایه‌تی خۆی ده‌بێت ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ‌کرد، په‌یڕه‌وبکات. به‌ڵام بۆتێگه‌یشتن له ره‌وشی خۆمان وه‌ک گه‌ل و وه‌ک تاکه که‌س زۆر گرنگه که به‌چاوێکی بێبه‌زه‌ییانه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌وه له خۆمان بڕوانین.
لیره‌دا پێویسته ئه‌وه بێژم که له پرۆسه‌ی رهخنهگرتنهکهدا وشه‌کانم به پله‌ی یه‌ک ئاراسته‌ی هه‌موو رۆشنبیر، سیاسی و سه‌رکردایه‌تی پارته‌کان ده‌که‌مه وه له‌وه‌ی گه‌ل به شێوه‌یه‌کی گشتی بگرێته‌وه. هۆیه‌که‌ش ئه‌وه‌یه که رۆشنبیران، سیاسه‌تمه‌داران و پارته‌کان هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی تێگهیستنیان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ تێگه‌یشتن له سیاسه‌ته‌کانی داگیرکاران و چۆنێتی پارێزگاریکردن له ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا و به‌هێزکردنی که‌سایه‌تی مرۆڤی کورد له به‌رامبه‌ر سیاسه‌ته‌کانی رژێمه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا.
من که ئاوڕلهمێژووی گه‌له‌که‌مان ده‌ده‌مه‌وه نابینم به‌و شێوه سیستماتیکه‌ی که دوژمنان گه‌لی کوردستانیان زهلیلکردووه و که‌سایه‌تیان تێکشکاندوه، پارته‌کانی کوردستان و رووناکبیرانمان به‌هه‌مان شێوه گه‌لی کوردستانیان پهروهردهکردبێت و که‌سایه‌تیان به‌هێزکردبێت بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان نه‌دۆڕێنن به دۆژمنان و له‌وێشه‌وه زیانی گه‌وره له به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی و نه‌ته‌ویی نه‌ده‌ن. به‌داخه‌وه ده‌ڵێم له زۆربه‌ی کاته‌کاندا ئه‌و سیاسه‌ته‌ی پارته کوردستانیه‌کان له باشووری کوردستاندا په‌یڕه‌ویان کردووه به شێوه‌یه‌کی راسته‌وخۆ ئاوی کردوه به ئاشی دوژمن‌دا. بۆ تێگه‌یشتن له‌و پهیڤانهم سیاسه‌تی پارته‌کوردیه‌کان له ماوه‌ی ئه‌و 35 ساڵه‌ی دواییدا بهێننه‌وه یادی خۆتان.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش چه‌ند ههلوێستهیهکه.
خیانه‌تکردن له نیشتیمان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی که گه‌وره‌ترین تاوانه تاکه‌که‌سێک یان رێکخراوێک بیکات له باشووری کوردستان به زیاده‌وه کراوه. کاتێک تاکه که‌سێک خیانهتدهکات زۆرجیاوازه له‌وه‌ی رێکخراوێک که خاوه‌ن سه‌رکردایه‌تی، گۆڤار، رۆژنامه و هێزی چه‌کداریه بیکات له هه‌مان کاتیش‌دا بیانووی زۆر و زه‌وه‌ن بێنیته‌وه بۆ خیانهتکردنهکهی. ئه‌وه‌ی له شه‌ست و شه‌ش کرا تاوانێکی ئه‌وه‌نده مه‌زنه و زیانێکی ئه‌وه‌نده مه‌زنی به گه‌ل و نیشتیمان گه‌یاندووه که تاوه‌کو رۆژی ئه‌مڕۆ ئاکامه‌کانی له زیهن و رفتار و گوفتاری زۆر له تاکه که‌سه‌کانی گه‌له‌که‌ماندا ره‌نگده‌داته‌وه. له‌و کاته‌ی که ژماره‌ی سه‌رجه‌م پیشمه‌رگه‌ی کوردستان له شۆڕشی نوێ‌دا ناگه‌یشته ده هه‌زار که‌س، ژماره‌ی جاشه‌کانی رژێم که له نێویاندا ئه‌نفالچی هه‌یه، به پێی هه‌ندێ سه‌رژمێری له کاتی رژێمی گۆڕبه‌گۆڕدا گه‌یشتبۆ فره‌تر له دوو سه‌د هه‌زار.
ئه‌مه سه‌رباری ئه هه‌موو موخابه‌رات و به‌عسیانه‌ی که به‌ته‌واوی ببوونه دهستهدرێژکراوهکهی به‌عس له کوردستاندا و حوکمی به‌عسیان له کوردستاندا به‌هێزده‌کرد. ئایه بوونی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه به خائین و چوونه نێو به‌ره‌ی دوژمنه‌وه ئاکارێکی هه‌روا لهخۆوهروویدا یان رژێم به ده‌یان ساڵ زه‌مینه‌ی بۆ خۆشکردبوو؟
تاوانی 31 ی ئابی 1996 به یه‌کێک له تاوانه هه‌ره گه‌وره‌کانی پ‌د‌ک ده‌ژمیردرێت، له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان له ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌رته‌شی به‌عسیان هێنایه‌وه سه‌ر خاکێ کوردستانی رزگارکراو و ئاڵای کوردستانیان له سه‌ر کۆشکی په‌رله‌ماندا داگرت. ئه‌نجامدانی تاوانێکی له‌و بابه‌ته له پێناو پاراستنی بنه‌ماڵه و حیزب‌دا کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لیکه‌وته‌وه و ئاکامه‌کانی تا ده‌یانساڵی تر له زیهن و بیرکردنه‌وه‌ی گه‌لدا ده‌مینێته‌وه.
یه‌کێک له فاکته‌ره هه‌ره به‌هێزه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا ره‌وشتی کارکردنه له‌و جێگایه‌ی که هه‌ر که‌سێک کاری تێدا ده‌کات. گه‌لۆ ئایه ره‌وشتی کارکردن و مامه‌له‌کردنی کارمه‌ندانی کورد له گه‌ل خه‌ڵکیدا به پێی پێویست و له ئاستی خۆیدایه؟ به هه‌زاره‌ها کارمه‌ند هه‌یه که له رۆژێکدا سێ کاتژێر کارناکات ئه‌مه له جیاتی ئه‌وه‌ی که هه‌ر کارمه‌ندێکی کوردستان له‌رۆژێکدا له بری هه‌شت سه‌عات ده سه‌عات کاری بکردایه چونکه ئێمه گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر وڵاتێکی خاپوور و وێران.
ره‌وشتی کارکردن له نێو ده‌سته باڵاکانی حوکمه‌تدا نزمه ، بهڕیوهبهراتیهکان بۆ خۆیان ره‌وشتی کاریان نزمه ئه‌گینا چۆن به‌ڕێوه‌به‌رێک له کارمه‌نده‌که‌ی قه‌بووڵده‌کات که به پێ پێویست کارنه‌کات. بۆ ئیمزایه‌ک ده‌چیته ده‌زگایه‌ک پێتدهڵین بڕۆ سێ رۆژی تر وه‌ره‌وه، باشه بۆچی؟ ئه‌وه‌یه ره‌وشتی کارکردن؟ ئه‌وه باس له دزی و تاڵانکردن هه‌ر مه‌که‌ن، چونکه سه‌رکرده‌کان بۆخۆیان به زۆری سه‌روه‌ت و سامانی گه‌لیان تاڵانکردووه، به ده‌یان سه‌رکرده هه‌یه که زه‌وی و زاری خه‌ڵکیان داگیرکردووه و که‌سیش لێیان ناپرسێته‌وه، ئه‌و رفتارانه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له سیاسه‌ت و رفتاری به‌عسیه داگیرکه‌ره‌کان ده‌چێت.
زیهنیه‌تی خزم خزمێنه و دۆستایه‌تی و هه‌ڤاڵبه‌ندێتی له‌وپه‌ڕی به‌هێزیدایه له کوردستاندا، له‌وڵاتێکدا که‌سانی به‌رپرس چاوپۆشی بکه‌ن له‌که‌سانی تاوانکار به‌هۆی په‌یوه‌ندی دۆستایه‌تی و خزمایه‌تی و ههڤاڵبهندێتیهوه، ئه‌و وڵاته قه‌د پێشناکه‌وێت و ههرلهدواوهیه. چاوپۆشیکردن له تاوان بۆ خۆی تاوانه به پێی هه‌موو یاسا و نۆڕمێک.
باشه که ره‌وشی وڵات و هه‌ستی به‌رپرسیارێتی و وڵاتپارێزی به‌وشێوه‌یه بێت چۆن وڵات پێشده‌که‌وێت؟ ئایه ئه‌و ره‌وش و ئه‌و که‌سایه‌تیه لاواز و تێکشکاوه چۆن ده‌گۆڕی و چۆن باشده‌کرێت؟ ئه‌و گۆڕانه‌ی که پێویسته بکرێت ته‌نها له ژێرخانی کۆمه‌ڵدا ده‌بێ بکرێت یان له سه‌رخانی کۆمه‌ڵدا؟ له کۆمه‌لگایه‌کدا که خاوه‌ن ئه‌و هه‌موو پارتیه سیاسیانه بێت تاوه‌کو ئێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو سیاسه‌تێکی چه‌وت و زیانبه‌خش، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سیاسه‌ته‌ی که راسته‌وخۆ زیانی گه‌وره‌ی به گه‌ل گه‌یاندووه، هه‌ر له شه‌ڕی نێوخۆوه بگره تا وه‌کو گه‌نده‌ڵی و تاڵان‌کردنی سه‌رو سامانی گه‌ل، هیچ یه‌ک له‌و پارتیانه رانه‌وه‌ستاوه له‌سه‌ر خۆی و سیاسه‌ته‌که‌ی و پیداچوونه‌وه‌یه‌کی زانستیانه‌یان نه‌کردوه له‌سه‌ر سیاسه‌تی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی وانه‌ی لێفێربن و هه‌ڵه‌کانی پێشوویان چهندپاتنهکهنهوه.
من لێره‌دا مه‌به‌ستم له نووسینی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن پارتیه کوردستانیه‌کانه‌وه به درێژایی ده‌یان ساڵ ئه‌وه نیه که قیتماغهی برینه‌کان هه‌ڵده‌مه‌وه و بیانکولێنمهوه، به‌ڵکو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که هه‌ر گرووپ و رێکخراوێک که داده‌مه‌زرێت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی زانستیانه و بێ به‌زه‌ییانه ره‌خنه له خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان نه‌گرن و به زیهنیه‌تێکی هاوچه‌رخانه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ته‌واو بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رسم و تێکشکانانه نه‌که‌ن، گۆڕان سانا نابێت.
بۆ ئه‌وه‌ی گوڕان به‌راستی ببێته گۆڕان زۆر گرنگه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لیستی گۆڕان هه‌ڵسه‌نگاندنێکی خۆیان و هه‌ڤاڵه‌کانیان بکه‌ن. ئایه له نێو ئه‌واندا که‌سیان تێدا نیه زه‌وی و زاری هاووڵاتیانی داگیرکردبێت و خۆی له سه‌ر حیسابی خه‌ڵکی سته‌مدیده ده‌وڵه‌مه‌ند نه کردبێت؟ که‌سی فایلداریان تێدا نیه؟ که‌سانی ژنکوژیان تێدانیه؟ چونکه ئه‌مانه هه‌موویان مه‌رجن بۆئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان راستگۆبێت له گه‌ڵ وتاره‌کان و درووشمهکانیا. ئێستا لیستی گۆڕان له‌بره ودایه و خه‌ڵکێکی زۆر روویانتێدهکهن بۆیه زۆر گرنگه که رێگه نه‌ده‌ن به که‌سانی ره‌وشت نزم و تاوانکار جێگۆڕکێ بکه‌ن و خۆیان بخزێننه نێو ریزه‌کانی گۆڕانه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سانه ده‌نگبده‌ن به لیستی گۆڕان که‌س ناتوانێت رێ‌یان پێبگرێت به‌ڵام رێگه‌نه‌درێت به‌وه‌ی که له ئاینده‌یه‌کی دوور یان نزیکدا به‌رپرسیارێتی بگرنه ده‌ست، ئه‌گینا گۆڕان ته‌نها وه‌ک ناوێک له نێو ناواندا ده‌رده‌که‌وێت و هیچی تر، ئێمه‌ش عه‌وداڵی گۆڕانی راسته‌قینه‌ین. رۆژگاریش زامنی ده‌رخستنی راستیه‌کانه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست