نه‌جمه‌دین شێخ قادر و کوردستانپۆست
Saturday, 29/08/2009, 12:00
له سایتی کوردستان پۆست‌دا له ژێر سه‌ردێڕی (به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی سلێمانی و گه‌نده‌ڵیه‌کانی به به‌ڵگه‌وه) کوردستان پۆست نوسینێکی بڵاوکردۆته‌وه که نوسه‌ره‌که‌ی ناوی خۆی ناوه (موکریانی). مرۆڤ که وشه‌ی به‌ڵگه ده‌بینێت وا ده‌زانێت ئێستا ژماره‌یه‌ک وێنه و نوسراوی ره‌سمی وه‌کو به‌ڵگه‌ی مه‌له‌فه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه که‌چی که نوسراوه‌که ده‌خوێنیته‌وه ته‌نها رۆحی که‌سێکی کینه له دڵه که ناوی راستی خۆشی نه‌هێناوه. ئه‌م که‌سه به ئاره‌زوی خۆی تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ نه‌جمه‌دین شێخ قادر که ده‌نگ هه‌یه ببێت به به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی. من نامه‌وێت دێڕ به دێڕ وه‌ڵامی ئه‌م که‌سه بده‌مه‌وه چونکه قسه‌کانی راست نین به‌ڵام ده‌مه‌وێت له کوردستان پۆست بپرسم ئایا کام به‌ڵگه‌یه‌ی له‌و قسانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه که موکریانی له‌سه‌ردێڕدا باسی ده‌کات؟ ئایا تا ئێستا کوردستان پۆست نازانێت به‌ڵگه چییه؟ ئه‌ی نه‌ده‌بوو که ناوی خۆی نه‌نوسیوه له‌وه بگات که‌هیچ که‌سێک خۆی به‌رپرسیار نه‌کردووه له‌و قسانه؟ جگه له‌مانه‌ش کاتێک کوردستان پۆست ره‌خنه له ده‌سته‌ڵات ده‌گرێت نه‌ده‌بوو ئه‌وه‌نده به حه‌زه‌ر بێت که له رێگای ئه‌وانه‌وه درۆ نه‌کرێت و ته‌شهیر به خه‌ڵک نه‌کرێت؟ باشه کوردستان پۆست له‌وه ناترسێت که ئه‌م جۆره نوسینانه وا ده‌که‌ن که هه‌رچی له‌وێدا بڵاو بێته‌وه ره‌واجی نه‌مێنێت؟ دوا پرسیار بۆ کوردستان پۆست: ئایا له‌وه تێناگه‌ن که ئه‌و جۆره که‌سه په‌نگتان پێ ده‌ده‌ن و ئێوه‌ش پێشوازیان لێ ده‌که‌ن؟
نه‌جمه‌دین شێخ قادر کێیه؟کاک نه‌جمه‌دین هه‌ر له منداڵییه‌وه خه‌ریکی کاسبی و کار بووه. به چلوره فرۆشتن، شاگرد نانه‌وایی و له‌م جۆره ئیشه ژیانی ده‌ستی پێ کردووه. دوایی بووه به پۆلیس و شانبه‌شانی ئه‌وه خوێندویه‌تی تا بووه به ئه‌فسه‌ر له سلکی پۆلیسدا. ئێستا پله‌ی عه‌میدی هه‌یه و یه‌کێکه له شاره‌زاکانی سلکی پۆلیس. له روی سیاسیشه‌وه له خێزانێکی کورد په‌روه‌ره‌وه هاتووه. خۆشی یه‌کێک بوو له‌وانه‌ی که هه‌میشه هاوکاری پێشمه‌رگه بووه له ناو شاردا و براده‌ر و ناسیاوی زۆربه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کانه، له سه‌رده‌می حکومه‌تدا ژیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و که‌سێکی وا نیه که پێوستی به شایه‌د هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی نیشتیمانپه‌روه‌ریی خۆی بسه‌لمێنێت. به‌عس زیندانی کرد‌و خستیانه ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه و به رێکه‌وت ئیعدام نه‌کرا. جگه له خۆی برایه‌کیشی سۆران حوکمی ئه‌به‌دی دراو چوار ساڵ زیندانی بوو.
نه‌جمه‌دین شێخ قادر له‌و جۆره که‌سه نه‌بووه که به ده‌عوه‌ت و خۆبردنه پێشه‌وه له حکومه‌تی به‌عس و ئینجا حکومه‌تی کورد و مه‌سئول ده‌وڵه‌مه‌ند ببێت. له‌و نموونانه زۆرن که ئێستا خاوه‌نی ملوێنه‌ها دۆلارن. کاک موکریانی ئه‌گه‌ر خۆی پیاوێکی سه‌ر راست بوایه له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌نووسی نه‌ک نه‌جمه‌دین. به‌ڵام دیاره که کاره‌که‌ی به مه‌به‌ستی شه‌خسییه.
به ئاشکرا که‌سانێک هه‌ن که جاش بوون ئێستاش خاوه‌نی حیمایه و پۆستن، ده‌بوو موکریانی باسی ئه‌وانی بکردایه. چه‌نده‌ها مه‌سئول هه‌ن که داوێن پیس و ته‌عه‌داکه‌رن کاک موکریانی ئه‌مه چۆن بوو که‌سێکی دۆزیه‌وه که داوێن پاک و پیاوچاک بێت؟
کاک نه‌جمه‌دین که‌سێکی بێ فیز و ره‌فیق دۆست و بێ وه‌یه. زۆربه‌ی خه‌ڵکی شار ده‌یناسێت. گرنگه که ئه‌م جۆره که‌سه کاربه‌ده‌ست بێت و ده‌بوایه پشتی بگیرایه که‌چی هێشتا وه‌زیفه‌که‌ی وه‌رنه‌گرتووه له رێگای ئه‌م سایته‌وه که به حساب دژی خراپه قسه ده‌کات به هێرش پێشوازیی لێ کرا.
********************************
بۆ کاک نه‌ژاد: به‌ڕێزم چه‌ندین جار من باسم له‌وه کردووه، که ئیتر ئێمه ئه‌و قۆناغه‌مان بڕی باس له دزیی و داوێنپیسی و چی و چی به‌رپرس و به‌رپرسه‌کانی ناو ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ت بکه‌ین، دیاره هه‌رچی شتێک که ده‌نووسرێت به‌و شیوه‌یه و له نموونه‌ی موکریانی هه‌موو ئه‌و که‌سه گه‌نده‌ڵ وناپاکانه‌ن که له بوغز و کینه‌ی شه‌خسییه‌وه ئه‌و بوختانانه ده‌هۆننه‌وه، من سه‌ره‌ڕای داوای لێبووردن له نه‌جمه‌دین شێخ قادر، داواکارم له به‌ڕیزتان وه‌ک ئه‌ندامێکی ستاف که با خۆمان له‌و جۆره سه‌رئێشه‌یه به‌دوور بگرین و هیچ نووسینێک ناوی که‌سێکی تێدا هاتوبوو، بڵاوی نه‌که‌ینه‌وه، ئه‌وه کاری ئێمه نییه، لێره‌وه که‌سێکی ده‌روون نه‌خۆشی وه‌ک ئه‌و موکریانییه زوخاوی پیسی خۆی له لای ئێمه هه‌ڵبڕیژیت، با چیدی خۆمان له‌و جۆره نووسینانه لابده‌ین. من کاتێک ئه‌مه ده‌نووسم ئه‌و بنه‌ماله‌یه ده‌ناسم، ده‌زانم ناهه‌قی به‌رامبه‌ر کراوه، وه‌ک به‌رپرسی سایته‌که به سه‌ر منیش‌دا شکاوه‌ته‌وه، با ئێمه هه‌وڵ بده‌ین دوست و خۆشه‌ویست بۆ لای خۆامن رابکێشین، نه‌ک هه‌ر ڕۆژه‌ی که‌سێک لێمان بتۆرێت. ئێمه دژی ده‌سه‌ڵات و دوو بنه‌ماڵه‌ی خێڵه‌کی بارزانیی و تاڵه‌بانین، نه‌ک کاربه‌ده‌سته بچوک و فه‌رمانبه‌ره‌کانی ناو ده‌زگا حکومیی و کۆمپانیا و ئیدارییه‌کان. ئه‌م سه‌رنجه‌شم بۆ ده‌ربڕینی هه‌ستیی خۆشه‌ویستیی و ماندووبوونی به‌ڕێزتانه، داوای لێبووردنیش له به‌ڕیزتان ده‌که‌م، چونکه ناچارم ئه‌م نامه‌یه به کراوه‌یی بنووسم. (که‌مال)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست