کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە تیرۆرى هەستەوە بۆ تیرۆرى مرۆڤ

Saturday, 08/05/2010, 12:00


ماوەیەکە گەرمترین بابەت لە سەر لاپەرەکانى رۆژنامە و کۆڤارەکان و بەتایبەت ماڵپەرەکانى ئینتەرنێـت ،ئەو بێ رێزیە بوو کە چەند هەست شکێنێک و چەند تیرۆرستێکى پیرۆزییەکان دژى پێغەمبەرەکانى خوایان کردبوو ، ماوەیەکبوو تیرۆرى هەستى خەلکى موسلمانى کوردیان دەکرد ، بەڵام ئەمرۆ دەستیان کرد بە تیرۆرکردنى مرۆڤ و وە لە مرۆڤەکانیش رۆژنامەنووس ، ئەوانەى کە بەردەوام خەباتى قەڵەم دەکەن بۆ خۆشى میللەتەکەیان ، ژیانیان دەبەخشن تا کەسانى تر بژین ، دیارە ئەمە یەکەم کەس نیە ئاوا لە بەرچاوى دکتاتوورەکان و خوێن مژەکانى ئەم میللەتە ستەمدیدەیە تیرۆردەکرێت و پێشمان وانیە کوتا کەسیش بێت ، بەڵام گرنگ ئەوە دواى تیرۆکردن چى ؟ ئایا ئەوەى کە ئەوان دەیانەوێت دێتە دى ؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر ، لە گەڵ تیرۆرکردنى هەر رۆژنامەنووسێک دەیان رۆژنامەنووسى تر دێنە وجود و قەڵەمەکانیان تیژدەکەن و لە یەکەم نووسینیانیشدا ئیدانەى کارە قیزەونەکانیان دەکەن، رۆژنامەنووسێک دەروا دەیانى ترى چالاکتر و بە جورئەتتر دێنە ناو کورەپانەکە ، دەیان زەردەشت مان لێ روویشتووە بەڵام میسقالە زەرەیەکیش پاشەکشەماننەکردووە ، ئێمەى رۆژنامەنووس هەر لە یەکەم ساتە وەختى دەستکردمان بە کارەکەمان ئەم جۆرە کارە قیزەوونانەمان بەبەرچاو گرتووە ، بۆیە ئێستاش کاتێ بووە بە حەقیقەت تۆشى هیچ شڵەژانێکمان ناکات و پێشمان ئاساییە چونکە لە سەر حەق دەکوژرێین ، لە سەر بەرگریکردنى میللەتەکەمان دەکوژرێین نەک لە شەرى براکوژیدا ، نەک بە دەستى سەربازەکانى بەعس لە سەر قەلاى هەولێر نەک لە سەر گەندەڵى نەک لە سەر دزیکردنى میللەت نەک..... ، تا لە سایەى دکتاتورەکان و سەددامیەکان بژین هەر چاوەرێى ئە کارانەین ، بەڵام هەر بەدڵنیاییەوە دەڵێین کە تا هەنگاو بەرەو پاشەوەمان دەبن سەد هەنگاو بەرەو پێشەوە دەچین .
نا بۆ تیرۆ توقاندن .... بەڵێ بۆ ئازادى ڕاستەقینە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە