کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكگرتوو وەك پرۆژەیەك بۆ ئفلیجكردنى هەستی نەتەوایەتیی و بەعەرەبكردنى كوردستان

Wednesday, 23/04/2014, 12:00


زۆربەى هێزە سیاسیە كوردییەكان دروستكراو و سێبەرى حیزبێكى دەرەكین، لەوانەش یەكگرتووى ئیسلامى كوردستانە كە درێژكراوەى "ئیخوان موسلمین"ى عیراق و جیهانە، وە ئەو پارتە سیاسەتى ئیخوان بە 100% جێبەجێ دەكات. م. سلاحەددین سەركردەى پیشووى ئەو حیزبە ئیستا ئەندامى شورا و سەركردایەتى ئیخوانى عالەمیە ئەو یەكگرتوو وەكو ئیخوان بۆ خزمەتى ئەجینداى ولاتانى عەرەبى بەكاردەهێنێت بۆ نمونە:
1- یەكگرتوو پرۆژەى بەنجككردنى هەلەبجە!
یەكگرتوو وەك ئیخوان لە سالى 1958 هاتۆتە كوردستان، بەلام لەبەرچاوى ئەوان ێەددام و دارودەستەكەى 182000 هەزار كوردییان زیندەبەچال كرد، وە 250000 هەزار شەهیدى تر و كیمیابارانكردنى هەلەبجەو خنكاندنى 5000 هەزار كەس و پاشان كاولكردنى هەزاران لادێ، سەرەراى ئەو زولمە هەر گەورانەى بەعس یەكگرتوو بە بەیانیكیش ئیهانەى ئەو كارانەى ێەددامى نەكرد. دەپرسین ێەددام لە ساڵى 1988 ەوە تاكو 1991 هەموو ئەو تاوانەى ئەنجامدا، كوا بەیاننامەو ئیهانەكردنى بەعس؟ كوا فرمیسكى ولاتە عەرەبیەكان؟ كوا دەنگى ولاتانى عەرەبى دژى ێەددام و بە جینۆسایكردنى كوردستان؟ كوا مرۆڤایەتى ئیخوانى میێر، ئوردن و قەتەر بۆ ئیدانەكردنى هەموو تاوانەكانى ێەددام؟
وەك دەزانن لەدواى شۆرش میێر یخوانەكان یەك سال حكومیین كرد، بەلام نەیانتوانى چەند كچە ئەنفالكرداوێك كە كراونە كەنیزە لەنیویان بیگەریننەوە كوردستان. ئەرى بۆچى ئوردن و قەتەر و ولاتانى خەلیچ كچە ئەنفالكراوەكانى گەرمیان نانیرنەوە، ئەوانە كەنیزەى جەنگن لاى ئەوان.
لە سالانى هەشتاكان م. سەلاحەددین بەو برا ئیخوانیانەى وت ئەوە موسوڵمان و كوردن یان ئەوە دیارى ێەددام و ئیخوانى كوردستانە لە هیڵ و خەتى یەك بۆ ئیوە؟
بزووتنەوەى ئیسلامى، یەكێتى، پارتى و ئێران و........هتد، لە كارەساتى هەلەبەجەدا زۆر بەڵگەو ژان و خوێنى هەلەبجەیان بەتەواوى جیهان ناساند، بەڵام هەزاران جار مەخابن یەكگرتووى كوردستان و ئیخوانى عالەم تەنها وشەیەك و بەیانێكشیان لەدژى ێەددام دەرنەكرد. كونسولخانەكان و یو ئین بۆچى؟ تەنها لەبەرئەوەى ێەددام سونیەو عەرەب بوو هیچیان نەووت.
هۆ گەلى كوردستان، هەلەبجەییەكان عەرەبەكان و ئیخوان 60 ساڵە كوردستان بەنج و بێ هۆش دەكەن و ئیستاش ئیخوانەكانى بە یەكگرتوو دەلێین هەلەبجە هەریمى ئاشتیە، بە بەكارهێنانى ئەو ناوانە دەیانەوێت خۆڵ بكەنە ناو چاوى هەلەبجەییەكان و خیانەتى رابردوو بشارنەوە و دەنگى زۆر بەدەست بهێنن و ئەجینداى ئیخوانى عالەمى جێبەجێ بكات.
جیاوازى چییە لە نیوان ئەنفالچى و موستەشار و ئیخوانەكانى كاتى خۆى كە لەبەغدا و لاى ێەددام بوون، ئیستا ئیخوانەكان باس لە كەیسى ئەنفال و موستەشارەكان ناكەن لە كاتێكدا بزووتنەوەى ئیسلامى و كۆمەڵ، پەیوەندى ئیسلامى و گۆران داواى دادگاییكردنى موستەشارەكان دەكەن و داوایان لە دادگا تۆمار كردووە، بەڵام لاى یەكگرتوو هەر باسیشى نییە.
هۆ داواكارى گشتى هەلەبجەو كوردستان، موستەشارەكان بدەنە دادگا، دەپرسین موستەشارەكانى ئیخوان لەكوێین چۆن ئەوان روویان دێت باسى هەلەبجە بكەن لەكاتێكدا ئەوان شاهیدى رووداوەكان بوون و لاى ێەددام و نوقەیان لێ نەهاتووە.
2- پڕۆژەى چەككردنى پێشمەرگە و نەهێشتنى پێشمەرگە بەهاوكارى بەعس!
كاتێك ئیخوان لە ئێران بوو بە دوو دیوو سیاسەتیان دەكرد، لە ساڵى 1980 وایان دانا بەشیكیان دژایەتى ێەددام دەكەن، ئەمە لە كاتێكدا بەشێكى ئیخوان چوونە لاى (بزووتنەوەى ئیسلامى و پەیوەندى ئیسلامى) كە ئەو كاتە م. سەلاحەددین نامەیەكى سەركردەیەكى ئیخوانى بەناوى (د. نعمان) هینابووەو داواى لە م. عوسمان عبدالعزیز كردووە كە چەك دانێن و شەر نەكەن، بەڵام رابەرى بزووتنەوە ناوى خودا لادەبا و نامەكە دەسووتێنێت. ئەوەبوو ئیخوان دەیان گەنجى ئازا و بویرى لە بەرەكانى شەر دوورخستەوە, بۆ رۆژێكیش ئیخوان گولەیەكى لەدژى سەددام نەتەقاند.
3- پرۆژەى بێهۆشكردنى ئابوریانە لە سلێمان، هەولێر، دهۆك و كەركوك.
لەدواى ساڵانى هەشتاكانەوە كاتێك گەمارۆ خرایە سەر كوردستان بزووتنەوەى ئیسلامى دوو ریكخراوى خیرخوازى بەناوى (اغاسەو رابیتەى ئیسلامى) هینایە كوردستان، بەڵام لەدواى نسكۆى بزووتنەوەى ئیسلامى هەردووك ریكخراو بە پلانى یەكیتى و پارتى رادەستى یەكگرتوو كرا، ئەوەبوو یەكگرتوو ئەندامانى خۆى خستە ناو ریكخراوەكەوە تەنیا كەسیك نییە لەدەرەوەى یەكگرتوو كە كار لەو ریكخراوەدا بكات. سەرەراى ئەوە یەكگرتوو ئەو ریكخراوە خێرخوازییانەى بۆ ریكلامكردن بەكارهیناوە زۆر ئەندامى ناو ریكخراوەكەش كاندید و كاندید بوون.
4- پرۆژەى لاوازكردنى هەریم و بەهیزكردنى بەغدا، تا ئیستا یەكگرتوو بەدەیان پۆستى لە بەغدا هەبووە:
ئەوەیە یەكگرتوو كە رەخنە لە ئیدارەى هەریم و بەغدا دەگیریت لەكاتێكدا بۆ خۆى دەیان وەزیر، بەریوبەر و كاربەدەستى لەنێو حكومەتدا هەبووە، بۆیە وانەزانن ئەو لایەنە بەشدارى لە حكومەتدا نەكردووە، ئیستاش وەزیى كۆچ و كۆچبەران لە بەغدا یەكگرتووە، پیشووتر وەزیرى ژینگەى عیراق یەكگرتوو بووە.
تەماشاى پۆستەكانى یەكگرتوو بكەن و بریار بدەن:
1- م. سەلاحەددین لە 2004 لە 25 كەسەكانى ئەنجوومەنى بەریوبەرى عیراق بوو.
2- وەزیرى داد. لە كوردستان هادى عەلى، كە لەسەردەمى ئەودا بەسەدان موسولمان خرایە زیندانەوە.
3- وەزیرى بازرگانى، محمد رەئوف.
4- وەزیرى دەولەت ابوبكر كاروانى.
5- وەزیرى ژینگە لە بەغدا عبدالرحمن سدیق.
6- وەزیرى كۆچ و كۆچبەران تا ئیستاش بەردەوامە.
7- دەیان بەریوبەرى گشتى.
8- سەرۆكى شارەوانى سیروان و سەیدسادق، ئەو ناوچەیەى كە بێسەروبەرترین و بێ خزمەتترین ناوچەى هەریمى كوردستانە.
بوونى ئەو هەموو پۆستانە دەلیلیكى روونن بەوەى یەكگرتوو بەشدارى ئیدارەى عیراق و كوردستانەو بەشیكیشە لە گەندەڵى ئیدارى و فەسادى لە هەریم گەرنا دەبوو لەسەرتاوە لەسەرجەم ئەو پۆستانەى پیشوو كشابایەوە.
سەرچاوەكان:
1- ناسنامەى حیزبە كوردستانیەكام ن. مسعود عبدالخالق.
2- المجملە المحتم الكویتى عدد 452
3- رەوتى ئیسلامى لەباشورى كوردستان ن. ادریس سوەیلى.
4- شۆرشى سوریا ژ. (5)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە