كۆندۆلیزا رایس باشتر بناسه
Saturday, 17/01/2015, 12:00
كۆندۆلیزا رایس 66هه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌و دووه‌مین وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بوشی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌یه‌و له 26/1/2005، دوابه‌دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كۆڵن پاوڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوتر، پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتووه‌و تا 20-1-2009 له‌و پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه.
رایس یه‌كه‌مین ژنی ئه‌مه‌ریكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقییه له‌مێژوودا كه پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتبێت، ئه‌م خانمه پێش ئه‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌ستۆبگرێت له‌ساڵی 2001 تاساڵی 2005 راوێژكاری ئاسایشی قه‌ومی ئه‌مه‌ریكا بووه، پێش ئه‌وه‌ش چه‌ند ساڵێك له‌زانكۆی ستانفۆرد له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان بووه.
رایس له 14/11/1954 له‌شاری پیرمنگهام له‌ویلایه‌تی ئه‌لاباما له‌دایكبووه‌و تاقانه‌ی دایك و باوكی بووه، له‌ته‌مه‌نی منداڵی‌دا زۆر به‌ده‌ست ره‌گه‌زپه‌رستی له‌دژی ره‌شپێسته‌كان ناڵاندویه‌تی، له‌ساڵی 1967دا خێزانه‌كه‌ی چۆته ویلایه‌تی كۆلۆرادۆو له‌زانكۆی دێنڤه‌ر له‌شاری دێنڤه‌ری ئه‌و ویلایه‌ته بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی به‌پله‌ی نایاب له‌بواری زانسته سیاسییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌و دواتر له‌ساڵی 1975دا بڕوانامه‌ی ماجستێری له‌هه‌مان بواردا له‌زانكۆی نۆته‌ردام به‌ده‌ستهێناوه‌و له‌ساڵی 1981یشدا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له‌كۆلیژی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌ر له‌زانكۆی دێنڤه‌ر به‌ده‌ستهێناوه‌و جگه له‌وه‌ش چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی دكتۆرای فه‌خریشی له‌لایه‌ن چه‌ندین زانكۆی دیكه‌وه له‌ساڵه‌كانی نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی 21 هه‌مه‌وه پێبه‌خشراوه.
جگه له‌زمانی ئینگلیزی كۆندۆلیزا رایس هه‌ریه‌كه له‌زمانه‌كانی روسی، فه‌ڕه‌نسی، ئه‌ڵمانی، ئیسپانی ده‌زانێت.
له‌ساڵی 1981 كۆندۆلیزا رایس وه‌ك مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له‌زانكۆی ستانفۆرد وانه‌ی وتۆته‌وه‌و له‌ساڵه‌كانی 1984 و 1993 دا خه‌ڵاتی رێزلێنانی له‌بواری وانه‌وتنه‌وه‌دا وه‌رگرتووه.
رایس چه‌ند كتێبیشی نوسیوه له‌وانه كتێبی ئه‌ڵمانیای یه‌كگرتوو و ئه‌وروپای گۆڕاو له‌ساڵی 1995 كه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ فیلیپ زیلیكۆدا نوسیویه‌تی، كتێبی چه‌رخی گۆرباتشۆف له‌ساڵی 1986 له‌گه‌ڵ ئه‌لیكسه‌نده‌ر داڵین، كتێبی لایه‌نگریی نادیار: یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و سوپای چیكسلۆڤاكیا له‌ساڵی 1984، جگه له‌و كتێبانه چه‌ندین وتاریشی هه‌یه‌و چه‌ندین موحازه‌ره‌ی له‌به‌رده‌م لایه‌نی ره‌سمی له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یدا پێشكه‌شكردووه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوی ئه‌مه‌ریكا تاساڵی 1982 له‌دیموكراته‌كان بوو به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا بیروباوه‌ڕی سیاسی ته‌واو گۆڕ‌و بوو به‌كۆمارییه‌كان.
جگه له‌بواری سیاسه‌ت كۆندۆلیزا رایس كه‌مێكیش له‌هونه‌ر ده‌زانێت و ده‌توانێت ئامێری پیانۆ بژه‌نێت هه‌رچه‌نده پرۆفیشنه‌ڵ نیه تیایدا.
له‌نێوان ساڵه‌كانی 1989 تا 1991 كه ماوه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو، كۆندۆلیزا رایس له‌ئیداره‌ی جۆرج بوشی باوكدا به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری سۆڤیه‌ت و ئه‌ورپای رۆژهه‌ڵات بوو له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆك بوو بۆ هه‌مان كاروبار‌و له‌ساڵی 1992دا سه‌نته‌ری نه‌وه‌ی نوێی له‌كالیفۆرنیا دامه‌زراندووه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، كۆندۆلیزا رایس تائێستا سینگڵه‌و نه‌چۆته ژیانی هاوسه‌رێتییه‌وه.
كۆندۆلیزا رایس هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه پشتگیری له‌سیاسه‌ته‌كانی كۆمارییه‌كان كردووه‌و چه‌ندین جار له‌مێژوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆكه كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و وڵاته‌ی پێسپێردراوه له‌دانوستاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی به‌رامبه‌ردا.
له‌كابینه‌كه‌ی جۆرج وۆكه‌ر بوشیشدا كۆندۆلیزا رایس به‌ته‌واوه‌تی پشتگیری له‌سیاسه‌ته‌كانی بوش كردووه به‌تایبه‌ت له‌شه‌ڕه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ئه‌فغانستان و پڕۆسه‌ی ئازادی عیراق و شه‌ڕی به‌رده‌وامی دژه تیرۆر كه دوابه‌داوی هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر ده‌ستیپێكردووه.
رایس له‌هه‌موو قۆناغه‌كاندا پشتگیری له بوش كردووه، چ له‌كاتێكدا كه راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بووه چ له‌وكاته‌وه‌ی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی له‌ئه‌ستۆگرتووه‌و به‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین پشتگیریكارانی بوش ئه‌ژمارده‌كرێت و چه‌ند جارێكیش سه‌ردانی عیراقی كردووه‌و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی به‌غداو هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌عیراقدا كۆبووه‌ته‌وه.
له‌هه‌ر یه‌كه له‌كێشه‌كانی ئیسرائیڵ-فه‌له‌ستین و ئیسرائیل- لوبنانیشدا كه كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كۆندۆلیزا رایس رۆڵی به‌رچاوی له‌نزیككردنه‌وه‌ی دیده جیاوازه‌كاندا هه‌بووه‌و چه‌ندین جار سه‌ردانی ناوچه‌كه‌ی كردووه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ناوچه‌كه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه.
د.كۆندۆلیزا رایس سروشتێكی توند‌و ره‌قی هه‌بووه له‌سیاسه‌تدا هه‌ر بۆیه نازناوی "شازاده‌ی جه‌نگاوه‌ر"ی لێنراوه.
وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: wikipedia.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست