جاكی شان باشتر بناسه
Saturday, 17/01/2015, 12:00
ناوی راستیی ئه‌كته‌ری كۆمیدی، فیلمساز، ده‌رهێنه‌ر، به‌رهه‌مهێنه‌ری دیاری جیهانی جاكی شان، شان كۆنگ سانگ-هو له7 ی نیسانی 1954 له‌ناوچه‌ی ڤیكتۆریا پیك له‌دورگه‌ی هۆنگ كۆنگ له‌دایكبووه‌و كوڕه تاقانه‌ی خێزانه هه‌ژاره‌كه‌ی بووه.
جاكی شان له‌فیلمه‌كانیدا به شێوازی پاڵه‌وانانه‌و كۆمیدی و به‌كارهێنانی چه‌كی خۆبۆئامادهنهكردوو، ناسراوه‌و له‌ساڵه‌كانی 1960هكانهوهو به‌دیاریكراوی له 1962 ه‌وه تائێستا له‌بواری نواندندا كارده‌كات و له‌زیاتر له100 فیلم‌دا ده‌ركه‌وتووه.
ته‌مه‌نی منداڵی
سه‌ره‌تا خوێندنی جاكی شان له‌ڕووی مادییه‌وه زۆر له‌سه‌ر خێزانه هه‌ژاره‌كه‌ی كه‌وتووه به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خۆشه‌ویستی دایك و باوكی بۆ ئه‌وه‌ی كه جاكی بچێته قوتابخانه له‌خۆشه‌ویستییان بۆ كات به‌سه‌ربردنی كوڕه‌كه‌یان بهیاریكردنهوه، زیاتربووه، هه‌ر بۆیه جاكی پاش ملكه‌چكردن بۆ واقیع په‌یوه‌ندیكردووه به‌قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ناهـ هوا له‌دورگه‌ی هۆنگ كۆنگ به‌ڵام هه‌ر له‌یه‌كه‌م ساڵی خوێندنییه‌وه شكستی هێنا هه‌ر بۆیه دایك و باوكی له‌و قوتابخانه‌یه هێنایانه ده‌ره‌وه.
له‌ساڵی 1960 شارلیز شان-ی باوكی جاكی، كۆچی كرد بۆ شاری كانبێرای پایته‌ختی ئوسترالیا‌و له‌وێ تاڕاده‌یه‌ك ده‌رگای خۆشگوزه‌رانیی به‌ڕووی ئه‌و خێزانه هه‌ژاره‌دا كرایه‌وه‌و شارلیز له‌باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ئوسترالیا بووه‌ته شێف و به‌و هۆیه‌وه ره‌وشی ماددیان باش بوو، هه‌ر بۆیه باوكی بڕیاریدا جاكیی كوڕی بخاته قوتابخانه‌یه‌كی باشتر لهناهـ هوایهوهو له‌ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵیدا به‌مه‌به‌ستی خوێندن جاكی شان نێردرا بۆ ئه‌كادیمیایه‌كی چینی به‌ناوی قوتابخانه‌ی به‌یجینگ بۆ ئۆپێرا.
قوتابخانه‌ی به‌یجینگ بۆ ئۆپێرا گرنگی به‌هونه‌ره جیاكانی وه‌ك سه‌ما، گۆرانی، وێنه‌كێشان، نواندن، كۆنگ فۆ ده‌داو له‌لایه‌ن ی‌و جیم یوێن-ه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا كه یه‌كێك بوو له‌ئه‌كته‌ره لێهاتووه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
هه‌ر یه‌ك لهسامو هانگ، یوێن بیاوۆ كه ئێستا له‌ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن، له‌و قوتابخانه‌یه‌دا بوونه هاوڕێی نزیكی جاكی و دواتر هه‌رسێكیان پێكه‌وه به (سێ براكه) یان (سێ ئه‌ژدیهاكه) ناسران.
جگه له‌و قوتابخانه‌یه یوێن دامه‌زرێنه‌ری گروپێكی هونه‌ریش بوو به‌ناوی (تیپی حه‌وت خاوه‌ن چانسهكه) كه سام‌و هانگ و یوێن بیاوۆو جاكی شانی له‌خۆگرتبوو، ئه‌و گروپه به‌وه ناسراو بوو كه ئه‌ندامه‌كانی جوڵه‌ی مه‌ترسیداریان ئه‌نجامده‌دا، پاش گه‌وره‌بوونی ئه‌ندامانی گروپه‌كه هه‌ر یه‌كێكیان رێچكه‌ی كاركردنی خۆیان گرته‌به‌ر.
سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریی جاكی
له‌ساڵی 1962 كه ده‌ستپێكی مێژووی كاری نواندنی جاكی شانه، ته‌مه‌نی ته‌نها 8 ساڵان بوو كه له‌فیلمێكدا به‌ناوی Big and Little Wong Tin Bar هاوڕێ له‌گه‌ڵ سام‌و هونگ ده‌ركه‌وت به‌ڵام ئێستا هیچ كۆپییه‌كی ئه‌و فیلمه نه‌ماوه‌و به‌ته‌واوه‌تی ونبووه، ساڵی دواتریش له‌فیلمێكدا به‌ناوی The Love Eterne ده‌ركه‌وت كه رۆڵێكی لاوه‌كی تێدا بینی به‌ڵام خودی فیلمه‌كه سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناو چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی برده‌وه.
له‌ساڵی 1966 له‌فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری چینی به‌ناوبانگ كینگ هوو-دا به‌ناوی Come Drink with Me به‌شداریكرد، چوار ساڵ دواتر واته له 1971 به‌شداریكردنی له‌فیلمێكی تری هوودا به‌ناوی A Touch of Zen، بووه ده‌ستپێكی قۆناغی پێگه‌یشتووی به‌شداریكردنی جاكی شان لهفیلمسازیداو ئه‌وه‌ش بووه سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیكردنی به‌كۆمپانیای گره‌یت ئێرس كه تایبه‌ت بوو به‌بواری فیلمسازی.
فیلمی A Touch of Zen كه فیلێمیكی ئه‌كشنه، سه‌ركه‌وتنێكی باشی به‌ده‌ستهێناو چه‌ند خه‌ڵاتێكیشی مسۆگه‌ركرد.
هه‌ر له‌و ساڵه‌دا جاكی شان كه ته‌مه‌نی 17 ساڵان بوو، به‌ڕۆڵێكی دیار له‌فیلمه‌كانی Fist of Fury و Enter the Dragonی ئه‌ستێره‌ی بواری كۆنگ فۆ، بروسلیدا ده‌ركه‌وت. له‌كۆتایی 1971یشدا رۆڵی سه‌ره‌كی له‌فیلمێكدا به‌ناوی Little Tiger of Canton پێ درا به‌ڵام فیلمه‌كه پێشوازییه‌كی جه‌ماوه‌ریی كه‌می لێ كرا.
فیلمه‌كانی سه‌ره‌تای ژیانی هونه‌ریی جاكی شان هه‌رچه‌ند پڕبوون لهموجازهفه به‌ڵام له‌ڕووی بازرگانییه‌وه شكستیان هێنا هه‌ربۆیه، جاكی له‌ساڵی 1975 رۆڵی ئه‌كته‌ری پله‌یه‌كی له‌فیلمێكی سێكسیی كۆمیدیدا پێ درا كه یه‌كه‌م فیلم و رهنگهكۆتا فیلمیشی بێت كه تێیدا به‌ڕوتی ده‌ركه‌وتووه.
فیلمه‌كه كه ناوی All in the Family یه، له‌به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای گۆڵدن هارڤهست Golden Harvest و ده‌رهێنانی موو ژوو و نوسینی كێن سوما بوو و جگه له جاكی شان سام‌و هونگ- ی هاوڕێشی به‌شداری تێدا كرد‌و له 8-2-1975 بۆ یه‌كه‌مین جار له‌سینه‌ما نمایشكرا.
له‌ساڵی 1976دا جاكی شان هۆنگ كۆنگی جێهێشت و چوو بۆ لای دایك و باوكی له كانبێرای پایته‌ختی ئوسترالیا‌و له‌وێ به‌مه‌به‌ستی كاركردن په‌یوه‌ندی كرد به‌كۆلێژی دیكسۆن و ماوه‌یه‌ك وه‌ك كرێكار كاری تێدا كرد، به‌رپرسی جاكی شان له‌كاره‌كه‌دا له‌و كۆلێژه پیاوێك بوو كه هه‌ر ناوی جاك بوو هه‌ربۆیه جاكی شان نازناوی Little Jack ی لێ‌نرا واتهجاكی بچوك، دواتریش نازناوه‌كه‌ی بۆ ئه‌و جاكی- یه كورتكرایه‌وه كه ئێستا پێی ناسراوه.
كاری نواندنی جاكی له 1976-1979
له‌ساڵی 1976 جاكی شان بروسكه‌یه‌كی له فیلم به‌رهه‌مهێنه‌رێك له‌هۆنگ كۆنگ به‌ناوی ویلی شان-هوهپێگهیشت كه پێشنیازێكی خستبووه به‌رده‌م بۆ رۆڵ بینینی له‌فیلمێكی ده‌رهێنه‌ر لۆ وه‌ی، لۆ پێشتر له‌فیلمی Hand of Deathی هه‌مان ساڵدا نواندنی جاكی شانی بینیبوو و پێی سه‌رسام بوو بۆیه پلانی دانابوو كه شان له‌فیلمێكی هاوشێوه‌ی Fist of Fury ی بروسلیدا، پاش مردنی بروسلی، به‌ناوی New Fist of Furyی رۆڵ بینێت، جاكی له‌و فیلمه‌دا رۆڵه‌كه‌ی بینی به‌ڵام شكستی هێنا چونكه وه‌ك چاودێرانی هونه‌ریی ده‌ڵێن ستایڵی بروسلی به‌ته‌واوه‌تی لهستایڵی جاكی جیاوازه.
سه‌رباری شكستی ئه‌و فیلمه به‌ڵام وه‌ی له‌به‌رهه‌مهێنانی فیلمی له‌و شێوه له‌گه‌ڵ جاكیدا به‌رده‌وام بوو به‌شێوه‌یه‌ك كه توانی هه‌ندێك له‌فیلمه‌كانی پێشكه‌وتن له‌ڕیزبه‌ندی باشترین فیلمه‌كاندا له‌ڕووی زۆرترین داهاته‌وه واتهبۆكس ئۆفیس به‌ده‌ست بهێنن.
دوو ساڵ دواتر واته له‌ساڵی 1978دا جاكی شان له‌فیلمی Snake in the Eagle's Shadow دا رۆڵی سه‌ره‌كی پێ درا كه له‌ده‌رهێنانی یوێن وو پینگ بوو و بۆ یه‌كه‌م جار له1-3-1978 دا له‌سینه‌ما نمایشكرا، به‌دوای ئه‌ودا جاكی له‌فیلمی Drunken Master به‌شداریكرد كه ئه‌میش هه‌ر له‌ده‌رهێنانی یوێن وو پینگ بوو و له5-10-1978دا له‌سینه‌ما نمایشكرا. Drunken Master داهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی هه‌بوو و ماوه‌یه‌ك له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی فیلمه‌كاندا بوو له‌ڕووی داهاته‌وه.
جاكی شان له‌ساڵانی 1980-1987
شوێنی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كانی جاكی شان ته‌نها هۆنگ كۆنگ نه‌بووه به‌ڵكو چه‌ندین جار جاكی شان هه‌وڵیداوه كه هۆڵییوود فیلمی بۆ به‌رهه‌م بهێنێت هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تادا داواكارییه‌كانی پشتگوێ خراوه به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵی نه‌داوه تا دواجار توانیویه‌تی ئه‌و ئاواته‌ی بهێنێته‌دی.
یه‌كه‌م فیلمی جاكی شان لههۆڵییوود ناوی Battle Creek Brawl بوو كه به‌رهه‌می ساڵی 1980 ه.
له‌ساڵی 1981 شان له‌فیلمێكی تردا به‌ناوی The Cannonball Run رۆڵی ناسه‌ره‌كی بینی كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 100 ملیۆن دۆلاری ده‌سكه‌وت بوو، به‌ڵام له‌ساڵی 1985دا جاكی شان له‌فیلمی The Protectorدا توشی شكستێكی بازرگانی گه‌وره بوو هه‌ربۆیه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی وازی له‌هه‌وڵدان بۆ شكاندنی بازاڕی ئه‌مه‌ریكی هێناو گه‌ڕایه‌وه بۆ هۆنگ كۆنگ له‌بواری نواندندا.
هه‌ر لهساڵًی 1985 جاكی شان به‌ده‌رهێنان و نواندن فیلمی Police Story ی به‌رهه‌م هێنا كه فیلمێكی ئه‌كشن و كۆمیدییه‌و له‌میانه‌ی خه‌ڵاته‌كانی هۆنگ كۆنگ بۆ ساڵی 1986 خه‌ڵاتی باشترین فیلمی برده‌وه.
له‌ساڵی 1987دا جاكی شان فیلمی Armour of God ی خسته‌نێو شاشه‌ی سینه‌ماوه كه له‌نوسین و ده‌رهێنان و نواندنی خودی خۆی بوو و ده‌سكه‌وتێكی زۆر باشی هه‌بوو.
ره‌وتی هونه‌ریی جاكی شان له‌كۆتایی هه‌شتاكانه‌وه تائێستا
له‌كۆتایی ساڵه‌كانی هه‌شتاكان و سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كاندا جاكی شان وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، له‌چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕا له‌وانهPolice Story 2 ، Armour of God II: Operation Condor
Police Story 3: Super Cop كه به‌هۆیه‌وه جاكی له‌فێستیڤاڵی ئه‌سپی زێڕین بۆ فیلم، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری پێ دراو به‌و شێوه‌یه ساڵ له‌دوای ساڵ و فیلم له‌دوای فیلم سه‌ركه‌وتنه‌كانی جاكی شانیان زیاتر ده‌رده‌خست.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی جاكی به‌رده‌وام بوو و تا له‌ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا جارێكی تر له‌ده‌رگای هۆڵییودی دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان به‌ختی جاكی باش بوو و داواكارییه‌كه‌ی پشتگوێ نه‌خرا.
ئه‌وه بوو له‌فیلمی Mr.Nice Guy رۆڵًی بینی و دواتریش له‌فیلمی Rush Hour له‌گه‌ڵ كریس تاكهردا رۆڵی بینی كه سه‌ركه‌وتنێكی چاوهڕاوننهكراوی به‌خۆوه بینی و قازانجێكی زۆری له‌سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكادا به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر لههۆڵییود له‌فیلمی Shanghai Noon رۆڵی له‌گه‌ڵ ئۆین ویڵسۆن بینی به‌مه‌ش جاكی توانی چنگی له‌فیلمه ئهكشنهكۆمیدی یان فیلمه كۆنگفۆ كۆمیدییهكاندا گیربكات، دواتریش له‌فیلمی The Spy Next به‌شداریكرد.
هه‌روه‌ها جاكی شان له‌چه‌ندین فیلمی تری به‌ناوبانگی هۆڵیوددا وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری كردووه له‌وانه:
Who Am I
Gorgeous
Shanghai Noon
Rush Hour 2
Shanghai Knights
The Medallion
جاكی شان ته‌نها به‌ده‌رهێنان و نواندن له‌فیلمدا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خودی خۆی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌به‌رهه‌مهێنانی فیلمی هه‌یه.
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه
له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه جاكی شان له‌ساڵی 1982ه‌وه له‌شاری لۆس ئه‌نجلوس ژیانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ژنهئهكتهرێكی تایوانی به‌ناوی لین فێنگ جیاوۆ پێكهێناوه كه به‌ته‌مه‌ن ساڵێك لهجاكی گه‌وره‌تره‌و هه‌مان ساڵ كوڕێكیان بووه به‌ناوی جایسی شان.
بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ژنهێنانی جاكی چه‌ندین كچی هه‌واداری توشی شۆك كرد به‌شێوه‌یه‌ك كه كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان خۆی كوشت و یه‌كێكی تریشیان هه‌وڵی خۆكوشتنی دا به‌ڵام رزگاركرا.
لین له30ی حوزه‌یرانی ساڵی 1953 له‌شاری تایپێ- ی پایته‌ختی تایوان له‌دایكبووه، له‌ساڵی 1972 تا ساڵی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ جاكی شان، واته1982، له‌كاری نواندندا كاری كردووه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌دا له70 فیلم‌دا ده‌ركه‌وتووه.
جایسی-ی كوڕیشان له3ی دیسه‌مبه‌ری ساڵی 1982 له‌شاری لۆس ئه‌نجلوس له‌ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له‌ئه‌مه‌ریكا له‌دایك بووه‌و ئه‌كته‌رو ئاوازدانهرهو له‌ساڵی 2004 ه‌وه تائێستا له‌بواری هونه‌ردا كارده‌كات.
له‌ڕووی ئاینیشه‌وه جاكی شان بوزییهو سه‌رباری هه‌ردوو زمانی چینی و ئینگلیزی، چه‌ندین زمانی تر ده‌زانێت و به‌هۆی لێهاتووییه‌وه له‌ساڵی 2009دا زانكۆی كه‌مبۆدیا بڕوانامه‌ی دكتۆرای فه‌خری پێبه‌خشیوه.
باڵای ئه‌م هونه‌رمه‌نده رۆحسوكه مه‌ترێك و 74 سانتیمه‌تره.
جاكی شان دوور له‌كاری هونه‌ری
جاكی شان كه خاوه‌نی سه‌دان ملیۆن دۆلاره، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به‌شداری له‌چه‌ندین پرۆژه‌ی خێرخوازیی وه‌ك قوتابخانه‌و زانكۆ له‌شوێنه جیاكانی جیهاندا كردووه‌و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی گشتی جیای به‌ناوی خۆیه‌وه كردووه‌ته‌وه، جگه له‌وه‌ش جاكی باڵیۆزی نیازپاكی رێكخراوی یونیسێفه.
جاكی له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا هه‌ڵمه‌تی له‌دژی مامه‌ڵه‌كردنی خراپ له‌گه‌ڵ گیانداران و پیسبونی ژینگه‌و فریاكه‌وتنی زیانلێكه‌وتوانی كاره‌ساتی تسونامی له‌ساڵی 2004 ، رێكخستووه.
له وته‌كانی جاكی شانه‌وه
هه‌وڵ مه‌ده ببیت بهجاكی ته‌نها یه‌ك جاكی هه‌یه، له‌باتی ئه‌وه كۆمپیوته‌ر بخوێنه
زۆر گرنگه له‌كاتی نواندندا توشی ئازار ببم
من شێتم به‌ڵام بێ عه‌قڵ نیم
من نامه‌وێت ببم به‌ئه‌ستێره‌یه‌كی ئه‌كشن، ژیانی ئه‌ستێره‌ی ئه‌كشن زۆر كورته، من ده‌مه‌وێت ژیانم درێژتر بێت، ده‌مه‌وێت كاره‌كانم زۆرتر بمێننه‌وه، من هه‌رگیز نهم ویستووه ببمه بروسلییهكی تر، من ته‌نها ویستومه ببمهیهكهم جاكی شان
په‌یجی جاكی شان له‌فه‌یسبوك
په‌یجی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌یسبوك یه‌كێكه له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین په‌یجه‌كانی فه‌یسبوك و خاوه‌نی زیاتر له 65 ملیۆن فانه.
وه‌رگێڕانی لهئینگلزیییهوه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: wikipedia.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست