مەلا مەسعود كانى كوردە دەیەوێت بمانباتەوە سەدەى بەرد
Monday, 24/01/2011, 12:00
بەداخەوە كۆمەڵێك كەس كە خۆیان هێشتا هۆشیار نین بە دینى ئیسلام كەچى دەبنە پێشەوامان و بە خۆیان دەڵێن مەلا و زانا و لە ماڵى خودادا ولە ڕۆژى هەینیدا هاوار ئەكەن و قسە و سوكایەتى بە كەسە ڕۆشنبیرو دڵسۆزەكانى میللەتى كورد ئەڵێن و فتواى سەركوت كردنى راى جیاواز‌و بیركردنەوەى جیاواز دەدەن ئەم جارە بەرهەمەكەى مامۆستاى شعر‌و داهێنان شاعیرى گەورەى كورد شاعیرى ئازادى و شاعیرى جوانى (قوبادى جەلیزادە) بوە قوربانى دەستى پلان و نیەتى خراپى ئەو مەلایەى كە ماڵى خودا‌و ڕۆژى هەینى و ئاینى ئیسلامى بەكار ئەهێنێت تا مەبەستە نەخۆشەكانی خۆى پێ بڵاو بكاتەوە و گەنجان و خەڵكانى كۆمەڵگەكەمان بباتەوە سەردەمى ژن زیندە بەچاڵكردن و دەیەوێت بە شێنەیى فێرى تیرۆر و وڵات لەناو بردن و یەك لەناو بردنمان بكات و قەبر بۆ بیرى جیاواز هەڵ بكەنێ و داهێنان هەر وەك كتێبە پڕ ڕوناكیەكەى مامۆستاى شعر‌و داهێنان بخاتە زیندانە تاریكەكانى نەفامیەوە.
لەگەڵ هاتنى ساڵى نوێى (2011)دەزگاى پەخش و چاپى ئاراس لە هەولێر هەشتەمین كۆمەڵە شعرى بۆ شاعیرى گەورەو داهێنەرى كورد(قوبادى جەلیزادە) لە چاپدا بە ناونیشانى (ستیانى بەفر پڕە لە ڕیشۆڵە),بەڵام بەرلەوەى كۆمەڵە شعرەكە لە كۆگاى دەزگاى ئاراس بێتە دەرەوە و بخرێتە بازاڕەوە.دانەیەك لەو كتێبە لەلایەن كارمەندێكى دەزگاكەوە دەدزرێت و دەدرێت بە مامۆستا (مەلا مسعود كانى كوردە)كە ئیمام و خەگیبى مزگەوتى (محمد فەوزی) ە لە هەولێر,ناوبراویش لە خوتبەى ڕۆژى هەینى 7 -1 -2011 دا كتێبەكە بە دەستەوە ئەگرێت و لە بەردەم سەدان نوێژكەردا هێرش دەكاتە سەر شاعیرى گەورەو داهێنەر و بەتوانا (قوبادى جەلیزادە)وە تۆمەتبارى ئەكات بەوەى گوایە سوكایەتى بە خودا كردبێت و هەرلەوێشدا ئیشارەت بە قەسیدەى (خودا دەیەوێ پشوو بدات)دەكات و نوێژكەران هان ئەدات بە پەلاماردانى شاعیر‌و وە خۆى هەڕەشەیەكى زۆرى لێ ئەكات و زۆر ناشرینانە دوعاى ئەوەى لێ ئەكات و هاوار ئەكات كە خودا توشى نەخۆشى شێر پەنجەى بكات ،وە هەر بۆ هەمان شەو لە كەناڵى میدیا لاند كە كەناڵێكى ناوخۆی هەولێرە لەوێ وتارەكە بڵاوبوەوەو,دواى بڵاو بونەوەى ئەم هەواڵە دەزگاى ئاراس داواى یاسایى لەسەر (مەلا مسعود) تۆمار ئەكەن بە تۆمەتى دزینى كتێبەكە.
لە 13-1-2011 دا لیژنەى ئەوقافى پەرلەمانى كوردستان كە مەلا بەشیر سەرۆكایەتى ئەكات بە هاوپشتى و هاوسۆزى یەكێتى زانایانى ئاینى بڕیار ئەدات بە ڕێگرتن لە بڵاوبونەوەى دیوانە شعریەكە وهەرچەندە مەلا بەشیر كەوتە بەرتانەو تەشەرى ئەندامانى لیژنەى ئەوقاف بەهۆى ئەوەى كە بە سەربەخۆى بڕیاری دەركردوە بەبێ ئەوەى ئەندامانى تر‌ى لیژنەكەى لێ ئاگادار بكاتەوە.
لە ڕێكەوتى 15-1- 2011لەسەر بڕیارى مەلا بەشیر هێزەكانى ئاسایشى هەولێر هەڵیانكوتایە سەر تەواوى كتێبخانەكانى ناو شارى هەولێر و دەستیان بەسەر تەواوى ژمارەكانى كۆمەڵە شعرەكەدا گرتووە.ئەمە لەكاتێكدایە كە كشانەوەى كتێب و دەست بەسەراگرتنى دەبێت بە بڕیارى دادگابێت نەك پەرلەمان وە لە لایەن دەزگاكانى جێبەجێ كردنەوە بڕیارەكەى دادگا جێبەجێ بكرێت ,هەر بۆیەیە ئەم بڕیارەى سەرۆكى لیژنەى ئەوقاف بە تاك ڕەوى دەریكردوە سەرپێچى كردنێكى حاشا هەڵنەگرى یاسایە
چونكە یاسا دەسەڵاتى پەرلەمانى دەستنیشان كردوە كە بریتە لە یاسادانان و چاودێرى كاروبارى حوكمەت.
شاعیرى گەورەو داهێنەرى كورد (قوبادى جەلیزادە)لە لاپەرە ِتایبەتەكەى خۆى لە(فیس بوك) بڵاوى كردۆتەوە و داوا دەكات كە هەرچى زووە شعرەكانى لە زیندانە تاریكەكانى جەهالەت ئازاد بكرێت و هەروەها دەڵێت ئەم كشانەوەى كتێبە لەخۆیەوە ڕ‌وى نەداوە بەڵكو ئەجندەیەكى لە پشتەوەیە و پێى وایە كە بەر لە شاعیرەكە دەزگاى ئاراس مەبەستەكەیانە بۆیە شاعیرى گەورەو داهێنەرى كورد (قوبادى جەلیزادە) داوا لە سەرۆكى هەرێم و حوكمەتى هەرێم دەكات كە سنورێك بۆ مەلاكان دابنێن كە ناڕەوایانە دەست ئەخەنە كایەى ڕ‌ۆشنبیرى و داهێنانەوە.
بێدەنگ بون لە ڕەفتارى مەلا مەسعود و ئەم بڕیارە ناڕەوایەى پەرلەمان ئێمەى گەنج و خاوەن بیرى جیاواز‌و داهێنان ئەخاتە ترس و گومانەوە و دەستمان كەلەپچە ئەكات زمانمان ئەبەستێ تا نەتوانین بە ئازادى ڕاكانمان دەربڕین و داهێنان بكەین و تەنانەت بژین ,چونكە ئەم كردەوە نا ڕەوایە بەرانبەر شاعیرێكى وا گەورەو داهێنەر بكرێ و لێى بێدەنگ بین ئەوە بە دڵنیاییەوە با ئێمە خۆمان ئامادە بكەین بۆ ڕۆژى تاریك و خراپتر‌و خۆمان ئامادە بكەین مەلاكان بمان بەنەوە سەدەى بەرد.
ئه‌مه‌ش ده‌قی شیعره‌که‌ی قوبادی جهلیلزادهیه:
خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
خودا له‌سه‌ر که‌پرێک پا ڵکهوتوه، له ڕه‌شه‌ڕه‌یحانه
به ته‌نیشت خۆیه‌وه، شمشێره‌که‌ی دریژ کردوه
خودا ماندوو بووه
خودا له هه موومان تووڕه‌یه
خودا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خودا به فریشته‌کانی گوت
:
بڕۆن...بڕۆن شوو بکه‌ن
خودا باوێشک ده‌دات
خودا حه‌ز ده‌کات بخه‌وێت
خودا له هه‌موومان بێزاره
خودا فریای په‌ڕاندنی ئه‌و هه‌موو ده‌سته ناکه‌وێت
:
ده‌ستێک به بینه‌قاقای عیشقه‌وه
ده‌ستێک منداڵ، فڕێ ده‌داته هه‌تیوخانه‌وه
ده‌ستێک به قژ، په‌پووله راده‌کێشێت، بۆ اغتێاب
ده‌ستێک گه‌له گورگ، به‌رده‌داته مێگه‌لی مه‌مک
ده‌ستێک، حه‌رف حه‌رف.سه‌ری کتێب ده‌نێ له قوڕ
ده‌ستێک، چاوی نه‌خۆشخانه به کوێریی ده‌ڕێژێت
ده‌ستێک، ماچ ده‌داته به‌ر قرمژنی فیشه‌ک
ده‌ستێک زلله ده‌دات له سه‌مای گوڵه گه‌نم
ده‌ستێک شاباڵی هه‌نگوین ده‌شکێنێ
خودا هه‌ناسه سواره
خودا ره‌نگی په‌ڕیوه
خودا ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزن
خودا بێ تاقه‌ت بووه
خودا له نێوان، مزگه‌وت و کڵێسه‌دا، په‌یکه‌رێکه له شه‌خته
خودا له هه‌مبه‌ر گوڵێکی هه‌ڵوه‌ریوه‌وه، ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ
خودا نا‌توانیت، نه‌خشه‌ی په‌پووله‌یه‌ک، بکێشێت
خودا مۆمێکی پێ داناگیرسێت
خودا ئاگرێکی پێ ناکوژێته‌وه که به‌ر ده‌بێته به‌ژنی مێرووله‌یه‌ک
خودا شه‌یتانی پێ ده‌رناکرێ له به‌هه‌شت
خودا مه‌مکێکی بڕاوی بۆ ناچێته‌وه سه‌ر سینگی سمۆره‌یه‌ک
خودا بۆی ناکرێ قیژه‌ی منداڵێک، له‌بن داروو په‌ردوی هاییتی
بێنێته ده‌رێ
تسۆنامی ئه‌وه‌نده پرچی خودای ئالۆسکاندوه
تازه بۆی شانه ناکرێته‌وه
خودا ژه‌هری سه‌ر باڵی کۆتریکی هه‌ڵه‌بجه‌ی، بۆ نابێ به گه‌زۆ
خودا بۆی ناکرێ، چاوێکی شووشه> ببه‌خشێته
کوێره کانییه‌ک
قۆلی شکاوی دارسێویکی بۆ ناگیرێ له گه‌چ
خودا دانێکی کلۆری رووبارێکی پیری بۆ پڕ ناکرێته‌وه
خودا له هه‌موومان بێزاره
خودا پێغه‌مبه‌ره‌کانی ئیزن دا
خودا با فریشته‌کانی گوت، بڕۆن شو بکه‌ن
خودا ماندوو بوه
خودا ده‌یه‌وێ پشوو بدات
خودا پاڵکه‌وتوه
خودا باوێشک ده‌دات
خودا
پخ
پخ
پخ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست