بەرواری ١٦/١/٢٠١٧ لەزانکۆی سلێمانی خوێندکارێک بەناوی چیا جەمال تابلۆیەکی هونەری پێشکەشکرد ، تابلۆکە لە باگراوندا نامەی ناڕەزای خوێندکار و مامۆستاکان بوو لە ڕەوشی ئێستا بە گشتی و ڕەوشی خوێندن و سیستەمی بەڕێوەبردنی بەشەکەیان و دڵگرانی لە مەعمەعەی نێوان باڵە جیاوازە حیزبیەکانی ناو مامۆستا و بەڕێوبەر و ڕاگر تا دەگاتە شێوازی بیرکردنەوەو کێشەی تایبەتی نێوان بەرپرسانی ناو زانکۆ کە ئەمانە هەموو پەلکێش کراونەتە ناو سیستەمی خوێندن و ڕەوشێکی هەمان ڕەوشی ناو کۆمیتە و لقێکی حیزبیان دروست کرددوە نەک دەزگایەکی...
ئەم وێنانە ئاکتێک نین بۆ پێکەنین ، ئەمە قسەی هەموومانە.سەرەتا بە تێڕوانین لە وێنەکان ڕەنگە وەک ئاکتێکی کۆمیدی دەربکەوێ کە لەلایەن کەسێک بۆ دروست کردنی پشێوی ئامادەکرابێت ، بەڵام ئەم کارە لە ناوەخنیدا و کەرەستەی کارەکە نامەی خوێندکارە ناڕازێکانی کۆلیژی هونەرە ، و چیا جەمال هەستاوە بە دروستکردنی ئەم کارە...
چینە کۆمەڵایەتیەکان لە ساتێکی دیاریکراوی مێژوویاندا خۆیان لە حیزبە نەریتییەکان دووردەخەنەوە . واتە چینە کۆمەڵایەتیەکان یاخود بەشێک لەو چینە چیتر حیزبە نەریتییەکەی خۆی و شێوە ڕێخراوەییە تایبەتەکەی و هەروەها ئەندام و سەرکردە و نوێنەرەکانی ئەو حیزبە بەوە ئەژمارناکات کە قسەکەری ئەون . ١ئەمە پەرەگرافێکە لە...
لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئار تی دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا و هەڵبژاردنی ترامپ و شڕۆڤەی بارودۆخی جیهان لەدوای هەڵبژاردنی ترامپ کۆمەڵی شرۆڤە هاتنە ووتن کە جێگای گاڵتەجاڕی و هەژاری شرۆڤەکارەکانی ئێمە زیاتر هیچی تری نیشان نەدەدا.ئەو بەێزانە بە ئەقڵیەتێکی ڕۆژهەڵاتیەوە تەواوی گفتوگۆکەکان بەڕێکرد...
جیاوازی نیوان ووشەی سەرمایەداری و کاپیتاڵیزم تەنها ئەوە نییە دوو زمانی جیاوازن و وەرگێڕانی بۆ کراوە نەخێر سەرمایەداری وشەیەکی کوردیە و پابەندە بە کلتوروو ناوچەیەکی جوگرافی دیاری کراوەوە کە بە کەسێك دەوترێت کە خاوەن دەرامەتێکی باڵاوە و کاری کڕین و فرۆشتن و بازرگانی دەکات ، بەڵام بە هیچ شێوەیەک دەست وەرناداتە...
لام سەیرە کە تا ئێستا نوسینی هەر بیریارێکی کوردم خوێندۆتەوە دەربارەی تیرۆریزم و بە تایبەتیش داعش هەموویان دەڵێی لە کۆبونەوەیەکی هاولایەنیەوە بڕیاریان داوە کار لەسەر یەک تەوەرەی و یەک لایەنی دیاردەکە شڕۆڤە بکەن ئەویش داعش وەک گەڕانەوەیەک بۆ مێژووی ئیسلام و عەرەب، بۆ خۆ قوتارکردن لەم گرفتە بە باشی دەزانم...
گومانی تێدا نیە کە ئەمڕۆ بۆ تاکی کورد دژوارترین کاتە کە بە درێژای ژیانی کورد بوونی تێی کەوتووە و زێدەڕۆی نیە ئەگەر بڵێم ئەمڕۆ لە ئەنفال رەشترەو لە هەڵەبجە خنکێنەر تربە هەرشێوەیەک بێت ئەوکاتە بیرێک هەبوو لە ناخی تاکی کوردا ئەویش شانازی کردنە بە شەهیدبونەوە.بەڵام ئەمڕۆ تاکی کورد بە گشتی و لاوان بە تایبەتی...
هەمو چاوەڕێی لینکۆلینێکین تابێت و ڕزگارمان کات لە سەیارە جام تاریکەکان و زیندانە وونەکان رزگارمان کات لەم هەموو درۆیە لەم نادیاری چارەنوسە خۆ ئەگەر ئەوانەشی پێ نەکرێت با بە سەرکردەکان بڵێت کەرامەت و بونی هاوڵاتیەکان بگێڕەوە لێیان گەڕێ با خۆیان بن ، بەڵام من ترسم لەمەیان هەیە ئەترسم کە سەرکردەکان بە قسەی...
ههرچهنده ماوهیهکی زۆر تێپهریوه له سهر دهرچونی کتێبهکهی عمر کمال دهرویش به ناوی 'نهزانی و بێشهرمی بهشێک له چهواشهکاریهکانی مهریوان ههلبجهیی'. به پێوستم زانی وهلامێکی کورت بۆ ئهم بهرێزه بدهمهوه. وا پێدهچێت نوسهری کتێبهکه له بواری دهرونی زۆر شارهزایه و له بواری شیکردنهوه...